ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە
ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە | |
|---|---|
| وڵات | |
| ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
| پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
| قەزا | قوشتەپە |
| ناوەند | قوشتەپە |
| بوون بە ناحیە | ١٨٧٥ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (سۆرانی) |
| • ئایین | ئیسلام(سوننە) |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە (بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء قوشتبة، بە ئینگلیزی: Qushtapa Subdistrict center district ) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای قوشتەپە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی قوشتەپەیە.[١][٢]
لە زۆربەی یەکەی کارگێڕی قەزادا لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کاتێک یەکەی قەزا دێتە کایەوە، ئەوا ناحیەی ناوەندی قەزاکەش دێتە کایەوە بە ھەمان ناو.
ناو
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارۆچکەی قوشتەپەیە.
وشەی قوشتەپە وشەیەکی لێکدراوی زمانی تورکییە، لە دوو وشەی(قوش + تەپە) پێکھاتووە، قوش بە واتای باڵندە یا چۆلەکە دێت و تەپەش بە واتای گرد دێت، ناوەکە بەسەر یەکەوە دەبێتە گردی باڵندە یا گردی چۆلەکە. گردێک لە ناو شارەدێی قوشتەپەدا ھەیە کە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری کردنی رێگایەکان و ھەروەھا وەک نیشانەیەک بۆ رێبوارەکان بۆ دیارکردنی رێگاکان بە کارھاتووە, گردی لەم شێوەیە لە سنوری قەزای قوشتەپە زۆرن.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]
جوگرافیا
[دەستکاری]سنوری ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە:
- لە باکوورەوە ناحیەی دارەتوو.
- لە باشوورەوە ناحیەی پردێ و ناحیەی سەرگەڕان.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی شۆڕش و ناحیەی سێگردکان.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی شەمامک و ناحیەی کەندێناوە.[٤]
دانیشتوان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی (٢٦٣٥٤) ھەزار کەسە.[٥]
کشتووکاڵ
[دەستکاری]- پێکھاتەی زەوییەکەی:
- زەوی دەشتایی.
- زەوی زورگ کە ھەندێک لەو زورگانە زەوی بەردەلانە و بۆ کشتوکال ناشیت، بەڵام وەک لەوەڕ بۆ مەرومالات بەکاردێت.
- رێژەی باران بارین لە سنوری ناحیەی قوشتەپە لە ساڵی (١٩٩٠)وە لە داکشان دایە و ساڵانە لەنێو (١٧٠ ملم تا ٣٠٠ ملم) دایە , بە تایبەت لە مانگەکانی شوبات و ئادار رێژە کە لە کەمبوون دایە.
- لە ڕووی سامانی ئاژەڵی و ڕووەکی و بەروبوومی کشتوکاڵی ناحیەی قوشتەپە لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گوندی لە سنورەکەی دایە و بە ھۆی بوونی دەشتایێکی زۆر بەرفراوان و بە پیت و بوونی دوو زنجیرە زورگ کە لە دەوری سنووری ناحیەن، بوونی ئاوی ژێرزەوی ئەمەش وایکردوە لەڕووی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی و رووەکی گرنگیەکی زۆری ھەبێت. سالانە بەرھەمێکی زۆری گەنم و جۆ بەرھەم دەھینێت. لەڕووی ئاژەڵداریەوە کوندنشینەکان زۆربەیان ئاژەڵداری دەکەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان, چەندین پروژەی پەلەوەڕ و ماسی و ئاژەڵداری لە سنووری ناحیە قوشتەپەدا ھەیە.[٦]
شوێنەوار
[دەستکاری]کارگێڕی
[دەستکاری]- ئۆمەر مامەکە
- ئۆمەراوەی گەورە
- ئۆمەراوەی بچووک
- ئیلنجاغ
- باشتەپە
- برایمەلەک
- بیرەعارەبان
- پلینگە
- پۆریجە
- تەتەراوە
- تۆبزاوە
- چێلەبەشە
- دووکەلە
- دووگردکان
- دۆلەبەکرە
- دۆلەزەی گردی
- دۆلەزەی گەورە
- دۆلەزەی ناوەند
- سۆربەش خدر
- سێبیران عەدۆ
- سێقوچان
- سێنالە
- شێخانان
- شێراوە
- شەمزیناوە
- عەلیاوە گردەشینە
- عەلیاوە مەردان
- قازیخانە
- قەرەچناغە
- قوچە بڵباس
- قورشاغلو
- قوشتەپەی گەورە
- قوڵتەپە ڕەشید
- قوڵتەپە یابە
- قۆپەقران
- کەردز
- کەرزۆر
- گردلانکەی سەعید
- گردلانکەی مەجید
- گردمەلا
- گردەسۆر
- گەڕەشێخان
- گۆسکە
- گۆمەگڕوو
- مەخشومە
- مورتکەی شەھاب
- میرەکان شێخ ئەفەندی
- مێرخوزار
- ھەمزەکۆر
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ https://www.openstreetmap.org/relation/11077988
- ↑ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.