قەزای بازیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای بازیان
بە عەرەبی: قضاء بازیان
بە ئینگلیزی: Bazyan District
نەخشەی کارگێڕی قەزای بازیان
Map
قەزای بازیان
پۆتانەکان: 35°35′32″N 45°08′38″E / 35.59235°N 45.14387°E / 35.59235; 45.14387پۆتانەکان: 35°35′32″N 45°08′38″E / 35.59235°N 45.14387°E / 35.59235; 45.14387
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
مەڵبەندبازیان
ژمارەی ناحیەکان١
ژمارەی گوندەکان٥٨
بوون بە قەزا٢٠٢٢
دەسەڵات
 • قایمقامئیسماعیل محەمەد
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٤٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٨١٣ مەتر (٢٬٦٦٧ پێ)
بەرزترین بەرزایی
١٣٣٤ مەتر (٤٬٣٧٧ پێ)
نزمترین بەرزایی
٦٧٨ مەتر (٢٬٢٢٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٠،٨٣٣
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/


قەزای بازیان یەکێکە لە قەزاکانی لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی بازیانە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٥٠،٨٣٣) کەسە.[٣]

لە سەردەمی عوسمانی قەزایەک ھەبوو بە ناوی قەزای بازیان ناوەندەکەی شارۆچکەی چەمچەماڵ بوو، مێژوو ڕووبەری قەزای ناوبراو ھی قەزای چەمچەماڵی ئێستایە، لە سەردەمی ئینگلیزدا ناوی قەزایەک نەما بە ناوی قەزای بازیان، ناوی بووە قەزای چەمچەماڵ و بەشێکی بووە ناحیە و ناونرا ناحیەی بازیان و خرایە سەر قەزای سلێمانی ناوەندەکەشی گوندی تەیناڵی کۆن بوو. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، دوای شاڵاوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، موجەمەعی بازیان دروستکرا و کرایە ناوەندی ناحیەی بازیان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ناحیەی بازیان کرایە قەزا بە ناوی قەزای بازیان. [٤]ئەم قەزایە پێکھاتووە لە یەک ناحیە:[٥]

ناو[دەستکاری]

  • مامۆستا مەسعوود محەممەد نووسەر پێیوایە، کە بازیان لە (باجیان)ەوە ھاتووە ئەوەش بەھۆی ئەوەی دەربەندەکە یاخود ناوچەکە شوێنێک بووە بۆ وەرگرتنی باج لە خەڵک.
  • مامۆستا کەریم زەند و جەمیل ڕۆژبەیانی پێیانوایە بازیان لە (باسیان)ەوە یان سیانەوە ھاتووە کە ناوی دوو ھۆزی کۆنی کوردن پێش ھۆزەکانی ھەمەوەند و کافرۆش لەناوچەکەدا جێگیربوون پاشان کۆچیان کردووە بەرەو یەمەن و دوورگەی عەرەبی".[٦]
  • مامۆستا شاکر فەتاحی مێژوونوس، پێیوایە بازیان لە (بێت زیان)ەوە ھاتووە، ئەوەش ناوێکی سریانییە، وەک چەند ناوێکی دیکەی سریانییمان ھەیە باعەزرا (بێت عەزرا)، باتۆڤا (بێت تۆڤا).
  • ھەروەھا لە کتێبی مورشیدیشدا ناوی بازیان لە (زیان)ەوە ھاتووە، لەبەرئەوەی بەشێک لە مێژوونووسان پێیانوایە ئێرە شوێنێک بووە بۆ کوردەکان تووشی زیان و دۆڕاندن بوونەتەوە، ھەروەھا دەربەندی بازیان چەندین ناوی دیکەشی پێوتراوە وەک (دەربەندە وشکە) و (دەربەندە ڕووتە).
  • بەڵام ئەو بۆچوونەی کە زۆر نزیکە لە ڕاستییەوە (باز) بەواتای (ھەڵۆ) یان بەواتای (ھێلانە) دێت کە واتا ئێرە شوێنی یاخود ھێلانەی ھەڵۆ بووە و کاتی خۆی بوونیان ھەبووە.
  • مامۆستا تۆفیق وەھبی بەگ پێیوایە ئاماژەیەکی کۆن کە پێی کرابێت لە کتێبی (نزھة لقلوب) ئێرە بە (دەربەند خەلیفە) ناسێرنراوە، ئەوەش ناوێکی باتن-ییە و ئاماژەیەکە بۆ ئیماندار".[٧]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەزای بازیان ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم قەزایە (٣٦٨کم٢)یە لە (١٫٨٢٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.[٩]

دانیشتوان[دەستکاری]

تەواوی دانیشتوانی ئەم قەزایە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم قەزایە (٥٠،٨٣٣)کەسە.[١٠]

پێکھاتە جیۆلۆجیەکانی خاکی ناوچەکە[دەستکاری]

  1. پێکھاتەی کولۆش
  2. پێکھاتەی سنجار
  3. پێکھاتەی چەرکەس
  4. پێکھاتەی پیلاسپی
  5. پێکھاتەی فەتحە
  6. پێکھاتەی ئیجانە
  7. نیشتەنیە نوێیەکان

دووان لە پێکھاتانەی خاکی ناوچەکە زۆرگرنگن کە بریتین لە پێکھاتەی سنجار، کە ئەم پێکھاتەیە بەسەرچاوەی گرنگی  بەردی چەو دادەنرێت، بەشە سەرەکیەکەی ئەم پێکھاتەیە  لەدەروبەری شاری سلێمانی دەردەکەوێت، کە ئەم پێکھاتەیە لە ئەستوریەکەی لە بازیان (٤٠٠ -١٠٠٠ )م٣، کە ئەم پێکھاتەیە لە دورگەی مەرجانی و قەوزییەکاندا نیشتووە پاشماوەی بە بەرد بووی زۆر لە ناویدا دەبینرێت و بەردەکەی لە ڕووی ئابووریەوە سوودی ھەیە بۆ چەندین کارگەی چیمەنتۆ کە لەناوچەکە دروستکراوە، ھەروەھا خاکی نیشتەنیە نوێیەکان کە ئەم پێکھاتانە ناوچەیەکی بەرفراوانی کشتوکاڵی دەگرێتەوە لە باکووری ناوچەکە.

ئاو  و ھەوا[دەستکاری]

ئاو ھەوای ناوچەکە تاڕادەیەک ھاوشێوەی پارێزگای سلێمانیە، لەگەڵ ئەوەی تابەرە و باکوور بڕۆین پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، پلەی گەرما لەمانگەکانی ھاویندا لەناوچەکە بەرزدەبێتەوە، مانگەکانی بەگەرمترین مانگ دادەنرێن ھەردوو وەرزی بەھار و پایز بە ڕاگوزەر نادەبرین کە پلەی گەرما تاڕادەیەک ھاوسەنگە، مانگەکانی زستانیش نزمترین پلەی گەرمی تۆمار دەکرێت. ھەروھا شێ و دابارین لە مانگی ئەیلوولەوە دەست پیدەکات تا سەرەتای ئایار، خێرای با بە بڕی جیاواز  و بە پیی جیاوازی وەرزەکان لە ناوچەکە بوونی ھەیە.

سەرچاوەکانی ئاو[دەستکاری]

  • ئاوی سەرزەوی:

لەسنوری ناحیەی بازیان سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی پێکدێت لە چەندین چەم کە ئەوانیش بریتین لە (چەمی لازیان، چەمی گۆپاڵە، چەمی دەرگەزێنی بابە علی و ھەمەوەند، چەمی تەیناڵ، چەمی ھەیاس، چەمی خاڵدان، چەمی ھۆرمزیار و چەمی ھەرکین).

  • ئاوی ژێر زەوی:
    • کانی: شوێنێکە ئاوی ژێر زەوی لێ دێتە دەرەوە بە پێی سیستەمی ئاوی ژێر زەوی گەنجینەی ئازاد کە لە شوێنێکدا توێکڵی زەوەی  دەبڕێت و دێتە سەرزەوی، بەشێوەیەکی گشتی کانیاوەکان لە کەناری جۆگە و دەریاچەکان و لە نزمایی ناوچە تۆبۆگرافیە جیاوازەکان دێنە دەرەوە. لە سنوری ناحیەی بازیان (١٧٣) کانی تێدایە کە نزیکەی (٧٥)یان وشکی کردوە (٨٣)کانی کەمی کردوە و تەنھا (١٥) کانی ئاوی باشی ھەیە.
    • کارێزەکان: ئەمیش دانیشتوان ھەر لە کۆنەوە بەکاریان ھێناوە بۆ دەرھێنانی ئاوی ژێر زەوی کە بریتیە لە لێدانی کۆمەڵێک بیر بە قوڵای جیاواز  و بەستنی بنکەی بیرەکان بەیەکەوە لە سنوری بازیان  نزیکەی (١٤)کارێزبوونی ھەیە لەم ژمارەیە (٦) کارێزیان وشکی کردوە (٧)کارێزیان کەمی کردوە  تەنھا (١) کارێزیان ئاوەکەی باشە، ئەم ڕێژانە ساڵانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت بە ھۆی جیاوازی لە بڕیی دابارین لە ناوچەکە.
  • بیرەکانی ناوچەکە
    • بیرە کەم قوڵەکان: ئەم بیرانە قوڵی دەگاتە (٣٥ )مەتر کە لە ناوچەی بازیاندا زیاتر لە (٧٠)ی لەم شێوەیە بوونی ھەیە، کە (٤١)یان وشکی کردوە (٢٩)یان ماوەتەوە کە ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمی باران و لێدانی بیری ئیرتیوازی.
    • بیرە قولەکان: ئەم بیرانە قوڵی لە (٣٥) مەتر زیاترە، کە لە ناوچەی بازیاندا زیاتر لە (٩١)ی لەم شێوەیە بوونی ھەیە، کە (٢٨)یان وشکی کردووە (٦٣)یان ماوەتەوە ، ئاوی باشی ھەیە.

دەشتی بازیان[دەستکاری]

ئەم دەشتە کەوتۆتە کەوتۆتە نزمایی بازیانەوە، کە لەوڕگا و کێڵگەی بەپیتی تێدایە، ھەرچەندە لەبەشی خۆرئاواوە ڕێرەوە ئاوە سەرەکیەکان زەلکاوی دروستبووە، بەڵام بەشە بەرزیەکەی خاکی بەپیتی ھەیە، درێژی دەشتی بازیان نزیکە(١٥)کم و پانیەکەی (١٠)کم، ئاوی بازیان و سەرچاوەکانی تر ئاودێری دەکەن.

دارستانەکان[دەستکاری]

بازیان نزیکەی (٢٣٨٣٩)دۆنم کە دەکاتە (١١٪)ی رووبەری دارستانی قەزای سلێمانی، بەڵام ئەم ڕێژەیە کەمی کردووە بۆ (١٨٦٦٣) لەساڵی (٢٠١٠)دا کە ئەمەش ھۆکاری سەرەکی دەگرێتەوە بۆ ساڵانی دوای راپەڕینە مەزنەکەی گەلەمان کە بەھۆی دۆخی خراپی ئابوری خەڵک دارستانەکانی دەبڕیەوە بەمەبەستی خۆپارێزی لە سەرما یاخود بۆ فرۆشتن، کە دارستانەکانیش پێیان دەگوترێت (دارستانە کراوەکان، دارستانە مامناوەندە کەم چڕەکان، دارستانە چرەکان).

رووەکی سروشتی[دەستکاری]

پشتێنەی گژوگیای کورت ( لەوڕگا) گژوگیای ئەم ناوچەیە بە ئەستێپسی شێدار دادەنرێت، کە پشت دەبەستێت بە ڕادەی باران بارین ساڵانە لە نێوان (٤٠٠-١٠٠٠)ملم دایە، وە ئەم ناوچەیە زیاتر لەوەڕگای  سروشتی بەکاردەھێنێت بۆ ئاژەڵ بەخێوکردن، تێکڕای ڕووبەری گژوگیای گەرمەسیر لەناوچەکەدا بریتیە لە (٦٢٦٩٨) دۆنم، کە لە کاتەکانی پایزدا دەڕوێت و لەکاتەکانی ھاویندا  لەکاتی نەمانی  باران وشک دەکات.

کشتوکاڵ[دەستکاری]

  • بە ھۆی ئەوەی ناوچەی بازیان زۆر گونجاوە بۆ کشتوکاڵ کردن و  بەرھەم ھێنانی دانەوێڵە ساڵانە بەبەردەوامی جوتیارانی سنورەکە گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەن کە بڕبڕەی پشتی ئاسایشی خۆراکە، لەرووی بوونی (بەیت) خانووی پلاسیکیەوە کشتوکاڵی بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ (٢٣٩٢)خانووی پلاسیکی بوونی ھەبووە لە ناحیەی بازیان کە ئەم ڕێژەیە بەرزبۆتەوە بۆ (٨٥٠٠)خانووی پلاسیکی بۆ ساڵی ٢٠١٨ و زیاتر لە (١٠٠٠٠)خانووی پلاسیکی بەرزبۆتەوە لە ئێستادا.
  • ھەروەھا ڕووبەری چینراو بۆ بەروبوومی دانەوێلە لە ساڵی ٢٠١٤ بریتیبووە لە (٣٣٤١٠)دۆنم کە جۆری دانەوێڵەکە بریتی بوو لە گەنم و جۆ ، توور و شێلم، نۆک، نیسک، پاقلە، سڵق و سەوزەی زستانە.

پەلەوەر و ئاژەڵداری[دەستکاری]

ناحیەی بازیان بەھۆی بوونی لەوەڕگای زۆر و کێڵگەی بەپیتەوە دانیشتوانی گوندەکانی بەردەوامن لەسەر  ئاژەڵداری لەناوچەکە، بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی لەساڵی ٢٠١٤ دا (٢٧) کێڵگەی پەلەوەر و (٤١) ھۆڵ بوونی ھەبووە، ھەروەھا ھەر لە ھەمان ساڵدا (٤٥٨٥٣)سەر مەڕ (٧٨١٤)سەر بزن (٧٤٠٠)مانگا بوونی ھەبووە، ئەمە جگە لە بوونی (١٠١) ھەنگەوان و کۆلی کۆن (٤٨٤)بوونی ھەیە.[١١]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی قەزای بازیان نوێیە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووەتە قەزا، بەڵام مێژووی ناحیەی ناوەندی قەزای بازیان دەبێتە مێژووی ئەم قەزایە.

  • یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویەکانی بازیان دەربەندی بازیانە کە میژوویەکی کۆنی ھەیە دەبێت بگەڕێیینەوە بۆ ئەو نوسینە بزمارییانەی کە مێژووی پێنوسراوەتەوە، تێیدا باس لەوە دەکرێت لە ساڵانی ٨٠٤- ٨٠٥ پێش زایین، (ئاشوور ناسر پاڵی دووەم) ھێرشی ھێناوە بۆ سەر مەملەکەتی زاموا و ١٤٦٠ کەسیان لە خەڵکی ئەو مەملەکەتە کوشتووە، لەناوچەکە ١٠٠ گوند بوونیان ھەبووە.

 

  • لەسەردەمی سوڵتان سولەیمان قانوونی، کاتێک ھێرشیان ھێناوە بۆ سەر بەغدا و بەو دەربەندەدا تێپەڕیوون، لەسەردەمی نادر شای ئێران لە ٩ی تشرینی دوومی ساڵی ١٧٣٤دا کاتێک لەشکرکێشی کردووە بۆ سەر ئەم ناوچەیە، لێرە سوپای جەمشید پاشا بەرەنگاری بووەتەوە، دیارە سوپای تۆباڵ عوسمان پاشا ١٢ ھەزار چەکدارەوە ھاتووە بۆ ناوچەکە و دەربەندەکەی بە دەربەندی سپی ناوبردووە، وەک دیاریشە چواردەوری دەربەندەکە بەردەکانی سپین.
  • لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا قەزا بووە و گوندی چەمچەماڵ ناوەندی بووە، ھەموو گوندەکانی قەزای چەمچەماڵی لەخۆدەگرت. بازیان لەگەڵ چەمچەماڵ و نورە و ھۆزی ھەمەوەند قەزایەکیان لە سنووری لیوای سلێمانی پێکدەھێنا، لەدوای چاکسازییەکەی (مەدحەت پاشا)وە لە ساڵی ١٨٦٩دا بازیان ھەر بە قەزایی مایەوە، لە قۆناغی دووەمی چاسازیەکەدا ھەندێ قەزای لیوای سلێمانی کرانە ناحیە لەوانە (ناحیەی قەڵاسێوکە) خرایە سەر ئەم قەزایە و دوای ئەوەی قەزای قەرەداغ کرایە ناحیە، ناحیەی سەنگاو خرایە سەر قەزای بازیان، ئەم ڕەوشە تاوکو کۆتایی دەسەڵاتی عوسمانی بەردەوام بوو. ناوەندی قەزاکە لەگەڵ ھەردوو ناحیەکەی ١٥٩ گوندی لە خۆ دەگرت. لە بیستەکانی سەدەی بیستدا پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی سنووری ھەردوو لیوای کەرکووک و لیوای سلێمانی ئەنجام دراو ئەم قەزایە دابەشکرا، قەزای چەمچەماڵ درووستکرا و بە ھەردوو ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەرەوە خرایە سەر لیوای کەرکووک. ناحیەی بازیان کەتا ١\١٢\١٩٢٦ لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە ئیدارە دەدرا خرایە سەر لیوای سلێمانی. لە ھەردوو سەردەمی پاشایەتی و کۆماریدا ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.[١٢]

شوورای دەربەندی بازیان[دەستکاری]

لەساڵی ١٨٠٥ بەدواوە، (عەبدولڕەحمان پاشای بابانە، کاتێک سلێمان پاشای مەمالیک لە بەغدا دێتە سەر تەخت و دەسەڵات دەگرێتە دەست، عەبدولڕەحمان پاشای بابان پیرۆزبایی لێناکات، بۆیە ئەویش بە سوپاوە ھێرش دەکاتە سەری، لەبەر ئەوە پاشای بابان بڕیاری دروستکردنی ئەو دیوارە دەدات لەنێو دەربەندی بازیان، بەڵام بەھۆی ئەوەی سوپای مەمالیک زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس دەبێت، ھێزی بابانییەکان ٢٠٠ ھەزار چەکدار دەبن، ھەرچەندە لەسەرەتاوە سوپای مەمالیک تێک دەشکێت، بەڵام دواجار بەھۆی چاوساغی خەڵکی ناوچەکەوە، سوپای بابانییەکان تێکدەشکێن و عەبدولڕەحمان پاشای بابان پەنا دەباتە بەر ئێران.

شەڕی دەربەند بازیان[دەستکاری]

لە ١٧ی مایسی ساڵی ١٩١٩ کاتێک (ژەنەراڵ فرایزەری ئینگلیز) پەلاماری شێخ مەحموودی حەفیدیان داوە و شەڕێک لەنێوانیان ڕوودەدات، شێخ بە دیلی دەکەوێتە دەست ئینگلیزەکان و شێخ ڕەوانەی ھیندستان دەکرێت، ئەوەش بەھۆی نابەرانبەری ھێز و چەک و ژمارەی سوپا لەلایەک و ناکۆکی لە نێوانی سەرۆک ھۆزەکان بۆ نموونە (بابەکر ئاغای پشدەری) لە ناوچەی پشدەر و عادیلە خانمی جاف لە ھەڵەبجە و تاڵەبانیەکان لە لیوای کەرکووک و تەنانەت کەسایەتی دیاری ھۆزی ھەمەوەند (مشیر حەمەی سڵیمان) کە لە نەیارەکانی شێخ مەحموود ھەژمار دەکرا ھۆکاربووە بۆ بەدەستەوەدانی شێخ مەحموود، ئەمەش واتای ھەڵەی ئەوکەسانە نیە بەڵکو ھەریەکەیان خاوەنی پێگەی خۆی بووە لە ناو ھۆزەکەیدا، بەڵام ناکۆکیان لەگەڵ شێخ مەحموود ھەبووە لەسەر دەسەڵاتداری باشووری کوردستان، جیاوازیان ھەبووە بۆ سیاسەت و تێروانینیان بۆ مامەڵەکردن  لەگەڵ ئینگلیزەکان.

لە ساڵی ٢٠١٣ دەربەندی بازیان نوێ کرایەوە کە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی ناوچەکە و بە سێ قوناغ لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بنیادنرا و دروستکرایەوە وەک شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواری مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

بەناحیە بوونی بازیان[دەستکاری]

لە ڕووی مێژووییەوە دەتوانین بڵیین میژوویەکی دێرینی ھەیە و تەنانەت لەلایەنی کارگێڕیەوە لە ساڵی ١٩٢٦وە بووەتە ناحیە و سەرەتا شارەدێی تەیناڵی کۆن ناوەندی ناحیەی سنورەکە بووە، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە مێژووی بوون بە ناحیەی بازیان لەوە کۆنترە و دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی بابانەکان و دواتر لە سەردەمی شیخ مەحمودیشدا ھەر ناحیە بووە و سەر بە قەزای سلێمانی بووە و پاشان  لەسالی ١٩٢٨ دا بەڕیوەبەرایەتی ناحیە لە گوندی مۆرتکەی نزیک تەیناڵی کۆن دانرا و ( محمود فەقێ محمد ھەمەوەندی) کراوە بە بەڕێوەبەری ناحیە و بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی ناحیە لە تەیناڵدا دامەزراوە وبەردەوام بووە دواتر کاتێک کە ڕژێمی بەعس لە نیوان ساڵانی (١٩٨٧- ١٩٨٨)دا چەند کۆمەڵگایەکی زۆرەملێی  لە سنوری بازیاندا دروست کرد و دانیشتوانی گوندەکانی لەچەند شوێنێکی جیاوازەوە ڕاگوێزا بۆ ئەو کۆمەڵگایانە، ئیتر گۆڕانکاری بەسەر یەکەی ئیداری ناوچەکەدا ھات و لە سالی (١٩٨٨) بە فەرمانی حکومەتی عێراق  شارۆچکەی بازیان کراوە بە مەرکەزی ناحیە بۆ سنورەکە و تائیستاش ھەر بەو شێوەیە.

خەڵکی ناحیەی بازیان لە ٦/٣/١٩٩١ وەک دووەم شوێن دوای قەزای ڕانیە راپەڕینی دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری حیزبی بەعس و سەددام حوسێنی دیکتاتۆر ئەنجامدا و ناوچەکەیان  بەیارمەتی ھێزی پێشمەرگە لە ھێزەکانی ڕژێمی بەعس پاک کردنەوە و ناوچەکەیان ئازادکرد.

نەخشەی ناحیەی بازیان و کەرتەکانی

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەم ناحیەیە سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لە ئێستادا ناحیەکە لە (٥٩) گوندی بوونی ھەیە کە (٤٦) گوندیان ئاوەدانە (١٣) گوندیش چۆڵە ناحیەکە لە(٥) شارەدێ پێکھاتووە، کە ئەمانەن (گۆپاڵە، بەردەقارەمان، ئەڵایی، تەیناڵی تازە، بازیان) کە لە ڕێگای سێ دەربەندەوە بەناوچەکانی ترەوە دەبەسترێنەوە کەوانیش (دەربەندی  تاسڵوجە لە خۆرھەڵات ، بازیان لە خۆرئاوا و باسەڕە لەباشوری خۆرھەڵات) کە ئەمەی کۆتایی بازیان بە ناوچەی گەرمیان دەبەستێتەوە.[١٤]

ناوی گوندەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2022/january/سەرۆکی-حکومەتی-ھەرێم-فەرمانی-بەقەزابوونی-بۆ-سێ-ناحیە-دەرکرد/
  5. ^ ‎یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی. سایتی پارێزگای سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  8. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/15574051#map=10/35.4976/45.1250
  9. ^ ‎مەحموود عوسمان مەعروف. بەڕێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  10. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  11. ^ http://sulamar.com/ku/publications.php?cat_id=1
  12. ^ شەهید مامۆستا سوهەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  13. ^ https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2022/january/سەرۆکی-حکومەتی-ھەرێم-فەرمانی-بەقەزابوونی-بۆ-سێ-ناحیە-دەرکرد/
  14. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.