قەزای قوشتەپە
قەزای قوشتەپە | |
|---|---|
نەخشەی پارێزگای ھەولێر | |
![]() قەزای قوشتەپە | |
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| مەڵبەند | قوشتەپە |
| بوون بە قەزا | ٢٠١٤ |
| دەسەڵات | |
| • قایمقام | بژار مەلا خدر |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزترین بەرزایی | ٨٠٤ مەتر (٢٬٦٣٨ پێ) |
| سەرناوی دانیشتوو | قوشتەپەیی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای قوشتەپە (بە عەرەبی: قضاء قوشتبة، بە ئینگلیزی: Qushtapa District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قوشتەپەیە.[٢] [٣]
ڕووبەری قەزای قوشتەپە نزیکەی ١٤ کیلۆمەتر دووجایە. ناحیەی قوشتەپە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ گۆڕدرا بۆ قەزا، دوای ئەوەی ناحیەکی سەر بە قەزای دەشتی ھەولێر بوو. ناحیەی قوشتەپە لە ٣٠ی ئابی ١٩٦٠ دامەزرابوو.[٤]
لەڕووی ئاژەڵداری و ڕووەک و بەرھەمی کشتوکاڵییەوە قەزای قوشتەپە ژمارەیەکی زۆر گوند لە سنوورەکانی خۆی دەگرێتەوە بەھۆی بوونی دەشتێکی زۆر گەورە و بەپیت و بوونی دوو زنجیرە چیا لە دەوروبەری ناوچەکە. ساڵانە بەرھەمێکی زۆر لە گەنم و جۆ بەرھەم دەھێنێت. سەبارەت بە ئاژەڵداری، زۆربەی دانیشتوانی گوندەکان لەڕێگەی کشتوکاڵەوە بژێوی ژیانیان بەرز دەکەنەوە، بەو پێیەی لە قەزای قوشتەپە پڕۆژەی پەلەوەر و ماسی و ئاژەڵداری زۆرە. کە ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ، ئەگەر زیاتر گرنگی پێبدرێت لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە.[٥]
ناو
[دەستکاری]قەزای قوشتەپە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی قوشتەپەیە.
وشەی قوشتەپە وشەیەکی لێکدراوی زمانی تورکییە، لە دوو وشەی(قوش + تەپە) پێکھاتووە، قوش بە واتای باڵندە یا چۆلەکە دێت و تەپەش بە واتای گرد دێت، ناوەکە بەسەر یەکەوە دەبێتە گردی باڵندە یا گردی چۆلەکە. گردێک لە ناو شارەدێی قوشتەپەدا ھەیە کە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری کردنی رێگایەکان و ھەروەھا وەک نیشانەیەک بۆ رێبوارەکان بۆ دیارکردنی رێگاکان بە کارھاتووە, گردی لەم شێوەیە لە سنوری قەزای قوشتەپە زۆرن.[٦]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای قوشتەپە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای بنەسڵاوە.
- لە باشوورەوە قەزای دووبز.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای کۆیە.
- لە ڕۆژاواوە قەزای مەخموور.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]- لە ساڵی ١٩٥٩ ناحیەی قوشتەپە ھاتە کایەوە لە سنووری قەزای ھەولێر.
- بەپێی بەیانی ژمارە(٩)ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢١\٠٤\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی قوشتەپە لە قەزای بنەسڵاوە.[٨]
کارگێڕی
[دەستکاری]- ئەم قەزایە تەنھا یەک ناحیەی ھەیە ئەویش ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپەیە.
- ئەم قەزایە لە (٤٩) گوند پێکھاتووە:
- ئۆمەر مامەکە
- ئۆمەراوەی گەورە
- ئۆمەراوەی بچووک
- ئیلنجاغ
- باشتەپە
- برایمەلەک
- بیرەعارەبان
- پلینگە
- پۆریجە
- تەتەراوە
- تۆبزاوە
- چێلەبەشە
- دووکەلە
- دووگردکان
- دۆلەبەکرە
- دۆلەزەی گردی
- دۆلەزەی گەورە
- دۆلەزەی ناوەند
- سۆربەش خدر
- سێبیران عەدۆ
- سێقوچان
- سێنالە
- شێخانان
- شێراوە
- شەمزیناوە
- عەلیاوە گردەشینە
- عەلیاوە مەردان
- قازیخانە
- قەرەچناغە
- قوچە بڵباس
- قورشاغلو
- قوشتەپەی گەورە
- قوڵتەپە ڕەشید
- قوڵتەپە یابە
- قۆپەقران
- کەردز
- کەرزۆر
- گردلانکەی سەعید
- گردلانکەی مەجید
- گردمەلا
- گردەسۆر
- گەڕەشێخان
- گۆسکە
- گۆمەگڕوو
- مەخشومە
- مورتکەی شەھاب
- میرەکان شێخ ئەفەندی
- مێرخوزار
- ھەمزەکۆر
دانیشتووان
[دەستکاری]تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە لە نەتەوەی کوردن.
کشتووکاڵ
[دەستکاری]- پێکھاتەی زەوییەکەی:
- زەوی دەشتایی.
- زەوی زورگ کە ھەندێک لەو زورگانە زەوی بەردەلانە و بۆ کشتوکال ناشیت، بەڵام وەک لەوەڕ بۆ مەرومالات بەکاردێت.
- رێژەی باران بارین لە سنوری ناحیەی قوشتەپە لە ساڵی (١٩٩٠)وە لە داکشان دایە و ساڵانە لەنێو (١٧٠ ملم تا ٣٠٠ ملم) دایە , بە تایبەت لە مانگەکانی شوبات و ئادار رێژە کە لە کەمبوون دایە.
- لە ڕووی سامانی ئاژەڵی و ڕووەکی و بەروبوومی کشتوکاڵی ناحیەی قوشتەپە لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گوندی لە سنورەکەی دایە و بە ھۆی بوونی دەشتایێکی زۆر بەرفراوان و بە پیت و بوونی دوو زنجیرە زورگ کە لە دەوری سنووری ناحیەن، بوونی ئاوی ژێرزەوی ئەمەش وایکردوە لەڕووی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی و رووەکی گرنگیەکی زۆری ھەبێت. سالانە بەرھەمێکی زۆری گەنم و جۆ بەرھەم دەھینێت. لەڕووی ئاژەڵداریەوە کوندنشینەکان زۆربەیان ئاژەڵداری دەکەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان, چەندین پروژەی پەلەوەڕ و ماسی و ئاژەڵداری لە سنووری ناحیە قوشتەپەدا ھەیە.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
- ↑ https://web.archive.org/web/20200205162126/http://wiki.dorar-aliraq.net:80/iraqilaws/law/204.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20160914020932/http://hawlergov.org/ar/region.php?id=1330758641
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11077988
- ↑ «بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
