خەبات (قەزا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای خەبات
قضاء خبات
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٠)
 • سەرجەم٩٥٬١٤٨
ناوچەی کاتیUTC+٣ (AST)

قەزای خەبات دەکەوێتە رۆژاوای ھەولێر لەسەر رێگای ھەولێر - موسڵ بەدووری (٣٥) کم لە شاری ھەولێرەوە. ھەروەھا دەروازەی بەیەکەوە بەستنی ھەردوو شاری موسڵ و دھۆکە بەپارێزگای ھەولێر. قەزای خەبات دەکەوێتە سەر زێی گەورە بەناوچەیەکی کشتوکاڵی گرنگ و گەشتیاری ناسراوە لەبەر ئەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری ھەیەو ناوچەیەکی دارستانی بەرفروانی لێ یەو سوودی گەشتیاری ھەیە. رووبەری گشتی قەزای خەبات (٢٧٥١٣٧) دۆنمەو دەکاتە (٦٨٧) کم٢. جیا لەسەنتەری قەزا (٣) ناحیە بەناوەکانی (ڕزگاری- کەورگۆسک - دارەشەکران) و (٣) کۆمەڵگەو (٦٤) گوندی ھەیە. لە ساڵی ٢٠١٨دا، ژمارەی تێکرای دانیشتوانی قەزا (١١٧،٥٨٠)کەس و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزا زیاتر لە (٣٠،٠٠٠) کەسە. پاش بەقەزاکردنی خەبات دامودەزگای حکوومی لێیەو پێداویستی سەرەکی بۆ ئەو قەزایە دابینکردووە کە سیمای شارستانی بەناوچەکە بەخشیووە.

لەرووی فەلەکییەوە[دەستکاری]

لەڕووی فەلەکی یەوە کەوتووەتە نێوان ھەردووھێڵی درێژی(ˉ٣٥: ٤٣˚) و(ˉ٠٧: ٤٤˚) ڕۆژھەلات و بازنەی پانی (ˉ٥٣: ٣٥˚) و (ˉ٣٤: ٣٦˚)ی باکور.

نەخشەی کارگێڕی قەزای خەبات

مێژووی قەزای خەبات[دەستکاری]

دوابەدوای رێکەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ ھنجیرۆک وەک سەنتەری ناحیە دەست نیشانکرا ناحیەکە ناوی لێنرا (خەبات). یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە بەناوی (شێخ رەئوف فەخرەئەلدین) بووە. لەھەمان کاتدا کۆمەڵگەی ھەنجیرۆک لەتەنیشت گوندی ھنجیرۆک دروستکراوە کەپێشتر تەنیا گووند بووە. (١٣) کەس ئەرکی بەڕێوەبەردنی ناحیەیان لەئەستۆبووەو لەرێکەوتی ١١ / ١٠ / ٢٠٠٤ بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٣٧١) کرا بە قەزا. یەکەم قائمقامی ئەمقەزایە (ڕزگار مستەفا محەممەد) بووەو پاش بەقەزاکردنی خەبات، ئەو قەزایە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینییوە. لەرووی چری دانیشتوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیەکان کە چەندین گەڕەک بەناوەکانی (ھەنجیرۆک، ئاشتی ١، ئاشتی ٢، ڕزگاری، کانی مام سنج، کۆمەڵگەی ئیداری، کشتوکاڵ، باستام، سەروەران)

لەڕووی ئابووری[دەستکاری]

لەسنوورەکەدا چەندین پڕۆژەی ئابووری پێشەسازی گرنگ ھەن کە لەئاستی پایتەخت و ھەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگیرێ وەک پاڵاوتگەی نەوت، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کەئاو بۆ بەشێکی زۆری ھاووڵاتییانی پارێزگای ھەولێر دابین دەکات. کارگەکانی (ئاسن وکولاو - عەمباری نەوت - کارگەی شیرەمەنی. پردی کۆنی خەبات کەوتووەتە سەر زێی گەورە کە خەبات بە ناحیەی کەلەک دەبەستێتەوەو مێژوی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لەسەردەمی ئینگلیز کۆمپانیا ھیندیەکان نۆژەنیان کردووەتەوە کە لەرووی بیناسازیەوە سیمایەکی مێژووی بەدروستکردنییەوە دیارە.

لەڕووی گەشتیاری[دەستکاری]

دارستانی خەبات لە ساڵی پەنجایەکان دروستکراوە کە زیاتر لە (٤٠٠) دۆنم زەوی بەدارستانی چر داپۆشیووەو ئێستا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.

ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات[دەستکاری]

ھەرچەندە لە باشووری کوردستان ٥ی ئازاری ١٩٩١ بەڕۆژی ڕاپەڕین تۆمارکراوە، چونکە لەم ڕۆژەدا بوو دانیشتوانی ڕانیە (قەزا) و دەوروبەری ڕاپەڕین‌و شارەکەیان ئازاد کرد، بەمەش بوون بە دەروازەی ڕاپەڕین، بەڵام دەکرێت بشڵێین ٤ی ئازاری ١٩٩١ ڕۆژی زەنگی ڕاپەڕین بوو، کە جەماوەر لە ئۆردووگای خەبات ڕاپەڕین‌و پەلاماری دام‌ودەزگا دزێوەکانی ڕژێمی بەعسیان دایەوە. بەجۆرێک نیوەڕۆی ڕۆژی ٤ی ئازاری ١٩٩١ چەند پۆلیس‌و چەکدارێکی دەستەی تایبەت (مفرزە خاصە) لەگەڕەکی سەنگەسەریەکان داوای ناسنامە لەچەند کەسێک دەکەن‌و یەکێکیان ناسنامەی پێ نابێت‌و ڕادەکات، دواتر چەکدارەکانی بەعس دوای دەکەون‌و بەمەش دانیشتوانی ناو ئۆردووگاکە دێنە وەڵام‌و بەرپەرچی چەکدارەکانی ڕژێم دەدەنەوەو سەرەنجام تەقە دەست پێ دەکات‌و شێوە ڕاپەڕینێکی عەفەویانە لە خۆدەگرێت، کە دەبێتە ھۆی بریندارکردنی پۆلیسێک بەناوی (قەیس) و کوژرانی دوو چەکداری ھەرکی کوژران دوو ھاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئۆردوگاکە بەناوەکانی (بەختیار عومەر ھوڕێوەیی‌و مەحەمەد فاروق گەڵاڵی)، بەڵام ھەرزوو ئەم ڕاپەڕینە کۆنتڕۆڵ کراو کپ کرایەوە، چونکە نزیک بوو لە چەقی قورسایی‌و توانایی حکومەتی عێراق لە شاری کەرکوک و موسڵ و ھەولێر. پێویستە بووترێت ئەم ڕاپەڕینە لەشێوەی ھەڵچونێکی لە ناکاو ھاتە کایەوەو بێ بەرنامەبوو، ھەرچەندە لە کاتی ڕاپەڕینەکەش چەند کەسانێکی سەر بەڕێکخستنەکانی " شانە چەکدارەکانی بروسک " بەشداریان تێدا کردبوو، بەڵام بەھیچ شێوەیەک سازدانی ئەم ڕاپەڕینە‌و خرۆشاندنی جەماوەر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی پارتە سیاسییەکانی کوردستاندا نەبوو.[١][٢]

ناحیەکان و گوندەکان[دەستکاری]

قەزای خەبات لە چوار ناحیە و ٦٤ گوند پێکھاتووە.[٣] [٤]

قەزا ناحیە ژینگە ناوی گەڕەک/کەرت ناوی گەڕەک /گوند
خەبات ناوەند شارنشین ھەنجیرۆک / ١ گەڕەکی ٢٠٠
ھەنجیرۆک / ٢ گەڕەکی ٢١٠
ئاشتی / ١ گەڕەکی ٢٢٠
ئاشتی / ٢ گەڕەکی ٢٣٠
ئازادی گەڕەکی ٢٤٠
کۆمەڵگای ئیداری گەڕەکی ٢٥٠
کادیران گەڕەکی ٢٦٠
سەروەران گەڕەکی ٢٨٠
رزگاری گەڕەکی ٢٩٠
کشتوکاڵ گەڕەکی ٣٠٠
بەیتەرە گەڕەکی ٣١٠
گوندنشین مەڵا عومەر مەڵا عومەر
چەمە دبس چەمە دبس
باستام
چەمە دبس
گوندک
دارەشەکران شارنشین قەرە قاجین گەڕەکی ٣٠٠
ئازادی گەڕەکی ٣٠١
گوندنشین شیوەلەک شیوەلەک (چۆڵ)
قەپەکیان قەپەکیان
زەرواو زەرواو
کێلەسپی
رەشوان نورۆ رەشوان نورۆ
گردی ماوان گردی ماوان
مام خاڵان مام خاڵان
رەشوان یوسف رەشوان یوسف
خاڵوان خاڵوان
گردی مامک گردی مامک
گۆپاڵ گۆپاڵ
وسومەلیانی وسومەلیانی سەروو
وسومەلیانی خوارو
گەروو دەڵاڵان گەروو دەڵاڵان
مەنداوە مەنداوە
چەمە بەگەز چەمە بەگەز
چرە چرە
توە
بانە
ھەبابان ھەبابان
کودەریان کودەریان
بیرکان
زەرگەزەی زەرگەزەی
چنارۆک
باوە خەڵان باوە خەڵان
کاوانیان کاوانیان
ترپەزەرد ترپەزەرد (چۆڵ)
کەورەسور کەورەسور
رزگاری شارنشین شەھیدان گەڕەکی ٤٠٠
ئاشتی گەڕەکی ٤١٠
گوڵان گەڕەکی ٤٢٠
برایەتی گەڕەکی ٤٣٠
نەورۆز گەڕەکی ٤٤٠
ئازادی گەڕەکی ٤٥٠
راپەرین گەڕەکی ٤٦٠
ھەڤاڵان گەڕەکی ٤٧٠
شۆڕش گەڕەکی ٤٨٠
کۆمەڵگەی سێبیران ئازادی ٢٥٠
رزگاری ٢٦٠
ئاشتی ٢٧٠
گوڵان ٢٨٠
کۆمەڵگەی کانی قرذالە گوڵان ٢٩٠
ڕاپەرین ٣٠٠
گوندنشین سێبیرانی گەورە سێبیرانی بچوک
قەڵاتگە
قەریتاغ قەریتاغی ھەرکی
کانی قرذاڵە کانی قرذاڵە
سیخور
سەردەشت خەبات
جدیدە زاب جدیدە زاب
کۆمەڵگەی جدیدە زاب کۆمەڵگەی جدیدە زاب
ساتۆر ساتۆر
چالوکی گەورە چالوکی گەورە
چالوکی بچوک چالوکی بچوک
تۆبزاوە تۆبزاوە
سەرکەند (چۆڵ)
گردەرەشە زاب گردەرەشە زاب
کەو رەبەن کەو رەبەن
کەورگۆسک شارنشین ئەیلول (شیوەرەش) گەڕەکی ١٠٠
کەرکوک گەڕەکی ١١٠
شەھیدان گەڕەکی ١٢٠
رزگاری گەڕەکی ١٣٠
گوڵان گەڕەکی ١٤٠
سورچیان گەڕەکی ١٥٠
شارەوانی گەڕەکی ١٦٠
گوندنشین خرابە دراو خرابەدراو
گاینج گاینج گەورە
گاینج گچکە
گاینجی راستی
ئاخوڵان ئاخوڵان
گردەشێر گردەشێر
سمایڵاوە
کەورگۆسک کەورگوَسک
شیوەڕەش شیوەڕەش کاکەمین
شیوەڕەش دیوان
شیوەڕەش
مامە لوک
ئیفراز کەمال ئیفراز کەمال
ئیفراز کەمال میران
ئیفراز کەمال ابراھیم

ناحیەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھۆشمەند عەلی مەحمو:ڕاپەڕینی شاری ھەولێـر لە ساڵی ١٩٩١دا(توێژینەوەکی زانستی)،زانکۆیی کۆیە،ساڵی ٢٠٠٢[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ ئیبراھیم خەبات: ڕاپەڕینی ئۆردووگای خەبات، ڕێگای کوردستان (ڕۆژنامە)، ژمارە (443)، ڕۆژی 3ی ئازاری 2001، ل2.
  3. ^ یەکەی کارگێڕی قەزای خەبات، ٢٠٠٩، جکومەتی ھەرێمی کوردستان، دەستەی ئاماری ھەرێم، ٢٠٢٠
  4. ^ قەزای خەبات - ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]