قەزای خەلیفان
ڕواڵەت
قەزای خەلیفان
خەلیفان | |
---|---|
خەلیفان | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
مەڵبەند | خەلیفان |
بوون بە قەزا | ٢٠٢٣ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٨٠٤ مەتر (٢٬٦٣٨ پێ) |
سەرناوی دانیشتوو | تلکێفی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای خەلیفان یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی خەلیفانە.[٢] [٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم قەزایە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی خەلیفانە. ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات.
- ئەو سەرچاوانەی کە باون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە، گوایە لە گەلیاوانەوە ھاتووە.
- ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی ھاتنی لەشکری ئیسلام بۆ دەڤەرەکە دوو خەلیفەی لێ نیشتەجێ بووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم ناوە داتاشراوە و بووەتە خەلیفان.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای خەلیفان ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:
- لە باکوورەوە قەزای مێرگەسۆر.
- لە باشوورەوە قەزای شەقڵاوە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سۆران و قەزای ڕەواندز.
- لە ڕۆژاواوە قەزای شەقڵاوە و قەزای ئاکرێ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]- بەپێی بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٥\٠٨\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای خەلیفان و ناحیەی سرێشمە لە سنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر.[٦]
دانیشتووان
[دەستکاری]تەواوی دانیشتووانی ئەم قەزایە لە نەتەوەی کوردن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «خەلیفان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ پارێزگای ھەولێر. «قەزای خەلیفان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11078990
- ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای خەلیفان تێدایە. |
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- پارێزگای ھەولێر
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر
- جوگرافیای کوردستان
- کوردستان