قەزای پشدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
قەزای پشدەر
قضاء بشدر
قەزا
وڵات عێراق
ھەرێم ھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای سلێمانی
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠)
 • سەرجەم٢٢٠٬٣٤١
ناوچەی کاتیAST ‪(UTC+٣)

قەزای پشدەر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق. ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٤٠٬٧٣١ کەس بووە. دەربارەی ناوی (پشدەر) و ڕەگ و ڕیشەکەی چەندین بیرو ڕای جیاواز ھەیە، لەسەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جاریَ گۆڕانکاری بەسەر ناوی پشدەر دا ھاتووە، بەجۆریَ ژمارەیەک مێژوونووس و گەڕیدە و ڕۆژھەڵاتناس و حاکمی سیاسی و نووسەر لەکتێب و یاداشتەکانیاندا باسی ناوی پشدەریان کردووە، ھەندیَ لەوانە کوردن و ھەندێکی تریان بیانین، دەشیَ بوترێت دوای خستنەڕِوی بەشیَ لەو بیروڕا جیاوازانە کە مێژووی ھەرییەکەیان بۆ سەردەم و قۆناغ و سەدەیەک دەگەڕێتەوە، بگەینە جۆریَ لە کۆک و تەبایی سەبارەت ناوی پشدەر. ئاشکرایە ناوچەی پشدەری ئێستا لەکۆندا بووەتەمەیدانی ململانیَ ی و داگیرکاری و کاولکردن، لەکاتی ئەم جەنگ و داگیرکاریانەش دا ئاماژە بەناوی ناوچەکە کراوە، کە لەزۆربەی سەرچاوەکاندا بەشێوەیەک لەشێوەکان ناوی پشدەر بوونی ھەیە، ھەرلەبەرئەوە بۆ زیاتردەرخستن وئاشنابوون بەمێژووی ئەو گۆڕانگاریانەی بەسەر ناوی پشدەردا ھاتووە، ئاماژە بەو سەرچاوانەش دەکەین. چەند بیرو ڕایەک دەربارەی ناوەکانی پشدەر یەکەم:-(نامریَ) لەکۆندا بە پشدەر وتراوە نامریَ \"پادشای ئاشوری شەلمانەصەری سێیەم لەساڵی(٨٣٤)پێش زاین، لە ناوچەی نامریَ Namri (پشدەر) ی ئێستاوە بۆ ناوچەی (زەھاو و دەوروبەری ڕۆیشتووە)\"١، ڕۆیشتنی ئاشوورییەکان بۆسەر دیوی کوردستانی ئێران لەدەربەندی ڕەمکانەوە تێیان کردووە بەناوچەی ئێستاکەی پژدەردا تێپەڕیوە٢، کاتیَ ناوچەکە لە ژێر دەستی لۆلۆییەکاندا دەبێت، لەلایەن سوپای ئاشوورییەکان بەسەرکردایەتی (سەلمانازارە) لە ساڵی(٨٤٤)پێش زاین دیسانەوە ھێرشیان ھێناوەتەوە سەر ویلایەتی (نامریَ) واتا ناوچەی پشدەرو سەردەشت. فەرمانڕەوایی نامریَ کەناوی (مردوخ مۆدامیخ) بووە ڕای کردۆتە شاخ و ناوچەکەی بەجیَ ھێشتووە٣ لەچەرخی ئاشووریدا شاری (زامبی Zambi) لەھێرشی ھەشت سەرجۆندا ناوبراوە، لەتەک چیای ئەسمیرا (چیای قەندیل) پشدەر بە (نامریَ Namri)ناوبراوە٤ ئەمە گوازرشتە لەوەی لەو سەردەمەدابە پشدەر وتراوە (نامریَ Namri)، ناوھێنانی پشدەر بە (نامریَ) لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیادا ئەوە دەخاتە ڕوو کە لەسەدەمانێکی کۆندا ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە. دووەم:-ئەگەر ئاماژە بەسەردەمی تازەتر بکەین بۆ ناوی پشدەر ڕایەکی تر ھەیەبەجۆریَ \"لەکاتی فتوحاتی ئیسلامی ناوچەکە دوچاری جەنگ و کوشتن و وێرانکاری ھاتووە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکان لەوکاتە دا بە پشدەر وتراوە (شیدەر)(پشتدەر)، بەڵگەش بۆ ئەوە سەرلەشکری ئیسلام خالید بانگی عومەری کرد بڕوا بۆ سەر ڕیگای (شیدەر)٥دیارە ئەمە لە ساڵی٢١ کۆچیدا دەبێت، دیارەئەوکاتە فەرمانڕوایی ناوچەکە (فرخ پاشا شیدر) دەبێت٦، پێویستە بوتریَ ناوی (شیدەر) لەزمانی پەھلەویدا بەواتای نوورو ڕۆشنایی ھاتووە، نوورو ڕۆشنایش لە ئایینی زەردەشتیدا جێگەیەکی بەرزی ھەیەوزەردەشتییەکان کاتی پاڕانەوە لەپەروەردگار ڕوو دەکەنە نوورو لەم ڕووەوە دەتوانریَ پەیوەندی واتایی لەگەڵ وشەی شیدەر دروست بکرێت (مەبەست پشدەرە)٧، دیارە لەزمانی فارسیشدا لێکدانەوەوشیکردنەوەبۆ ناوی پشدەر کراوە، لەبەرئەوەی لەکۆندا بەپێی سەرچاوەکان پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان پشدەر و سەردەشتدا ھەبووە، وەکو یەک ڕووبەری جوگرافیا ئەژمارکراون، ھەروەکو لەپێشوو ئاماژەکان پێدا لەژێر دەسەڵاتی یەک فەرمانڕەوادابوون. سێیەم:- لە (محجم البلدان) دا ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە کە گوندێکە خاوەنەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە وە ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە)٨ چوارەم:- دیارە کاتیَ ناوچەکە لەلایەن سوڵتانە عوسمانییەکانەوە داگیرکراوە ناوی پشدەر جارێکی تر گۆڕانی بەسەرداھاتووە، ئەمەش مەبەستی تایبەتی ڕامیاری لەپشتەوە بووە بۆیە دەبینین\" لە ساڵی(١٨٩٧)دا ئەم قەزایە ناونراوە (معمورە الحمید)٩پشدەر بەناوی سوڵتان عبدالحمیدەوە ناونراوە١٠ ئەمەلەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی عوسمانییەکان مەعمورییەی حەمیدی پیَ گوتراوە و مەرگە سەردەمێک سەنتەری کارگێڕی بووە١١ پێویستە بگوترێت مەعمورەتولحەمیدییە قەزایەکە لەسنجەقی سلێمانی سەربەویلایەتی موسڵ، مەڵبەندەکەی گوندی (مەرگە) یە و پێشتریش ھەر بەقەزای مەرگە بەناوبانگ بوو١٢، بەڵام لەسەردەمی حکومەتی نیشتیمانی دا ئەو ناوە نەما١٣، واتا ناوەکە بۆتە پشدەر.

دەربارەی شیکردنەوەی پێکھاتەی وشەی پشدەرو ناوەکەی

ئەو دەربەندە وەھای کردووە بەدیوی لای ڕۆژھەڵاتی بگوتریَ:پشدەر (پشت دەر=پشدەر=پژدەر) دیوی ڕانیەش بەردەر. لەکتێبی (صبح الاعشی) ی قەلقەشەندی بەر لە (٥٠٠)ساڵێک پێیگوتراوە دەربەندی (قرایرا)١٤، بەرلەوەی بێیتە سنوری قەزای پشدەر لەنێوان (رانیە-پشدەر) دەربەندێک بەدیدەکرێت، ئەگەر لەوێوە بنواڕینە ناوچەکە دەشیَ پیَ ی بوترێت (پشدەر) کەدوور نییە لەڕووی داڕشتنەوە بەم شێوەیە بووبێت (پشت+دەرگا=پشت+دەر=پشت دەرە) بەڵام بەتێپەڕبوونی کات وشەکە دوچاری داتاشین ھاتبێت، لەدەرئەنجام دا بووبێتە (پشدەر) چونکە ئەوەی تێبینی دەکریَ ھەرسیَ وشەکان لەڕووی ماناوە لەیەکەوە نزیکن. لەچەند سەرچاوەیەکی تردا ئاماژە بەوە دەکرێت، ناوی پشدەر بۆ سەردەم خاوەنەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانییە وە ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە)٨ چوارەم:- دیارە کاتیَ ناوچەکە لەلایەن سوڵتانە عوسمانییەکانەوە داگیرکراوە ناوی پشدەر جارێکی تر گۆڕانی بەسەرداھاتووە، ئەمەش مەبەستی تایبەتی ڕامیاری لەپشتەوە بووە بۆیە دەبینین\" لە ساڵی(١٨٩٧)دا ئەم قەزایە ناونراوە (معمورە الحمید)٩پشدەر بەناوی سوڵتان عبدالحمیدەوە ناونراوە١٠ ئەمەلەسەردەمی فەرمانڕەوایەتی عوسمانییەکان مەعمورییەی حەمیدی پیَ گوتراوە و مەرگە سەردەمێک سەنتەری کارگێڕی بووە١١ پێویستە بگوترێت مەعمورەتولحەمیدییە قەزایەکە لەسنجەقی سلێمانی سەربەویلایەتی موسڵ، مەڵبەندەکەی گوندی (مەرگە) یە و پێشتریش ھەر بەقەزای مەرگە بەناوبانگ بوو١٢، بەڵام لەسەردەمی حکومەتی نیشتیمانی دا ئەو ناوە نەما١٣، واتا ناوەکە بۆتە پشدەر.

دەربارەی شیکردنەوەی پێکھاتەی وشەی پشدەرو ناوەکەی

ئەو دەربەندە وەھای کردووە بەدیوی لای ڕۆژھەڵاتی بگوتریَ:پشدەر (پشت دەر=پشدەر=پژدەر) دیوی ڕانیەش بەردەر. لەکتێبی (صبح الاعشی) ی قەلقەشەندی بەر لە (٥٠٠)ساڵێک پێیگوتراوە دەربەندی (قرایرا)١٤، بەرلەوەی بێیتە سنوری قەزای پشدەر لەنێوان (رانیە-پشدەر) دەربەندێک بەدیدەکرێت، ئەگەر لەوێوە بنواڕینە ناوچەکە دەشیَ پیَ ی بوترێت (پشدەر) کەدوور نییە لەڕووی داڕشتنەوە بەم شێوەیە بووبێت (پشت+دەرگا=پشت+دەر=پشت دەرە) بەڵام بەتێپەڕبوونی کات وشەکە دوچاری داتاشین ھاتبێت، لەدەرئەنجام دا بووبێتە (پشدەر) چونکە ئەوەی تێبینی دەکریَ ھەرسیَ وشەکان لەڕووی ماناوە لەیەکەوە نزیکن. لەچەند سەرچاوەیەکی تردا ئاماژە بەوە دەکرێت، ناوی پشدەر بۆ سەردەمانێکی کۆن بگەڕێتەوە، کە لەبنەڕەتدا ئەو ناوە وشەیەکی لێک دراوە (پشت دەربەند) یان (پشت دەربەن-بەرتەسک) مەبەست لەوەش (دەربەن یان بەرتەنگی ڕانیە) یە١٥، پشدەر واتە (پشت دەرگا) واتە پشتی دەربەندی ڕەمکان-دیارە بۆ کەسێک کە لەرۆژئاوا دەڕوانێتە ناوچەکە١٦، لەبەرئەوەی پشدەر لەدەربەندی ڕەمکان دەروویەکی ھەیە ڕووەو ناوچەی بیتوێن کراوەیە، بۆیە پیَ ی گوتراوە (پشت دەر) بەدیوی ڕانیەش بڵێن بەردەر، دیارە بنەچەی وشەکە بەمانای کەلێن یان ڕوانگە دێت١٧ یاخود ئاماژە بەوە دەکرێت\"پشدەر بەواتای (ئەودیوی تڵیشی تاشەبەرد) دێت\"١٨، ھەروەھا وشەکە لەدوو بڕگە پێکھاتووە ١-پشت، ٢-دەر (دەربەند) مەبەست ئەو ناوچەیە کە دەکەوێتە پشت دەربەندی ئاوی ڕانیە١٩، پشتەر:پژدەر، کە لە ئەصڵ دا (پشت دەر) ە٢١، ھەروەھا غالب تاڵەبانی دەڵێت\"بەدوور نازانریَ کە ناوەکە لە بنەڕەت دا (پشت-دەر) بووبێت کە واتای پشت سنووریش دەگەیەنێت٢١ پشدەر بەکوردی بەمانای دواوەی دەرگا یان ڕۆیشتن یان ڕێگە دێت ئاماژەیە بۆ چیای (جرد) لەنێوان دۆڵی پشدەر کە ئێستا ون بووە (نەماوە) بەھۆی ئاوی دەریاچەی دوکانەوە٢٢. چەند ماوە و سەردەمێکی مێژوویمان بۆ سەرەتاکانی وشەی پشدەر خستەڕوو، دەرکەوت لەسەردەمی کۆندا پشدەر ناوی تری ھەبووە و چەند جار گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، بۆ نموونە لەسەردەمێک دا بە (نامریَ) ناونراوە، دوورنییە ئەم ناوە لەوەوە ھاتبێت خەڵکی ناوچەکە (زیندوو، ئازاو لەخۆبوردە) بووبن، لەبەر ئەوە ناویان نابێت (نامریَ)، یان گۆڕاوە بۆ (زامبی، شیدەر، بشتیر، مەعمورالحەمید،..)، بەڵام ئەوەی بەدیدەکریَ لەزۆربەی سەرچاوەکاندا زیاتر ئاماژە بە ناوی (پشدەر) کراوە، ئەگەر لەڕووی بابەتی و ڕاستییەوە بڕوانینە ناوەکە دەتوانین بڵێین ناوی (پشدەر) لەھەموویان شیاوترە بۆ ناوچەکە دابنێین، ھەروەکو لەپێشوو بە پشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەک خرایە ڕوو. قەزاکە لە شەش ناحییە پێکھاتووە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]