شەڕی گۆگەمیلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 36°33′36″N 43°26′38″E / 36.56°N 43.444°E / 36.56; 43.444

وێنەیەکی خەیاڵی لە شەڕی گۆگەمیلا کە لە سەدەی ١٨ی زایینیدا کێشراوە.

شەڕی گۆگەمیلا (بە یۆنانی: Γαυγάμηλα) یان شەڕی ئاربیلا،(بەکوردی :جۆگەمەلە)، شەڕێک بووە کە لە نێوان سوپای ئەسکەندەری مەزن و سوپای ھە‌خامە‌نشیە‌کان لە ساڵی ٣٣١ی پێش زایین و لە نزیکیی شاری ئێستای ھەولێردا ڕووی داوە. ئەگەرچی ژمارەی ھێزەکانی ئەسکەندەر زۆر کەمتر بووە بەڵام بە ھۆی ھاریکاری خەڵکانی پاشماوەی مادەکان لەھەولێر و شارەزایی لە تەکنیکەکانی شەڕدا سەرکەوتن. کاتێک لەشکری ئەسکەندەر لە نەینەوا بەرەو ھەولێر ھات خەڵکەکە ھانی شەرکەرانیان دا کە لە زێی کەلەک بپەرنەوە بێ ترس بەمەلە وە وەک ھاندانێک زێیەکەیان وەک جۆگەلە داناساند و ھاواریان دەکرد جۆگەمەلە ھەربەم ھۆیەوە جەنگەکەیان بە جۆگەمەلە یاخود گۆگەمێلە ناونا ئەم سەرکەوتنە بووە ھۆی لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی.

لەئەنجامی ئەم شەڕەدا ناوچەکە کە کوردستان دەگرێتەوە تا ساڵی ٢٢٦ زایینی واتە بۆماوەی ٥٥٧ ساڵ لەژێر حوکمڕانی یۆناییەکان مایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کرۆنۆلۆجیای کوردستان ٦٢٥ پ. ز - ١٩٣٢ لە نووسینی فەرھاد پیرباڵ، چاپی یەکەم ساڵی ٢٠١١.