ناحیەی بەستۆڕە
ڕواڵەت
ناحیەی بەستۆڕە | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | پیرمام |
| ناوەند | بەستۆڕە |
| بوون بە ناحیە | ٢٠٢٤ |
| بەرزایی | ٦٠٦ مەتر (١٬٩٨٨ پێ) |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی بەستۆڕە (بە عەرەبی: ناحیة بستورة، بە ئینگلیزی: Bastora Subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای پیرمام لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەستۆڕەیە.[١][٢]
ناو
[دەستکاری]ناوی ناحیەی بەستۆڕە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە ئەویش شارەدێی بەستۆڕەیە.
- وشەی بەستۆڕە لە زمانی کوردیدا واتای شوێنی ڕووباڕ و چۆمێکی زستانان و بەھاران ئاوی پێدابێت و ھاوینان وشک بکات و خیز و چەوی تێدادەبێت.[٣]
- وشەی بەست لە زمانی کوردیدا ئەم واتانەی ھەیە:
- ڕووبارێکە کە لە «زێ» پچووکتربێت.
- شیوێکی وشک کە ئاوی لێ بڕابێت.
- قەراخ چەمی خیزەڵان.
- چەمی نیوە وشک، کەم ئاو.
- لافاو گێڕەوە، بەن.
- قەراخ چەمی بە بەردوچەو.
- بەستێن، کەند، شیو.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنووری ناحیەی بەستۆڕە:
- لە باکوورەوە ناحیەی باسرمە و ناحیەی کۆڕێ.
- لە باشوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای بەحرکە و ناحیەی کەسنەزان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی بناری سەفین و ناحیەی شۆڕش.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی دارەشەکران.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]- بەپێی بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٣\٠٤\٢٠٢٤دا بڕیاریدا بە فراوانکردنی قەزای پیرمام، ئەویش بە ھێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ، ناحیەی بەستۆڕە، ناحیەی بناری سەفین و دابڕانی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمامەوە.[٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ وشەدان. «فەرھەنگی وشەدان» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ ڤەژین. «فەرھەنگی ڤەژین» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ openstreetmap. «ناحیەی بەستۆڕە» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠٢٤» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)