ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان
ڕواڵەت
ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | سیدەکان |
| ناوەند | سیدەکان |
| بوون بە ناحیە | ١٨٥٠ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء سیدکان، بە ئینگلیزی: Sidakan Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای سیدەکان لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سیدەکانە.[١][٢]
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی سیدەکانە.
- وشەی سیدەکان، وشەیەکی کۆیە، بنەچەی وشە ھی زمانی عەرەبییە، لە وشەی سەید(السید) وەرگیراوە و ئامڕازی ناسین(ەکە) و ئامڕازی کۆی(ان) زمانی کوردی چووەتە سەر، (سەید + ەکە + ان)، لە زمانی کوردیدا دوو بزوێن بەدوای یەکدا نایەن، بۆ یە بزوێنی ناسینەکە لاچووە و وشەکە بووەتە(سەیدەکان)، وە بە پێی کات سواوە و بووەتە سیدەکان، بۆیە وتوویانە سەیدەکان لە بەرئەوەی سەیدەکان(شێخەکان)ی لۆلان لێرەدا نیشتەجێبوون و خانەقایان ھەبووە، لە شێخە ناودارەکانیان شێخ ڕەشیدی لۆلانە.
- لە سەرەتادا کە ناحیە بوو ناوی ناحیەی برادۆست بوو، ئەویش بە ھۆی ھۆزی برادۆست کە لەم دەڤەرەدا نیشتەجێن لە بەرئەوە ناونرابوو.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای سیدەکان ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی کانیەڕەش.
- لە باشوورەوە ناحیەی سمێلان و ناحیەی دیانا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی پیران و ناحیەی مەزنێ.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]- بنکەی خۆرپەرستی ڕۆژگاری ئورارتوو لە نزیک ئەم شارۆچکەیە بووە و بە (مساسر یان موصاصڕ) دەناسرا کە ئەمڕۆ پاشماوەکانی لە گوندی مجێسەردا ماون. شای ئاشوورییەکان، (سەرگۆنی دووەم) لە ٧١٤ پێش زایین ھێرشێکی لە ناکاوی بردۆتە سەر پاشای موساسر ئورزانا و بەزاندوویەتی و پەرستگای پیرۆزی مساسری خاپوور کردووە و تاڵانی زێڕ و زیوو و و سەر و ماڵاتی دەڤەرەکەی خەڵکەکەی گواستۆتەوە بۆ نەینەوای پایتەختی ئاشووریەکان. تۆمارەکانی خرسابادی نینەوا باس لەم ھێرشەی شای ئاشوور دەکەن.
- نووسراوەی کێلەشین و نووسراوەی سەر کێلی تۆپزاوا دوو شایەتحاڵی گرینگی مێژووی کەونارای سیدەکانن.
- لە دوای شەڕی دمدم نەوەکانی خانی لەپ زێڕین میرایەتی سیدەکان و بەرازگریان پێدرا و تا لە ڕۆژگاری میری ڕەواندز(پاشای گەورە ١٨٢٠) دووبارە خرایەوە ژێر کۆنترۆڵی میرنشینی سۆرانەوە.
- لە ساڵی (١٨٥٠)دا لە سەردەمی عوسمانیدا قەزا بووە لە لیوای ڕەواندز، تاوەکوو ساڵی (١٨٧٣) وەک قەزا مایەوە، لەو بەروارە بەدواوە بووە ناحیە و لیوای ڕەواندز ھەڵوەشێنرا و بووە قەزایەکی سەر بە لیوای شارەزوور، ناحیەی سیدەکانیش خرایە سەر قەزای ڕەواندز.
- کاتێک سمکۆ پەنای بردە بەر سیدەکان لە گوندی ژووژیلەی بناری چیای بۆڵێ گیرسایەوەو لەشکری شکاک بە ناوچەکەدا بڵاوببوون تا ساڵی ١٩٣٠ کاتێک سمکۆ گەڕایەوە ئێران و لە شنۆ شەھیدکرا. ھەر لەو ساتەدا لە لۆلان خانەقای شێخ ڕەشید ناوبانگی دەرکرد و موریدێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. پاشان لە سییەکان لەگەڵ دراوسێکانی لە بارزان دووچاری کیشە و ناکۆکی بوون.
- لە ساڵی ١٩٦١ تا ١٩٧٥ ناوچەکە نائارامییەکی زۆری بەخۆوە بینی و لە ساڵی ١٩٧٨ پاش پەیدابوونی مەفرەزەکانی پێشمەرگە لە ھەکاری و خواکوڕک. ناوچە سنووریەکانی چۆلکران و خەڵکەکەی ڕاگوازرانەوە ھەولێر و لە کۆمەڵگەکانی کەسنەزان و دێگەڵە و تۆپزاوە نیشتەجێکران. لە پاش ساڵی ١٩٨٤ سیدەکان بەرەیەکی گرنگی شەڕی ئێران و عێراق بوو.
- لە دوای راپەرینە مەزنەکەی بەھاری سالی ١٩٩١ خەلکی کوردستان و ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سالی ١٩٩٢پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم ، لە سالی (١٩٩٦) ناحیەی سیدەکان گەرایەوە.
- بەپێی بەیانی ژمارە(٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرواری ٠٢\١١\٢٠٢٢دا بڕیاریدا بە ھێنانەکایەی قەزای سیدەکان لە پارێزگای ھەولێر. بە دابڕانی ناحیەی سیدەکان و ھێنانە کایەی ناحیەی کانیەڕەش لە قەزای سۆران لە ئیدارەی سۆران.[٥]
کارگێڕی
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (٢٩١) گوند پێکھاتووە:[٦]
- سیدەکان(ناوەند)
- ئاستو
- ئاکوان
- ئالمووشی خواروو
- ئالمووشی سەروو
- ئالەدوا
- ئالەکا
- ئالەکان، سیدەکان
- ئالۆکان
- ئالیستا
- ئاڵانە
- ئەلاوان
- باجارا
- باسەکانی خواروو
- باسەکانی سەروو
- باغێ
- بالەکە
- بانێ، سیدەکان
- باویا
- بڕەپیر
- بڕەشکێن
- بزنکڕە
- بلس
- بلەسا
- بلەسەنانی خواروو
- بلەسەنانی سەروو
- بنپەرێزە
- بنکەور
- بنھەوراز
- بەربزین
- بەرپیتان
- بەرچیخە
- بەردەبۆز
- بەرگرد
- بەڕۆژە، سیدەکان
- بەنان، سیدەکان
- بەنێ
- بەنێی ڕەشکێن
- بۆزان
- بۆزینە
- بۆڵێ، سیدەکان
- بیرکمە
- بیکزن
- بیوک
- بیوکمە
- بێبات
- بێجوانا
- بێرتێ
- بێرۆشمە
- بێزەفەران
- بێژان
- بێسۆک
- بێسینە
- بێسێو
- بێشکە، سیدەکان
- بێقەپوشک
- بێکۆر
- بێکۆلک
- بێکۆڵ
- بێمەسوران
- بێواسی خواروو
- بێواسی سەروو
- پاراوا
- پاروو
- پاشپەڕ
- پنگوستا
- پەنجار
- پیربەینان
- پیرکان
- پیرەبرایم
- پیرەکە
- پێخمە
- تالستا
- تالەجاڕ
- تاوک
- تاوکان
- تاوکە
- تەلان، سیدەکان
- تۆپزاوە، سیدەکان
- تیارە
- تێراون
- جەرا
- جورجا
- جۆخین گەلا
- جۆنەرە، سیدەکان
- جیلیا
- چاوکە
- چنارۆک، سیدەکان
- چونسا
- چویرکە
- چویکان
- چۆرت
- خاستۆ
- خراوا
- خشۆلا
- خنێرە
- خەترە
- خەزێنە، سیدەکان
- خەلیفان، سیدەکان
- خوار
- خوڕاگر
- خوماریە
- خۆڕان
- داسنێ
- دایماو، سیدەکان
- دەحلەکوش
- دەراو، سیدەکان
- دەراوی خواروو
- دەراوی سەروو
- دەرریات
- دەرھۆڵ
- دەرھۆڵی دەشتی ھێرت
- دەریالۆک
- دەلاوا
- دورچە
- دوستانای بۆڵێ
- دۆرە ملک
- دۆستانای دەشتی ھێرت
- دۆلا
- دۆڵ ھەڵۆ
- دۆڵەسپان
- دیریسکا
- دێرێ، سیدەکان
- دێما
- دێوین
- ڕکاوە، سیدەکان
- ڕووسوور
- ڕوین
- زراوک
- زیارەت، سیدەکان
- زیلۆی
- زین
- زێرکان
- ژوژیلە
- ژیلیا
- سارداو، سیدەکان
- سالاریا
- ساومان
- سپیلکە، سیدەکان
- سپیندارە
- ستیکا
- سماقە، سیدەکان
- سمخەیلان
- سنین
- سەربیش
- سەردگرد
- سەروو
- سورتە
- سویکە بەزرانە
- سۆرەزەویا
- سۆریا
- سۆسنای خواروو
- سۆسنای سەروو
- سۆی باپیر
- سیرەوە
- سیرۆک
- سیکینە
- سێپارە
- سێران
- سێکوچکە
- سێناوە، سیدەکان
- شابکێ
- شایک
- شکەن
- شکێرا
- شناو
- شەمزینە کەلا
- شەمەرما
- شۆشان
- شیرۆک
- شیشکان
- شیوان
- شیوەزان
- شیوەسەقەر
- شیوەکەور
- شیوەگەرمکی خواروو
- شیوەگەرمکی سەروو
- شیوەگوار
- شیوەن
- شێخ ڕەش، سیدەکان
- شێخان، سیدەکان
- شێلکان
- عەرەب کۆلا
- فەقێ وەسمان
- قەلیتان
- قورناف
- کانی باخان
- کانی بناوێ
- کانی چنار، سیدەکان
- کانی شەعبان
- کانی مەلا
- کانی نێر
- کانیە باز
- کاولا
- کاولەباز
- کاولوکا
- کەتینە
- کەرزاوە
- کەژەک
- کەلەولا
- کەلۆیا
- کەمەک
- کەندەھۆلا
- کەونە سیدەکان
- کەونەگوند، سیدەکان
- کەوەرت
- کورسیو
- کورە
- کورەبی
- کوکلیا
- کولەک
- کونەرە
- کوێخا زیزا
- کۆچ حەسەن
- کۆران، سیدەکان
- کۆژینە
- کۆلیت
- کۆنەک
- کیزەقولا
- کێلەگا
- گردان
- گردمووسەک
- گرکەبەن
- گلان گەردی
- گڵەڕەش
- گەروی حەسۆی
- گوڕا
- گولیژگە
- گۆرا
- گۆڕاکۆری
- گۆڕمامک
- گۆڕەبەتەڕاش
- گۆڕەبەسێ
- گۆڕەبیێ
- گۆڕەدیم
- گۆڕەسێو
- گۆڕەشا
- لوکان
- لۆلان
- لیتان
- لێڕەبان
- لێلکان
- مارەمەلا
- مالایەر
- ماڵەدەر
- ماڵەمەلا
- ماونانێ
- ماوەت، سیدەکان
- ماوەتاوەی خواروو
- ماوەتاوەی سەروو
- ماوەرد
- مجێسەر
- مەرگەوەرۆکی خواروو
- مەرگەوەرۆکی سەروو
- مەزرا
- مەغارە
- مەمدیای خواروو
- مەمدیای سەروو
- موسلۆک
- میشان
- مینای خواروو
- مینای سەروو
- مێرگەدوکان
- مێرگەڕەش
- مێرگەمیر
- مێوژگە
- ناڕۆین ھەرکی
- ناوداران
- ناودارۆک
- ناوشیۆک
- ناومێرگان
- ناوەروان
- نزاری، سیدەکان
- نۆکەلە
- نیا
- نێکەوە
- ھارونە
- ھەتکای خواروو
- ھەتکای سەروو
- ھەجرێ
- ھەڕین
- ھەلکێڕا
- ھەوێلان
- ھۆرەیس
- ھۆڕنێ
- ھۆڵێ
- ھێردەن
- وسوانە
- یالانە
- یالکە
- یورا
- یێرە بیر
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11078985
- ↑ بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ. «بەیانی ژمارە(٢٤)ی ساڵی ٢٠٢٢» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)