ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان
ڕواڵەت
ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | خەلیفان |
ناوەند | خەلیفان |
بوون بە ناحیە | ١٩٦٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء خلیفان، بە ئینگلیزی: Khalifan Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای خەلیفان لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی خەلیفانە.[١][٢]
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی خەلیفانە. ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات.
- ئەو سەرچاوانەی کە باون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە، گوایە لە گەلیاوانەوە ھاتووە.
- ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی ھاتنی لەشکری ئیسلام بۆ دەڤەرەکە دوو خەلیفەی لێ نیشتەجێ بووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم ناوە داتاشراوە و بووەتە خەلیفان.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنووری ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان:
- لە باکوورەوە ناحیەی سرێشمە.
- لە باشوورەوە ناحیەی بالیسان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای ھەریر و ناحیەی باسرمە.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٤٢) لە (٢٦-٧-١٩٦٧)دا، بە دابڕانی (٣٢) گوندی ناحیەی دیانا و (٢٢) گوندی ناحیەی ناوەندی قەزای ڕەواندز، ناحیەی خەلیفان لە سنووری قەزای ڕەواندز ھاتە کایەوە.
- بەپێی بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٥\٠٨\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای خەلیفان و ناحیەی سرێشمە لە سنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای ھەولێر.[٥]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ پارێزگای ھەولێر. «قەزای خەلیفان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ openstreetmap. «ناحیەی ناوەندی قەزای خەلیفان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٣» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
پۆلەکان:
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- جوگرافیای باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی باشووری کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی باشووری کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر