ناحیەی گۆڕەتوو
ناحیەی گۆڕەتوو | |
|---|---|
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠٢٦)دا | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | مێرگەسۆر |
| ناوەند | گۆڕەتوو |
| بوون بە ناحیە | ٢٠٠٤ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی گۆڕەتوو (بە عەرەبی: ناحیة کورتو، بە ئینگلیزی: Goratu Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی گۆڕەتووە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]گورەتوو: واتە ئەو شوینە تەختەی کە داری تووی لێ دەروێت.
- بە بۆچوون و ئەو زانیاریانەی کە لە بەر دەستماندان گۆڕەتوو لە دوو بڕگە پێک ھاتووە:
- گۆڕ: واتە کورتکراوە گورەپانە یان شوینێکی راست و تەختای کە بکەوێتە نیوان دوو بەرزای
- توو: داریکی جوان و بەربڵاوە لە زوربەی ھەرە زوری ناوچەکانی کوردستان بونی ھەیە دارەکە لە بنەرەتدا خۆرسکە بەڵام لەم دوایانەدا مروڤ دەستی ھەبووە لە رواندن و پاراستنی جگە لە وەی کە دیمەنیکی زور جوانی سروشتی ھەیە لە ڕووی ژینگەی یەوە زۆر تەندروستە ئەم دارە لەسێ رویەوە زور سودی یە بو مروڤ: (١) بۆ جوانکاری پێش دەرگا ناو باخچەی مال و گشتی(٢) بۆ خواردنی بەرەکەی (٣) ھەرلە کونەوە بە حەسانەوە بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین مروڤ سوودی لە سێبەرەکەی بینیوە.
مێژوو
[دەستکاری]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی گۆڕەتوو:
- لە باکوورەوە ناحیەی شێروان مەزن.
- لە باشوورەوە ناحیەی مەزنێ و ناحیەی سرێشمە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی پیران.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی بارزان.[٤]
ڕووبەر
[دەستکاری]روبەری گشتی: سنووری کارگێری ناحیە (٢٤٩ کم٢) کە ٤٥٪ چیا و ٣٤٪ گرد و ٢٠٪ دەشتە. ئاووھەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووھەوایەکی مام ناوەندی یە, لە ھاویندا گەرم و ھەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (٤٥پ.س) وە لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (١٥پ.س) لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە رێژەی باران بارین ھەندێک ساڵ دەگاتە سەرووی (١٢٠٠ملم) وە بەفر بارین ھەندێک ساڵ دەگاتە زیاتر لە (١٥٠سم) وەرزەکانی پاییز و بەھار ھەوای مامناوەندیان ھەیە ھەرچوار وەرزی ساڵ بە تەواوی لە ناوچەیە دەردەکەون.
دانیشتوان
[دەستکاری]کۆی دانیشتووانی سنووری ناحیەی گۆڕەتوو( ١٠٧٠٠)کەسن رێژەی لە (١٠٠٪) دانیشتوانی نەتەوەی کوردن وە بەرێژەی (١٠٠٪) بە ئاین موسلمانی سونەن , وە ھەممویان بە شیوەزاری بادینی قسە دەکەن رێژەی (٣٨٪)پیاو(٣٧٪)مندال ( ١٥٪)کۆی پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم سنوورە دابەش بونە بە سەر( ٢٢) گوندی عەشیرەتی دۆڵەمەڕی و( ٣٢ )گوندی عەشیرەتی شێروانی بە ناوەندی ناحیەوە.[٥]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (٤٩) گوند پێکھاتووە:[٦]
- ئازادی
- ئاڤدەلان
- بانێ
- باوە
- بنێبیا
- بۆکران
- بەڕۆژ
- بێبێل
- بێدارۆن
- بێسترێ
- پێداوەر
- پیرەساڵ
- خۆشکان
- خەردن
- خەڕا
- خەلان
- دۆرێ
- دێریشکێ
- ڕێزان
- زرارا
- زنگورە
- زینێ
- ژاژوک
- سپیندارا
- سۆرانی ژوورو
- سۆڕانکێ
- سەکوی خواروو
- سەکوی سەروو
- شانەدەر
- شکەفتێ
- شێخ سیدا
- شێخ وەتمان
- شێخانا پشت قەڵەندەر
- شیڤەدزێ
- فەقیان
- کانیالنجا
- کانیەدان
- کانیەدێر
- کوران
- کورکێ
- گولانۆک
- گێسکێ
- لەشکریا
- لێرەبیر
- لێلوک
- ماڵەسوار
- مێوکێ
- ناڤ مێرگان
- ناو کفری
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو] - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11078837
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)