ناحیەی شۆڕش
ڕواڵەت
ناحیەی شۆڕش | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة شورش بە ئینگلیزی: Sub-District Shorsh | |
پۆتانەکان: 36°10′36″N 44°23′08″E / 36.17678°N 44.38543°Eپۆتانەکان: 36°10′36″N 44°23′08″E / 36.17678°N 44.38543°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
مەڵبەند | دێگەڵە |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬٧٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٠٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٧٠٨ مەتر (٢٬٣٢٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی شۆڕش یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق، ڕووبەرەکەی ١٧٠٠.٢٣ کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی گوندەکانی ٥١ گوندە.[٢][٣]
لە سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا، ناوی دوو ناحیە ھەیە بەھەمان ناو. ناحیەی شۆڕش کە دەکەوێتە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر کە ناوەندەکەی شارەدێی دێگەڵەیە، ناحیەی شۆڕش، چەمچەماڵ کە دەکەوێتە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ناوەندەکەی شارەدێی شۆڕشە.
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]سنووری ناحیەی شۆڕش:
- لە باکوورەوە ناحیەی بناری سەفین و ناحیەی بەستۆڕە.
- لە باشوورەوە ناحیەی سێگردکان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە و ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی کەسنەزان و ناحیەی دارەتوو و ناحیەی بێستانە.[٤]
مێژوو
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە (٤٠٣) لە ١٥-١٠-١٩٧٣دا، بە دابڕانی (١٥) کەرتی ناحیەی تەقتەق، (٢٢) کەرت و دوو گوندی ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە و (٤) کەرت لە قەزای ھەولێر، ناحیەی شۆڕش ھاتە کایەوە لە سنووری قەزای کۆیە.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە (٣٢١) لە ١١-٠٦-١٩٨٧دا، (ناحیەی تەقتەق و ناحیەی شۆڕش) ھەڵوەشێنرانەوە و سەرجەم کەرتەکانیان بەسترانەوە بە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیەوە.
کشتوکاڵ
[دەستکاری]- زۆرینەی دانیشتوانی گوندەکانی ئەم ناحیەیە، بە کشتوکاڵەوە خەریکن وەک(گەنم، جۆ، نیسک و نۆک ...ھتد)، لەگەڵ بەخێوکردنی ئاژەڵ وەک(بزن، مەڕ و مانگا).
پیشەسازی
[دەستکاری]- لە سنووری ئەم ناحیەیەدا کە دەوڵەمەندە بە نەوت، بە تایبەت لە سنووری گوندەکانی شیواشۆکی سەرێ و داربەسەری گچکە، چەند بیرێکی نەوتی تیادایە و نەوتی لێ بەرھەم دەھێنرێت.
گوندەکان
[دەستکاری]- دێگەڵە
- ئاخورە
- ئالیانە
- ئەشکەوت سەقا
- باقلین
- بانەقەڵات شێخان
- بانەقەڵات گەردی
- بانەمۆرد
- بانی ماران
- باوەقۆپی گچکە
- باوەقۆپی گەورە
- بایزئاغا
- بزندز
- بەردبڕ
- بەلەبان
- پەڵکەڕەش
- پیرەر
- تەرگینە
- تەکەول
- تەلوار
- حاجی کاکۆڵ
- حاجی وسوو
- داربەسەری گچکە
- داربەسەری گەورە
- دێدەوان
- ڕەسوڵ بسکۆڵ
- سماق شیرینی گچکە
- سماق شیرینی گەورە
- سماقە
- سمایلاوە
- شاخەپیسکە
- شمەخڕە
- شیواشۆکی سەرێ
- شیوەپیران
- شیوی ساماڵ
- عەلیاوە
- قەبربەتان
- قورتەلاس
- کانی بی
- کانی پەلک
- کانی دەربەند
- کانی سوسکە
- کانی کەوان
- کانی گوند
- کێشکە
- گورزەیی
- گۆپتەپە
- گۆمەتاڵ
- گۆمەشینی شێخان
- مێرگە
- ونکە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ openstreetmap. «ناحیەی شۆڕش» (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)