ناحیەی قەراج
ناحیەی قەراج | |
|---|---|
نەخشەی سەرەوە نەخشەی کارگێڕی قەزای مەخموور و ناحیەکانی و ناحیەکانی دەوروبەری نەخشەی لای ڕاست نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠٢٦)دا نەخشەی لای چەپ نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠١٢)دا. | |
![]() ناحیەی گوێڕ | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | مەخموور |
| ناوەند | باقرتە |
| بوون بە ناحیە | ١٩٥٧ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوبەری ناحیە | ھەیسەم ئەحمەد |
| ڕووبەر | |
| • ناحیە | ١٬٠٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٩٦ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٢١٠ مەتر (٦٩٠ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ٨٤٧ مەتر (٢٬٧٧٩ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ١٨٦ مەتر (٦١٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٤) | |
| • ناحیە | ٢٥٬٩٢٧ |
| • چڕی | ٢٥٫٢٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٥٫٤ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| • شاری | ٤٬٣٧٥ |
| • لادێیی | ٢١٬٥٥٢ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٠٠ (ناوچەی کاتی) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی قەراج (بە عەرەبی: ناحیة قراج، بە ئینگلیزی: Qaraj subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای مەخموور لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی باقرتەیە.[٣] [٤]
لە بەرواری (٢-١٢-١٩٩٦) ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بەبڕیارێک قەزای مەخمووری خستە سەر پارێزگای نەینەوا، لە ئێستادا قەزای مەخموور و ناحیەکانی بە شێوەی دی فاکتۆ لە نێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگای نەینەوادا دەبرێت بەڕێوە.
ناو
[دەستکاری]- ناوی قەراج کە ناوی دەشتە بەناوبانگ و فراوانەکەی دەوروبەری مەخموورە و وەک یەکەیەکی کارگێڕیش (ناحیەی قەراج) ناسراوە، خاوەنی مێژوویەکی کۆنە. بۆ بنەڕەتی ئەم ناوە، سێ بۆچوونی سەرەکی لەلایەن زمانەوان و مێژوونووسانەوە خراونەتە ڕوو:
- بۆچوونی جوگرافی و زمانی دێرین (کە ڕاج / کێوڕاج): ئەمە بە زانستیترین بۆچوون دادەنرێت کە پەیوەندی بە سروشتی ناوچەکەوە ھەیە. لە زمانە دێرینە ڕەسەنەکانی ناوچەکەدا (وەک زمانی خوری و سۆمەری)، وشەی (کە) یان (کێو) بە واتای چیا یان گرد ھاتووە، و وشەی (ڕاج) یان (ڕاز) بە واتای ڕیز، تەنیشت، یان بەستەڵەک دێت. بەو پێیەی دەشتی قەراج ڕێک دەکەوێتە بنار و تەنیشت زنجیرە چیای قەرەچوغ، ناوەکە لە بنەڕەتدا بە واتای "بناری چیا" یان "ئەو دەشتەی لە تەنیشت ڕیزی چیاکەوەیە" ھاتووە و بە تێپەڕبوونی کات بووە بە "قەراج".
- بۆچوونی مێژوویی (ھۆزی خەرەج / قەراج): ھەندێک لە سەرچاوە مێژوویییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەردەمە کۆنەکاندا، ھۆز یان تیرەیەکی کۆچەری ڕەسەن بە ناوی (قەراج) یان (خەرەج) لەم دەشتایییە پان و پۆڕەدا نیشتەجێ بوون، کە کار و پیشەی سەرەکییان مەڕداری و بەخێوکردنی ئەسپ بووە. دواتر ناوەکە بە تەواوی بەسەر زەوییەکانی ئەو ناوچەیەدا بڕاوە.
- بۆچوونی فۆلکلۆری (خەراج - باج): گێڕانەوەیەکی تری دەماودەم ھەیە کە دەڵێت وشەکە لە (خەراج)ی عەرەبییەوە ھاتووە کە بە واتای "باج یان سەرانە" دێت. بەھۆی ئەوەی دەشتی قەراج خاکێکی ئێجگار بەپیت و دەوڵەمەندی ھەبووە بۆ چاندنی گەنم و جۆ، لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ئیسلامی و عوسمانییەکاندا، ساڵانە بەشێکی زۆر لە "خەراج" و داھاتی دەوڵەت لە بەرھەمی ئەم دەشتەوە دابین دەکرا، بۆیە ناونراوە دەشتی خەراج (قەراج).[٥]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی قەراج:
- لە باکوورەوە ناحیەی کەندێناوە و ناحیەی ناوەندی قەزای مەخموور.
- لە باشوورەوە ناحیەی زاب.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی سەرگەڕان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ئاشوور.[٦]
مێژوو
[دەستکاری]سەردەمی عوسمانی
[دەستکاری]- لە سەردەمی عوسمانیدا ڕووبەری ئێستای قەزای مەخموور و ناحییەکانی بەشێک بوون لە قەزای ھەولێر لە لیوای شارەزوور و لیوای ڕەواندزدا.
- لە ساڵی ١٨٩٤دا ناحیەی ئەملاکی شەمامک لە لە سنووری قەزای ھەولێردا ھاتە کایەوە، کە سنووری ئێستای قەزای مەخموور دەکات.[٧]

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)
[دەستکاری]یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق.
لەم ماوەیەدا ھەولێر وەکو پێشتر ئاماژەی پێکرا قەزایەکی پارێزگای کەرکووک بوو حکوومەتی عێراق بە ھۆی فراوانی لیوای کەرکووکەوە بە گونجاوی زانی یەکە کارگێڕییەکانی ئەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە نیوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووکەوە و تا کۆتایی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی (٤) قەزا و (۱۱) ناحیەی لە خۆدەگرت لە لیوایەکدا کۆبکرێتەوە بە نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاڕاستەی ھەردوو موتەسەڕفی کەرکووک و ئەربیل کراوە و تێیدا ھاتووە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھەولێر کراوە بە لیوا، جیابوونەکەیشی لە لیوای کەرکووک لە روژی ١٩٢٣/٤/١دا دەستپێدەکات. ئەمەش وەچەرخانێک بوو، ئیدی سەردەمێکی نوێ دەستی پێکرد، دەتوانرێت سەردەمی پاشایەتی بە سەر چوار قۆناغدا دابەشبکرێت.
قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٢)دا
[دەستکاری]پێش دەرچوونی بڕیاری بە لیوابوونی ھەولێر ھەندێک گۆڕانکاری کارگێڕی لەم سنوورەدا سازدرابوو و بریتی بوون لە:-
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٢-١٩٣٦)دا
[دەستکاری]- بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرواری ١\٤\١٩٢٣دا پارێزگای ھەولێر ھاتە کایەوە و لە پارێزگای کەرکووک جیابووەوە، ئەو قەزا و ناحیەیانەی کەوتبوونە نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک ئەم پارێزگایەیان پێکھێنا.
- لە سنووری قەزای ھەولێردا کە بە دوو زنجیرە چیا و بەرزایییەکانی (قەرەچوغ) و (زوورگە زراو) دابەشکراوە بۆ سێ دەشت، ھەردوو دەشتی (شەمامک، کاندێناوە و قەراج)، بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(١١٤٩) لە ۱۹۲۷/۷/۲۷دا لە قەزای ھەولێر دابڕێنران و کران بە قەزا، سەرەتا ناوی قەزای گوێڕ بوو، دواتر بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٤٥) لە ۱۹۲٨/٣/٥دا ناوی گۆڕدرا بە قەزای مەخموور ناوەندەکەی شارۆچکەی مەخموور بوو.
- سنووری ئێستای ناحیەی قەراج، لە ناو ناحیەی ناوەندی قەزای مەخموور بوو.[٨]

- ساڵی ١٩٣٢ لە چوارچێوەی سیاسەتی ناڕاستەوخۆی بەعەرەبکردن بڕیاری ژمارە (٥٠)ی تایبەت بە ڕێکخستنی مافی زەوی و زار دەرکرا. کە ساڵی ١٩٣٨ گۆڕدرا بە یاسای ژمارە (٢٩). لەم یاسایە مافی خاوەنداریەتی بە ڕەسمی درا بەو ھۆز و بنەماڵانەی نیشتەجێی ئەو زەویانە کە لەسەری دەژین. بە پێی ئەم یاسایە خاوەنداریەتی و تاپۆکردنی زەویە کشتوکاڵیەکانی کوردی گرتەوە، کە چەندین ھۆز و تیرەی کۆچەری عەرەب لە ناوچە کوردیەکان نیشتەجێکران، بە تایبەتی لە ناوچەکانی خوارووی ڕۆژئاوای کەرکووک و دەشتی قەراج و کەندێناوە و گوێڕ و زوممار. بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە ڕۆژی (١١/٥/١٩٥٨) دەرچووە، دەرکەوتووە لە نێوان ساڵانی (١٩٤٧ - ١٩٥٧)، لیوای کەرکووک (٢٨٠٠) کەس و لیوای موسڵ (١٧٠٠) کەسی بۆ ڕەوانەکراوە، کە زۆربەیان پێدەچێت لە لیوای عەممارەوە ھاتنبن.
قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا
[دەستکاری]لەم قۆناغەدا قەزای مەخموور لە ڕووی ئیدارییەوە وەک خۆی مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھات.[٩]

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا
[دەستکاری]- بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە (٣٥٠) لە ٢٢\٦\١٩٥٧دا، ناحیەی قەراج لە سنووری قەزای مەخمووردا ھاتە کایەوە و ناوەندەکەی لە گوندی گۆمەشین دانرا. بە دابڕانی ٧٨ گوند و کەرت لە ناحیەی ناوەندی قەزای مەخموور.

لە سەردەمی کۆماریدا(١٩٥٨-١٩٩٠)
[دەستکاری]ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکوومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.
قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا
[دەستکاری]لەم قۆناغەدا قەزای مەخموور لە ڕووی ئیدارییەوە وەک خۆی مایەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەھات.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا
[دەستکاری]- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٦٦دا ، (٣) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای مەخموور بە ناحیەی قەراجەوە لکێندراوە.
- بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش (مجلس قیادة الثورة) لە ١٩٧٣/٧/١٦دا، ناوەندی ناحیەی قەراج لە گوندی گومەشینەوە گوێزرایەوە بۆ گوندی باقرتە.
- بە قەرمانی کۆماری ژمارە (٣٣) لە ١٩٧٦/١/٢٥دا، (٢٩) کەرتی ناحیەی کەندێناوە، (١١) کەرتی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور بە ناحیەی دووبزی سەر بە قەزای کەرکووکەوە لکێنراوە ھەروەھا دوو کەرتی ناحیەی قوشتەپەی سەر بە قەزای ھەولێر بە ناحیەی پردێی سەر بە قەزای کەرکووکەوە لکێندرا.[١٠]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٧)دا
[دەستکاری]- ناحیەی قەراج وەک خۆی مایەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا نەھات.

دانیشتوان
[دەستکاری]کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (٧٨) گوند پێکھاتووە:[١٢]
- ئازیکەند
- ئەگرەحی سەروو
- برایم باول
- بەردەسپی
- پاشبەندی گچکە
- پاشبەندی گەورە
- پونگینە
- تەل غەزال
- تەل مەتەڕ
- جووکوژ
- چارگۆمان
- حەدیقە
- حەرفوشیە
- حەسارۆک لەک
- حوشترالوک
- خرابە جەبر
- خرابە جورجان
- خرابەبندیانان شەرقی
- خرابەبندیانان غەربی
- خربە جوالە
- خربەت مەحموود
- خرپانی
- خڕەبەردان
- خەرابە زەرد
- خەزنە
- خەندەقی گچکە
- خەندەقی گەورە
- دووسەرەی باڵا
- دووسەرەی ژێری
- دۆڵەنگێو
- دینگاوە
- ڕاشدیە
- ڕەوالە
- زوڕنای گەورە
- سەڵماس
- سیاو
- سێگردکان
- شناوە
- شەیالە
- شۆرەپەلکە
- شیندەری خواروو
- شیندەری سەروو
- عەدلە
- عەرەبۆک
- عەزیز عەبدە
- عەلیەڕەش
- عەنکاوە
- عەین شەھاب
- قدیلە
- قەبری سەید
- قەڵاتە سۆرانی مەزران
- قوچی حەسەن ئەستێری
- قووچە سپیلکە
- کەرمردی
- کەلەشاخان
- کونەسیخوڕە
- گرد قۆشەنە
- گردگڵێخە
- گردەبۆر
- گردەپان
- گردەچار
- گردەدۆم ئیدریس
- گردەدۆم عەزیز
- گردەدێوانە
- گردەڕەشە
- گردەگڕاوی
- گردەھارە
- گردی بەگۆم
- گەزۆک
- گۆکتەپە
- گۆلگامێش
- گۆمەشین
- لاسۆر
- لاکەچە
- لەزاگە
- مارواشان
- مەحمەل ئۆمەران
- موحسیناوە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان» (بە کوردی). KRG.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «ئەتنۆدیمۆگرافیای باشووری کوردستان» (بە کوردی).[بەستەری مردوو]
- ↑ وێبگەی پارێزگای ھەولێر. «قەزا و ناحیەکانی پارێزگای ھەولێر» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت باشتربناسە» (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ openstreetmap. «ناحیەی قەراج» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «سالنامة ولایت بغداد» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ سی جی ادمونز. «کورد وترک وعرب» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.hawlergov.org/app/ku/content/%D9%82%D9%87%E2%80%8C%D8%B2%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%AE%D9%85%D9%88%D9%88%D8%B1
- ↑ القوانین والتشریعات العراقیة. «ارتباط مقاطعات من محافظة اربیل والحاقھا بالتأمیم» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە سەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
