بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەزای پیرمام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای پیرمام
وێنەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠٢٦)دا
وێنەی خوارەوە
نەخشەی کارگێڕی پارێزگای ھەولێر لە ساڵی (٢٠١٢)دا
Map
قەزای پیرمام
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
مەڵبەندپیرمام
بوون بە قەزا٢٠٢٤
دەسەڵات
  قایمقامحامید ئیسماعیل محەمەد کاکەیی
ڕووبەر
  سەرجەم١٬٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١١٠٠ مەتر (٣٬٦٠٠ پێ)
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینئیسلام(سوننە)
  ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای پیرمام (بە عەرەبی: قضاء بیرمام، بە ئینگلیزی: Pirmam District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی پیرمامە.[٢] [٣]

قەزای پیرمام لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی پیرمامە.

  • سەربەن: کۆنترین ناوی پیرمامە لە بنەڕەتدا بە مانای سەربانی دێت، کە دەکاتە سەربانی چیای پیرمام، کە زاراوەی سەربانی قورس بووە و گۆڕان لە بەکارھێنانیدا ڕووی داوە تا بووە بە سەربەن، ئێستاش لەلایەن خەڵکانی ڕەسەنی پیرمامەوە ئەم ناوە تام و چێژی تایبەتی خۆی ھەیە.
  • پیرمام: وشەی پیر بوۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند مەزارگەیەک ناونراوە پیر، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم ناوچەیە لەلایەن ئێزیدییەکانەوە ڕۆژانێک ناوچەیەکی پڕ بایەخ بووە لەبەرئەوەی وشەی پیر نازناوی چینێکی ئاینی ئێزیدیەکانە وەک (چینی شێخ و پیر و مرید) کە (پیرمام) یەکێکیانە و (پیرموان و پیر ئەبوبەکر)یش نمونەی ترن، ئەمانە ھەموویان مەزارگەن لە پیرمام و دەوروبەری.
  • سەلاحەدین: ئەم ناوە لە سەرەتاوە بە فەرمی بەسەریدا سەپێنراوە، دەکرێ بلێین پادشای عێراق خۆی ئەم ناوەی ھەڵبژاردووە، ھەندێک ئەو ناوە بۆ سەلاحەدینی ئەیوبی دەگەڕێننەوە بەڵام ئەم بۆچونەیان زۆر ڕوون نییە.
  • مەصیف: دوای ئەوەی سەربەن بە فەرمی بە سەڵاحەدین دەناسرێ و وەکو شارێکی گەشتوگوزار دێتە ناسین دەبێتە ھاوینە ھەواری سەلاحەدین بە عەرەبیەکەش دەکاتە (مەصیف صلاح الدین). دیارە ووشەی مەسیف کورتکراوەی مصیف صلاح الدینە و دەبێتە پلەیەکی ناوەکانی.[٤]

جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای پیرمام ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:

بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافیەکەیەوە زستانی ساردە و بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و ھاوینیشی فێنکە.

مێژوو

[دەستکاری]

کارگێڕی

[دەستکاری]

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم قەزایە پێکھاتووە لە (٤) ناحیە:

دانیشتووان

[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە لە نەتەوەی کوردن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «پیرمام» (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  3. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  4. جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. https://www.openstreetmap.org/relation/18339311
  6. بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٢» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤» (PDF) (بە کوردی). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)