ناحیەی باسرمە
ناحیەی باسرمە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | ھەریر |
ناوەند | باسرمە |
بوون بە ناحیە | ٢٠٠٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی باسرمە (بە عەرەبی: ناحیة باسرمة، بە ئینگلیزی: Basrma Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باسرمەیە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]- ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی باسرمەیە.
- ناوی ئەم شارەدێیە بە پێ سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە باسرمە ھەمیشە بایەکی ساردی لێ ھەڵکردووە بە شەوان بە ڕۆژیش زۆر گەرم بووە، ئەمەش وایکردووە کە ئەم ناوە لەم ناوچەیە بنرێت.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]- ناحیەی باسرمە لە ساڵی (٢٠٠٧) ھاتووەتەکایەوە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای شەقڵاوە بووە، پاش ئەوەی کراوەتە ناحیە (٥٤) گوندی سنووری ناحیەی ھەریر پێوە گرێ دراوە.
- بە پێی بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٥\٢\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای ھەریر لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی ھەریر و ناحیەی باسرمە لە قەزای شەقڵاوە.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی باسرمە:
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر.
- لە باشوورەوە ناحیەی ھیران و ناحیەی بناری سەفین.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بالیسان و ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی کۆڕێ.[٥]
باسرمە بەشێکە لە دەشتی ھەریر کە دەشتێکی پان و راستە لە ھەندێک شوێن لە سنووری گوندەکانی (شێخ مەمودیان، سیساوە، شیناوە، باویان، فاتاوە، باسرمەی کۆن، باشور، ئاری سیرەک، قاسمیە) دەشتێکی راستە، بەڵام لەسنووری گوندەکانی خەیلانیان زیاتر تێکەڵە لە زوورگ و دەشتایی لەگەڵ بوونی چەند بەرزایەک کە بەرزیان ناگاتە (٥٠٠)م وە باسرمە کەوتۆتە دامێنی چیای بەنی ھەریر کە بەرزیەکەی(٥٠٠)م لەلای باکووری رۆژھەلات وە لەلای رۆژھەلات چیای زەردکان و شەکرۆک ھەلکەوتوون.
دانیشتوان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی (٩٩٠٤) ھەزار کەسە.[٦]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]ناحیەکە لەرووی بەربومی کشتوکاڵی زۆر دەولەمەندە بەتایبەتی بەروبوومی دێمەکار وەکو (گەنم، جۆ، نیسک، نۆک، ماش، گندۆرە، ترێ، تەرۆزی ، باوی، قەزوان)وەرێژەی ھەرە زۆری دانیشتوان پێی یەوە خەریکن وە بەژداریەکی زۆر بەبھای ھەیە لەبەرزکردنی داھاتی تاکەکەسی لەم سنوورە وەبەرھەمی کشتوکاڵی بەراو تارادەیەکی زۆر بوونی ھەیە وەکو (ترێ، ھەنجیر، خۆخ، سێو، ھەرمێ، شفتی).
شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ زاری کرمانج. «شارەدێی باسرمە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11077989#map=11/36.4180/44.3374
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- جوگرافیای باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی باشووری کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر