سنە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب ڕۆبۆت: چاکسازیی sr:Санандаџ←sr:Sanandadsch |
ب r2.6.5) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی mg:Sanandaj |
||
ھێڵی ٢٢٣: | ھێڵی ٢٢٣: | ||
[[ku:Sine]] |
[[ku:Sine]] |
||
[[lt:Senendedžas]] |
[[lt:Senendedžas]] |
||
[[mg:Sanandaj]] |
|||
[[mzn:سنندج]] |
[[mzn:سنندج]] |
||
[[nl:Sanandaj]] |
[[nl:Sanandaj]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٨:٠٢، ٩ی شوباتی ٢٠١٣
سنە | |
---|---|
سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه[١]. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی 780000 کەسە [٢] و نزیکەی ١٥٠٠ میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (بە ھەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.
مێژوو
بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک.م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان [٣]. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبیکراوەکەی دەبێتە سنندج.
لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووستکردەنەوە و بەرەو پێشبردنی کاروباری شارەکە.
ناوی سنە
بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن:
- پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، ھەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە» یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە ھاتووە.
- وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئەوەستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک ھەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)
- کاتێ سولەیمان خان ئەردەڵان ھەوڵی درووستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە ھەر بەو ناو و سنە ناونرا.
سنە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا
کەش و ھەوا
کەش و ھەوای سنە لە ھاوین و بەھار دا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەھار دا ١٥.٢٠، لە ھاوین دا ٢٥.٢٠، لە پاییز دا ١٠.٤٠ و لە زستان دا ١.٦٠ پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی 30 ساڵە کە لە سەر کەش و هوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵهق 44 پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵهق 31- پلەی سێلێسیوس، و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە 13.10 پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی نیسبی لە 06:30 کاتژمێر دا 69% و لە 12:30 کاتژمێر دا 38% بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە 497.3 میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە 66 میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان 111.4 رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا 2،786.2 بووە. [٤]
ئاویەر (ئابیدەر)
ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.
گەڕەکەکان
گەڕەکە کۆنەکان
شاری سنە تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی ئێران ٢٩ گەڕەکی بووە. ئەمانە ناوەکانیانن: [٥]
گەڕەک و شارۆچکە نوێکان
ئەم گەڕەکگەلە دوای ئینقلابی ساڵی ٥٧ کراونەتەوە یان پەرەدراون:
کەسانی ناودار
مۆسیقا
- سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- خەلیفە میرزا ئاغەی غەوسی، دەفژەنی بەناو بانگ و گەورەی پێشووی تەکیەی قادرییەی کەسنەزانی
- مەزھەر خالقی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- حەسەن یۆسف زەمانی، مۆسیقار
- ناسر رەزازی، گۆرانیبێژ و پێشمەرگە
- نەجمەدین غوڵامی، گۆرانیبێژ و پێشمەرگە
- عەلی زەندی، گۆرانیبێژ
- ئیسماعیل سابووری، گۆرانیبێژ
- فەتانە وەلیدی، گۆرانیبێژ
- حسەین شەریفی، گۆرانیبێژ و مەقامزان
- شەھین تاڵەبانی، گۆرانیبێژ
- عەباس کەمەندی، گۆرانیبێژ و شاعیر
- سدێق تەعریف، گۆرانیبێژ و مەقامزان (شارەزای مووسیقای ئێرانی)
- عەلائەدین باباشەھابی، گۆرانیبێژ
- سەعید فەرەج پووری، مۆسیقار و کەمانچەژەن
- بەراتعەلی نوورانی (کا بەرات)، دەھولژەن
- ھۆشەنگ شگرف، گۆرانیبێژ
- شەھرام عەلیموحەمەدی، دیوانژەن
- ئازاد ئازادپۆور، گۆرانیبێژی ڕەپ
- سەعدوڵڵا نەسیری، دیوانژەن
- بنەماڵەی کامکار، بنەماڵەیەکی مووسیقار
- بنەماڵەی عەندەلیبی، بنەماڵەیەکی مووسیقار
شانۆ
سینەما
وێژە
- مەستوورەی ئەردەڵان
- عەلائەدین سەججادی
- شەریف
- موحیەدین حەقشناس
- بابا مەردۆخ رۆحانی
- موحەممەد ماجد مەردۆخ رۆحانی
- ئایەتوڵڵا مەردۆخ
- ئەھوەن (موحەممەد ئینسافجوویی)
- سیمین چایچی
نیگارکێشی
سیاسەت
زانستگاکانی سنە
- زانستگای کوردستان
- زانستگای زانستە پزشکییەکانی کوردستان
- زانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)
- زانستگای پەیامی نوور (ناوەندی سنە)
وێنە
-
سەیرانگەی ئەمیرییە لە ئاویەر
-
سنە
-
مەیدانی ئێقباڵی سنە
پەراوێزەکان
- ^ ورمێ لە سنە گەورەترە، بەڵام شاری ورمێ بەتەواوی کوردنشین نییە، تورکی ئازەربایجانیش لە ورمێ نیشتەجێن.
- ^ سەرژمێری فەرمیی ساڵی ٢٠٠٦، سەرچاوەی ئامارەکانی ویکیپیدیا
- ^ مەستوورەی ئەردەڵان، "مێژووی ئەردەڵان"، لێکدانەوە و وێرگێڕانی هەژار، ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوەی تازه نگاه، تاران، 1381 ک.ه.
- ^ ویکیپێدیای ئینگلێزی
- ^ ناصر شعبانی، "سیمای شهر سنندج"، انتشارات هژار، 1381