بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەزای تەقتەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای تەقتەق
Map
قەزای تەقتەق
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
مەڵبەندتەقتەق
بوون بە قەزا٢٠٢٤
دەسەڵات
 • قایمقامئاسۆ مستەفا
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٧٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٣٤٤ مەتر (١٬١٢٩ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای تەقتەق (بە عەرەبی: قضاء بحرکة، بە ئینگلیزی: Bahrka District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی تەقتەقە.[٢] [٣]

ناوی قەزای تەقتەق لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی تەقتەقە.

چەند بۆچوونێک ھەیە لە سەر ناوی تەقتەق:

  • بۆچونێکی بەربڵاو ھەیە دەڵێ: تەق تەق لە (تاق تاق)ماڵەوە ھاتووە، یەک لێرە و لەوێ یان ھەر ماڵەی لە شوێنێکەوە ھاتووە.
  • چیرۆکێکی کۆنی تەق تەق ھەیە، باس لە لافاوێکی زێی بچووک دەکات کە چۆن ئاوایی (کەڵەکچن)ی بردووە، خەڵکەکەی ئاوارە بوون بۆ (قەرەناو و جگیلە و کانی ڕەش و تەقتەقی ئەمڕۆ) دیارترین کەسایەتی نێو چیرۆکەکە (نەنە حەلۆمەیە)، پیرەژنێکی بەساڵاچوو ئازا بووە، ئاو ھێناویەتی لە نێوان بانکی تەق تەق و فەرمانگەی لقی کشتوکاڵی تەق تەق لە کەندڕێک گیرساوەتەوە، تا ئەمڕۆش کەندڕی (نەنە حەلۆمە) و بەسەرھاتەکەی جێگەی باسی گەورانە بۆ مناڵان ئینجا لێرەدا دەڵێن (نەنە حەلۆمە) وتویەتی " ئەوە چی بوو تەقە تەقی بەرد کاسی کردین " گوایە (تەق تەق) لەمەوە ھاتووە.
  • (جەمال بابانیش) دەلێ (تەق تەق)، لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی بەرد بەیەکتری و دەنگەکەی تەق تەقی دروستکردووە.[٤]
  • ئەسپ سواری، بەناو بەستی زێی بچووک، گوزەری کردووە، ئەسپەکە ئەسپێکی ناڵکراوبووە، دەنگی تەقە تەقی نێوان بەرکەوتنی ناڵچکە و بەردەکان، ھەر لەگەل ئەمەش تەکە تەک و تەقەتەقی تەنەکەی کاروانچیان بە نێو بەستەکەدا.
  • بەھۆی زێی بچووکەوە چەند ئاشێکی ئاو لە ھەردوو بەری زێی بچووک ھەبووە، ئەو دەنگەی لە کاتی کارکردنی ئاشەکان بەرگوێی خەڵک کەوتووە (چەقە چەق و چەقەنە و تەق و تۆق) بووە.
  • تەق تەق، واتای زەوی بەردینە، زەویەکی بن بەرد و ڕەقە، ئەمەش دەچێتە ئەقڵەوە لەبەرئەوەی لە چەمی کوێخا ڕەشیدەوە تاوەکو گۆمی مام تەھا لە خوارووی تەق تەق، زەویەکان تێکڕا بەردینن، کە ئاوی زێی بچووک ھێناویەتی لە کاتی لافاوی بەھاردا، ئەوەی ئەم بۆچوونە پەسند تر دەکات ئەوەیە ناوە کۆنەکانی تەق تەق (کوچک نەخشینە و کەڵەکچن) ھەر پەیوەستن بە بەردەوە. کوچک واتا خڕکە بەرد، کوچک واتا بەردی بچووک، نەخشینەش بە واتای ڕەنگا و ڕەنگ دێت، لە کوردەواریشدا ووتراوە کوچک چن واتە دیواری ووشکە بەرد (کەڵەکچن)یش دیواری وشکە بەردە یا بە مانای (کۆمەڵە بەردی بەسەریەکادراو)دێت وتراویشە کوچکوکەڵەک واتە قەڵاقوچکە بوونی بەرد لەسەر یەک، ئەمەش لەگەڵ قسەکەی نەنە حەلۆمە (تەقە تەقی بەرد کاسی کردین) یەک دەگرێتەوە، لەگەڵ لێکدانەوەکەی ناوی (تەق تەق) لەلایەن (جەمال بابان)ەوە لەسەر یەک بۆچوونە، جگە لەمانەی خزمانی ( ئۆمەرگومبەت زاراوەی تەق تەقە شاخ و بناری کۆسرەت)یش (تەق تەقە خاک) بەکاردێنن. بە گوێرەی ئەم واتایانەی سەرەوە ھەموو بیرو بۆچونەکانی تر بەلاوە دەنێم کەناوی تەق تەق لە سروشتەوە وەرگیراوە و پەیوەستە بە خاک و بەردەکانی بەستی کەنار زێی بچووک.[٥]

جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای تەقتەق ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:

مێژوو

[دەستکاری]

کارگێڕی

[دەستکاری]

قەزای تەقتەق پێکھاتووە لە ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق و (٢٢) گوند:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ «ڤەژینلێکس» (بە کوردی). لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11078386
  7. ^ «بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)[بەستەری مردوو]