حەیران
حەیران لە ڕووی ماناوە واتە (ھۆگربوون یان شەیدابوون)، شێوە ئاوازێکی کوردییە کە بە شیعر و پەخشان دەوترێت، حەیران شێوازێکی میللی ھەیە. حەیران دووجۆری ھەیە مەجلیسی و سەرچیایی. زۆرجار ناوەڕۆکی حەیران بریتی دەبێت لە گێڕانەوەی چیڕۆکێک.[١] حەیران لەناوچەکانی دەشتی ھەولێر و مەھاباد باوە.
وشەی حەیران وەک دانەیەکی فەرهەنگی مانای (سەرسوڕماو، سەرگەردان، بەڵاگێڕ) دەگەیێنێت، جگە لەوەش واتای جۆرە مەقامێکی کوردی دەبەخشێت کە لەسەر مەقامی بەیات دەگوترێت. [٢]
وشەی حەیران بۆ ئەم بابەتە شیعرە بە کار ئەهێنرێ کە بە شێوەی کرمانجی خواروو "سۆرانی" هەڵئەبەسترێ و زیاتر لە ناوچەکانی هەولێر و کۆیە و ڕەواندز و مەهاباد و سنە، بە تایبەت لەنێو خێڵەکاندا باوە. [٣]
ناوەڕۆکی حەیران دەکرێت دڵداری، ئایینی، مێژوویی، بەزم و ڕابواردن، پێداھەڵدان، سێکس، دەردی پیری یان وەسیەت و ڕاسپاردە بن.[١]
حەیرانبێژانی کورد
[دەستکاری]وەک بەشێک لە حەیرانبێژانی بەناوبانگ دەتوانین ئاماژە بدەینە: خدر گردگراوی، سەعید باداوەیی، نادر سیان، جەمیل عەلیاوەیی، عومەر گاوەرەیی، ئەحمەد حەیران و ... [١]
ناوچەی باوبوونی حەیران
[دەستکاری]حەیران لە ناوچەکانی موکریان، قەرەچۆغ، بێژنگ بەسەر، کەندیناوە، زوورگە زراو، شەمامک، ھەولێر، سەفین، ھەیبەت سوڵتان، ڕایات، زینۆی شێخان، ڕەواندوز، ھەندرێن، زۆزک، گەلی عەلیبەگ، داری سەکران، زۆشناوەتی، پشدەر، بیتوێن، دەشتی دزەیی و ... باوی.[٤]
نموونە
[دەستکاری]نموونەی تێکستی حەیران:[٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب حەیران (چەمک. ناوەڕۆک. سەرهەڵدان)، نووسینی غەفوور مەخمووری، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، هەولێر-٢٠٠١ (کتێب).
- ^ مەخمووری, غەفوور (2001). حەیران؛ چەمک، ناوەرۆک، سەرهەڵدان. هەولێر: ئاراس. p. 20.
- ^ خەزنەدار, مارف (1962). کێش و قافیە لە شیعڕی کوردیدا. الوفا.
- ^ حەمەباقی، محەممەد، مێژووی مۆسیقای کورد، شەھری کورد: نووسەر، چاپی یەکەم: ١٣٧٥[=١٩٩٦]؛ پ ٨.
- ^ سەعدوڵڵا ئیسماعیل شێخانی، سەربردەی کۆمەڵە حەیران بێژێکی کورد ئەسعەد - ١٩٨٨ لاپەڕە ٢٢.
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |