ناحیەی ئاشتی
ڕواڵەت
ناحیەی ئاشتی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ناحیة آشتی بە ئینگلیزی: Sub-District Ashty | |
وێنەی سەرەوە: نەخشەی ناحیەی ئاشتی لە قەزای کۆیە ڕەنگی(سەوزی تۆخ) وێنەی خوارەوە: نەخشەی کارگێڕی قەزای کۆیە و قەزای تەقتەق | |
![]() ناحیەی ئاشتی | |
| پۆتانەکان: 35°54′54″N 44°46′44″E / 35.91502°N 44.77892°Eپۆتانەکان: 35°54′54″N 44°46′44″E / 35.91502°N 44.77892°E | |
| وڵات | |
| ھەرێمی فێدراڵ | (باشووری کوردستان)[٢] |
| پارێزگا | ھەولێر |
| قەزا | کۆیە |
| مەڵبەند | خەرابە |
| بوون بە ناحیە | ١٩٩٨ |
| دەسەڵات | |
| • بەڕێوەبەری ناحیە | ھەڵگورد عەبدوڵا |
| ڕووبەر | |
| • ناحیە | ١٩٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٥ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٤٥٤ مەتر (١٬٤٩٠ پێ) |
| بەرزترین بەرزایی | ١١٩٥ مەتر (٣٬٩٢١ پێ) |
| نزمترین بەرزایی | ٣٥٧ مەتر (١٬١٧١ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان | |
| • ناحیە | ٤٩١٠ کەس[٣] |
| • چڕی | ٢٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| • شاری | ١٤٦٦ |
| • لادێیی | ٣٤٤٤ |
| سەرناوی دانیشتوو | تەقتەقی |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام (سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٠٠ (ناوچەی کاتی) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ئاشتی یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق، ڕووبەرەکەی ١٩٥ کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی گوندەکانی سەر بەو گوندە ٢٣ گوندە، سەبارەت بە سروشتی زەویەکانی، ٨٠٪ دەشتن، ١٠٪ گردن، ١٠٪ شاخن.[٤][٥]
ناو
[دەستکاری]- وشەی ئاشتی واتای ئارامی و ئاسایشی گشتی لە وەڵاتێک و پێوەندی ئاسایی لەگەڵ وەڵاتانی دیکە. نەبوونی شەڕ و نەبوونی سیستەمی ھەڕەشە. نەبوونی شەڕ واتە پەرەپێدان بە ھاریکاری و پێوەندی نێونەتەوەیی. تەنیا ئاشتی دەتوانێ ڕێز لە مافی مرۆڤ بگرێ، ڕادەی ئەو ڕێبەرانەی کە دەم لە ئاشتییەوە دەدەن، گەلێک زۆرن بەڵام بەھۆی ترس لە چەک داماڵین*ی یەکلایەنە، گفتوگۆ لەمەڕ ئاشتی ھەمیشە سەرکەوتوو نەبووە، چونکە لایەنی بەرانبەر متمانەی بە ئەویدی نەبووە. لەم رووەوە بەرنامەی بەرھەمھێنان و پڕچەککردنی خۆیان درێژە پێدەدەن، ئەمەش پاڵنەڕێکە بۆ شەڕ و ھەڕەشە لە ئاشتی دەکات.[٦]
- سەبارەت بە ناوی ناحیەی ئاشتی، شێخ صلاح شێخ شەرەف بەرێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە و پەخشی کۆیە دەڵێت (لە ساڵی ١٩٩٨دا لە دوای ڕێککەوتنی واشنتۆن و ڕاگرتنی شەری ناوخۆی کوردستان, کە چەند ساڵێک بوو ھەرێمی کوردستان تووشی ھاتبوو وە ڕاگرتنی ئەم نائارامیە و جێگرتنەوەی بە ئاشتی, دامەزراندنی ناحیەی ئاشتی لەو سەروبەندەدا دامەزرا, ھەربۆیەش ناوی نرا ناحیەی ئاشتی)
- لە لایەکی دیکەوە (سەرکەوت ڕەسول عەزیز) بەرێوەبەری ناحیەی ئاشتی لە بارەی ناوی ئاشتی یەوە دەڵێت:(زۆرداردیدەیی و چەوسانەوەی دانیشتوانی ناوچەکە لە چەندان ساڵانی پێشودا و گیرۆدەبوونی ھەرێم بەو جەنگە ناوخۆییە, دامەزراندنی ناحیەکە و پەرۆشی خەڵکەکە بۆ ئاشتی, " ئەمە سەرەرای پاڵپشتیکردنی بۆ بۆچوونی پێشتر" ئەمانە وایان کردوە بەرپرسان ناوی ناحیەکە بنێن ئاشتی) لە ھەردوو بیرو بۆچوونەکەدا لە ئاشتی خوازی دانیشتوانی ناوچەکە دڵنیا دەبین ھەرئەمە ھۆی سەرەکی بووە لە ناونانی ناحیەکە بە ناوی ئاشتی.[٤]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ئاشتی ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە ناحیەی ناوەندی قەزای کۆیە.
- لە باشوورەوە ناحیەی ئاغجەلەر.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی ناوەندی قەزای دووکان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی ناوەندی قەزای تەقتەق.[٧]
مێژوو
[دەستکاری]- بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران - سلێمانی، لە ١٩٩٨/١١/١٠دا، بە دابڕانی (٢٣) گوند و کەرت لە ناحیەی تەقتەق، ناحیەی ئاشتی لە سنووری قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر ھاتە کایەوە و گوندی خەرابە بووە ناوەندی.[٤]
دانیشتووان
[دەستکاری]گوندەکان
[دەستکاری]ئەم ناحیەیە لە (٢٣) گوند پێکھاتووە:[٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئاڵای ھەرێمی کوردستان» (بە کوردی). KRG.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «ئەتنۆدیمۆگرافیای باشووری کوردستان» (بە کوردی).
- 1 2 وەزارەتی پلاندانانی عێراق. «سەرژمێریی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤دا» (بە عەرەبی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - 1 2 3 ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر. «ناحیەی ئاشتی» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان. «وشەی شۆڕش» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ openstreetmap. «ناحیەی ئاشتی» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە سەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
