ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز
ڕواڵەت
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز | |
|---|---|
نەخشەی سەرەوە نەخشەی کارگێڕی قەزاکانی(ڕەواندز، سۆران، چۆمان، خەلیفان و ناحیەکانیان و گوندەکانیان) نەخشەی لای ڕاست نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠٢٦)دا نەخشەی لای چەپ نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠١٢)دا. | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | ڕەواندز |
| ناوەند | ڕەواندز |
| بوون بە ناحیە | ١٨٥٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء رواندز، بە ئینگلیزی: Rawandz subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای ڕەواندز لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕەواندزە.[١][٢]
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
[دەستکاری]- ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ڕەواندزە.[٣]
- ڕەگ و ڕیشەی ناوی ڕەواندز لێکدانەوەی بیروڕای جیاواز لە خۆی دەگرێت:
- سەرەتا ھەندێکیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە دوو ووشەی (ڕەوەند+ دز) پێکھاتووە، ئەمەش دەگێڕنەوە بۆ نێوی خێلی ڕەوەندی کە نیشتەجێ ی ناوچەکە بوون، ئەوان خانەدانێکی سەرھۆز و پێشەنگی ھۆزی کوردی ھۆزەبانی بوون. دزیش بە مانای قەڵا دێت، واتە قەڵای خێڵی ڕەوەندی بوو و بە تێپەربوونی کات سواوە بۆتە(ڕەوەندز- ڕەواندز).
- ھەندێکی تر سەرچاوەی ناو ڕەواندز بۆ (ڕوبین دژ) دەگێڕنەوە کە بە مانای قەڵای پۆڵایین دێت، ھەڵگڕانی ئەو بیڕورایەش ئەو دێرە ھۆنراوەیە دەکەن بە بەڵگەی بۆ چوونەکانیان کە میر محەمەد پاشای ڕەواندزی (١٨١٣-١٨٣٦) لەسەر یەکێک لە دەرگای کۆنگەرەکەی ڕەواندز نووسیویەتی: ((دوکنگرم رانھام برد و پیکر (رواندز) شد(روین دژ) بادیگر)) واتا (دوو بورجم بیناکرد لە سەر دوو بنەما ڕەواندز دیسانەوە بووە بە قەڵای پۆڵاین (ڕۆبین دژ).
- لەلایەکی دیکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕەواندز لە دوو ووشەی ڕەوان یان ڕەھوان+ دز پێک ھاتووە و واتای شوێنی حەوانەوە دەبەخشێت. بە تایبەت ڕەوەندەکان لە کاتی ھاموشۆکردنیان لە گەرمیان و کوێستانەکان کردویانەتە وێستگەی حەسانەوەیان.
- ھەروەھا محەممەدی مەلا کەریم ئاماژە بۆ بیروڕایەکی تر دەکات ودەڵێ "سەرەڕای ئەمە ئەشکرێ ئەگەر (ڕوواندز) ڕاستر بێ لە (ڕەواندز)، بە واتای (قەڵای ڕووان) بێ واتە (قەڵای چەمان)، واتە ئەوقەڵایەی کەتووەتە سەرچەم، لەبەرئەوەی (ڕۆ) لە کوردیدا بە واتای چەم زۆر بە کاردێت، ڕەواندزیش چۆمێکی گەورە بە نزیکیدا ئەڕوا.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز:
- لە باکوورەوە ناحیەی دیانا.
- لە باشوورەوە ناحیەی سەرکەپکان و بێتواتە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی وەرتێ.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان.[٥]
دانیشتوان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی (١٢٣٦١) ھەزار کەسە.[٦]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (٢٧) گوند پێکھاتووە:[٧]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت باشتربناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Kennedy، Hugh (٢٠٠٤). پێغەمبەر و سەردەمی خەلافەتەکان: ڕۆژھەڵاتی نزیکی ئیسلامی لە سەدەی ٦ تا ١١. لاپەڕە ٢٢١.
- ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11078988#map=11/36.5118/44.5839
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)