بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عیلامەوە ڕەوانە کراوە)
ئیلام
ایلام - Ilam
چەند دیمەنێکی شاری ئیلام
Map
شاری ئیلام
ئیلام is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ئیلام
ئیلام
ئیلام is located in ئێران
ئیلام
ئیلام
جێگە لە ئێراندا
ئیلام is located in ئاسیا
ئیلام
ئیلام
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 33°38′15″N 46°25′22″E / 33.6374°N 46.4227°E / 33.6374; 46.4227پۆتانەکان: 33°38′15″N 46°25′22″E / 33.6374°N 46.4227°E / 33.6374; 46.4227
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھەرێمڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگائیلام
شارستانئیلام
ناوچەناوەندی
بوون بە شارسەدەی چوارەم
دەسەڵات
 • ڕاژۆرتاڵیب سادقیان[٢]
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٤٠٣ مەتر (٤٬٦٠٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٩٤،٠٣٠[١]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی، سۆرانی، لەکی و لوڕی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەیارسان و زەردەشتی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٨١٥[٣]
بەرز · ٨مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
پۆستاڵکۆد
٦٩٣١١–٦٩٩٩١
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن
٩٨٨٤+
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەwww.ilam.ir

ئیلام یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای ئیلامە. ئیلام لە شارە کوردنشینەکانی ئێرانە[٤][٥] و زۆربەی دانیشتووانی لە ئیسلامی شیعە پەیڕەوی دەکەن.[٦][٧] لە ساڵی ٢٠١١دا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ٢١٣٬٥٧٩ کەس لە ٥٢٬٤٧٤ خێزان بووە.[٨] ئەم شارە لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ چیای کڤەر و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی عێراق ھاوسنوورە. ھەروەھا خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن.[٩][١٠][١١][١٢] ئیلام لە دوای شارەکانی کرماشان، ورمێ و سنە چوارەمین شاری گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.

مێژوو

سەردەمی پێش مێژوو

لە سەردەمی پێش مێژووەوە کە ژیانی ئەشکەوت نشینی و کۆچبەری باو بووە، شوێنەوار و دەسکەوتگەلێکی زۆر لە جیھاندا لە بەر دەست نییە، بەڵام ئاکامی ھێندێ لە توێژینەوە کان ئەوە دەر دەخات کە ژیان و ژیار بە شێوەیەکی بەربڵاو لەم سەردەمەدا لە ناوچەی ئیلام ھەبووە. چەندین حەشارگە و ژینگەی بەردین کە مێژینەیان دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی زارزین و بە میراتی ھەزاران ساڵەی ڕاوچیانی سەردەمی بە ڕ د دێنە ئەژمار کە لە پارێزگەی ئیلام دیتراونەتەوە و تۆمار کراون کە زۆربەیان لە دۆڵی ھەلیلان وتەنگەی قوچعەی و ئەرغەوان شاری ئیلام دان. ئەم ئاسەوارانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی پێش بەردین کە لە نیزیک ٥/٢ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر تا ١٢ ھەزار ساڵ لەمەوبەر، مەکۆی ژیانی مرۆڤی سەرەتایی بووە.

لە دۆڵی ھەلیلان دا کە لەلایەن لێژنەی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی کریستییەن سێن توێژینەوەی لەسەر کراوە، ئاسەوارگەلێکی ھەرە گرینگ لە ژیانی سەردەمی کۆتایی نوێ بەردین (ھەزارەی شەشەم تا پێنجەمی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح) دیتراوەتەوە.

سەردەمی شۆڕشی نوێی بەردین

لەم سەردەمە دا کە کاتی دەسپێکرانی ژیانی شارنشینی و کشت و کاڵ و ڕام کردنی مەڕوماڵاتە، ئاسەوارگەلێکی زۆر گرینگ و جۆربەجۆر لە پارێزگەی ئیلام دا لە بەردەست دایە کە بەرچاوترینیان تەپی «عەلی کەش» لە «دێھلۆران»ە. لەم تەپەدا، لە ئاکامی توێژینەوە و ھەڵکەندان و گەڕانی لێژنەی نێودەوڵەتی بەسەرپەرەستی پرۆفیسۆر «فرانک ھۆل» (١٩٦٢–١٩٦١)، چەندین ئاسەواری نژیارڤانی و بەردینی ھەزارەی حەوتەم و شەشەمی پێش لەدایکبوونی حەزرەتی مەسێح کەوتووەتە دەست کە ئاسەوارە نژیارڤانییەکانی، پیشاندەری پێکھاتنی یەکەمین کۆگەی ژیان (گوند وێنھ) لە جیھاندایە.

سەردەمی مەفرەق و ئاسن

ئە م سەردەمە کە ھاوکات لەگەڵ سەردەمی نەتەوەی کاس وئیلامییەکانە یەک لە سەردەمە ژێرینەکانی تێکنۆلۆژی مرۆڤە کە کاسییەکان وەکوو پێشە نگی تێکنۆلۆژی دۆزینەوەی مەفرەخ لە جیھان دا ناوبانگیان دەرکردووە. لەم سەردەمە دا، ئاسەوارەکان وەکوو ئامرازگەلێکی جۆربەجۆر لەم ئالیاژ و کانزایانە (ئاسن و مەفرەق) بە تەکنیکی تایبەتی خۆ ساز کراون. ئاکامی توێژینەوەکانی لێژنەی نێودەوڵەتی بە سەرپەرەشتی پرۆفیسۆر، واندێبێرگ لەسەر گۆڕستانەکانی ئیلام بە تایبەت وەرکەبود، چەم ژییە، دەمگرپڕچینە، بەردباڵ و چنارباشی، لاپەڕەگەلێکی زێڕینی بە توێژینەوە کەونارا ناسییەکان بەخشیوە و پیشان دەدات کە لەم سەردەمە دا پارێزگەی ئیلام، بەشێکی گرینگی ژیاری کاسی و ئیلامییەکان بووە. ژیاری ئیلام ھاوکات لەگەڵ سەردەمی مەفرەقی کۆن دەست پێ بووە کە بەرچاوترین ئاسەواری ئەو سەردەمە، تەپی پەتەک لە موسیان و تەپی تیغەن لە دەڕەشار (سەردەمی ئیلامی ناڤین) و بەردەنووسی «گل گل ملکشاھی» کە بە خەتی بزمارینە ئاشوورییەکان لە کاتی زاڵ بوون بە سەر ئیلام نووسیانە. دێمێر شیجی کەوناراناسی فەڕەنسی لەو باوەڕەدایە کە تەپی «پەتەک موسیان» ھەر ھەمان شاری ماداکتۆ، پێتەختی ونبووی ئیلامی سەردەمی کەونارایییە

سەردەمی ماد و ھەخامەنشی

لەم سەردەمەدا، ئیلام بەشێک لە ژیاری ماد و ھەخامەنشی بووە کە بەھۆی نزیک بوون بە پێتەختە کەونارایییەکانی شوش و ھێگمەتانە (ھەمەدان) و بێستون، خاوەن گرینگایەتییەکی تایبەت بووە. لەم سەردەمە دا ھەرچەند ژیاری ئیلام لاواز بووە بەڵام نووسین بەڕێنووسی ئیلامی لەلایەن پادشاکانی ھەخامە نشی پیشاندەری گرنگایەتی تایبەتی ئەم ناوچە وەکوو ناوچەیەکی بەرچاو بوو، تا ڕادەیەک کە زۆربەی بەردەنووسەکان لە سەرەتادا بە خەتی ئیلامی و دواتریش بە فارسی کەونارایی وەرگێڕدراونەتەوە و نووسراون. ئیلام وێڕای ئەوەی کە بەشێک لەم ئیمپراتورییە بووە، بەڵام ھەمیشە سەربەخۆیی خۆی تا ڕادەیەکی بەرچاو پاراستووە. داریوش چەندین جار وتوویەتی کە گەلێ جاران سەرھەڵدانی ئیلامییەکان سەرکوت کردووە.

سەردەمی سلووکی – پارت

لەم سەردەمەدا بەپێی دەق و نووسراوە کەونارایییەکان، ئیلام ھەر وەکوو شوێنەکانی دیکەی ئێران لەژێر دەسەڵاتی سکۆلارییەکاندا بووە کە پاش ھەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی ئەوان و دەست پێ بوونی سەردەمی پارتی «ئەشکانی» ئەم ناوچەیە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی ئەشکانییەکان. ئاکامی لێکۆڵینەوە و گەڕان و پشکنینەکانی تەپی (فەڕوخ ئاوا)ی دێھلۆران کە لەلایەن لێژنەیەکی جۆربەجۆری ئێرانی و نێودەوڵەتی ئەنجام دراوە، پێشان دەدات کە لەو سەردەمە دا ئەم تەپە بەشێک لە ئەیالەتی «ئەلیم»یان ئیلامی نوێ بووە. ئاسەوارەکانی دیکەی ئەم سەردەمە بە شێوەی جێگر بوونی قات و کۆچبەری بووە کە زۆرتر لە لێواری چەم و لە نێو دەشتەکاندا پێک ھاتوون.

سەردەمی ساسانی

بەھۆی ئەوەی کە لەم سەردەمە دا، پارێزگەی ئیلام لە نێوان تیسفون (بەغدا) وەکوو پێتەختی ساسانییەکان و دەوڵەتی شاری شوش و بێستون و فارس دا بووە، خاوەن گرینگایەتییەکی تایبەت بووە و ھەر بۆیە دەوڵەتی ناوەندی ئەم پارێزگەیەی ئاوەدان کردووەتەوە. ئەم ئاوەدان کردنەوە سێ بەشن: بیناکانی نێو ڕێگا و ڕێگە و پردە کەونارایی – شارییەکان و قەڵا کەونارایییەکان. بە ناوبانگترینی ئەم ئاسەوارانە کە تاکوو ئێستا پارێزراون بریتین لە پردی گاومێشان، چەمی نەمشت، کوڕو دوێتە، کۆشکی قینفر، قەڵای شیاخ، قەڵای سام، شارە مێژوویییەکانی سیراوان، سەیمەرە و دەربەند و قەڵای پشت قەڵا، قەڵای ھەزاردۆڵ و ئاتەشگەی موشکان و سیاگوڵ و چوار تاقی دەڕەشارو تاقی شیرین وفەرھاد.

لەم سەردەمە دا پارێزگەی ئیلام بە دوو ئەیالەتی مێھرجانەکدەکە لە بەشی ڕۆژھەڵات و بە ناوەندی شاری سیروان (شوێنی گوندی سەرابکلانی ئێستا)، کە دەگوترێ کۆشکی ئەنووشیروانیش لە وێدا بووە، دابەش کراوە. ئەم شارانە لە شارە گرینگ و پڕ حەشیمەت و ئاوەدانەکانی ئە و سەردەمە بوون کە حەشیمەتێکی یەکجار زۆریان ھەبووە و بەھۆی بوومە لەرزە تێدا چوون.

ئاسەوارەکانی تەنگەی بارامی چوبینە کە لە دەڕەشاردایە ھی بارامی چوبینە سەرداری ساسانییەکاندا بەھۆی کودتای دژ بە «خەسرەوپەرویز» پادشای ساسانی، ئەم پادشایە ھەڵات بۆ ڕۆم وپاش ئەوەی کە پەیمانی ھاوسەرێتی لەگەڵ کچی ئیمپەراتۆری ڕۆم بەست، سوپایەکی کۆ کردەوە و ھێرشی کردە سەر ئێران و دیسان پاشایەتی ئێرانی گرتە دەست.

سەردەمی ئیسلامی

لە نووسراوە مێژوویییەکاندا ھاتووە کە ئیلامییەکان بۆ خۆیان ئیمانیان بە ئایینی ئیسلام ھێنا و ئەم پارێزگەیە لە سەردەمی ئیسلامیدا وەکوو، بەشێک لە ئەیالەتی «جیبال» لەژێر دەسەڵاتی خەلیفەکانی ئیسلام و بە ناوەندی کوفە و بەسرە، ئیدارە دەکرا – گەورەترین شاری ئەم سەردەمە شاری سەیمەرە (دەڕەشار) کە لە ئاکامی لێکۆڵینەوەی کەوناراناسان دا ئاسەوارگەلێکی بێ وێنە لە نژیارڤانی، شارسازی و ڕازاندنەوەی بینا بە تایبەت گەچبڕی بە نەخش ونگاری تایبەت و بێ وێنە و ھەروەھا خەتی کوفی لەم ناوچەیە دیتراونەتەوە. لە پارێزگەی ئیلام تا نیوەی یەکەمی سەدەی چوارەم (ساڵی ٣٣٤ کۆچی مانگی) ژیانی شارنشێنی زۆر باو بووە کە بەھۆی بوومەلەرزەیەکی گەورە کە بووە ھۆی کاول بوون و تیا چوونی ھەموو شارە گەورەکانی ئەم پارێزگەیە، شێوەی ژیانی شارنشینی گۆڕدرا بە ژیانی کۆچبەری.

لە کتێبەکانی یاقوت حەمەوی، ئیبنی ئەسیر، حەمدوڵڵا موستەوفی، مێژووی تەبەری و .. بەم مەسەلەیە ئاماژە کراوە و نووسراوە کە بەھۆی ڕوودانی بوومەلەرزە، ٢٠ ھەزار کەس لە خەڵکی شاری پڕ حەشیمەتی سەیمەرە کوژران و ئەم شارە بۆ ھەمیشە چۆڵ کرا. شوێنی شاری ئیلامی ئێستاش کە ئەو سەردەمە (ئەلەرد)ی پێ دەگوترا، بەھۆی کەش و ھەوای خۆش و نیزیک بوون بە شوێنی خەلافەتی خەلیفە عەبباسییەکان (بەغدا) یەک لە گرینگترین جێگەی گەشت و سەیرانەکانی ئەوان ھاتووەتە ئەژمار و لە کتێبە مێژوویییەکاندا ھاتووە کە (المھدی باللھ) برای ھاروونەڕەشید لە کاتی ڕاودا لەو شوێنە دا کوژراوە و بارەگە کەی کە بە "سەی مەی " بە ناوبانگ بووە تا دەیەی ٥٠ی کۆچی ھەتاوی گوڕستانی ئیلام بووە و ئێستاش ئەم شوێنە بووەتە پارکی منداڵان.

سەردەمی ئیلامی دواتر

ئەم سەردەمە حکوومەتی ئەفشاری و زەندییەکان و . . . دەگرێتەوە و ئیلامیش بەشێک لە خاکی ژێر دەسەڵاتی ئەوان بووە. بەرچاوترین ئاسەواری سەردەمی زەندییە بینای ئیمام زادە عەلی ساڵح «خاسەلی»یە. لە بیناکانی دیکەی ئەم سەردەمە، بارەگای ئیمامزادە پیرمحەممەد وسەید سەلاحەدین محەممەدی ئاودانان - موعین ساڵح ماژین، سەید ئیبراھیمی زەڕین ئاوایە. سەردەمی حکوومەتی والییە فەیلییەکان (سەردەمی سەفەوییە تا پالەوی) پاش ڕووخانی حکوومەتی خۆجێیی «حەسەنویەی کورد» کاتێک کە شاوردینان لە زنجیرەی ئەتابەکان لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییە و دەسەڵاتی خۆڕەمابادی گرتە دەست، حسێن قولی خانی فەیلی کرد بە والی ناوچەی پشت کو. ئەویش قەسەبەی «دێ واڵا»ی کردووە بە ناوەندی حکوومەتی خۆی و ناوی «حسێن ئاوای فەیلی» لەسەر دانا. گرینگترین ئاسەواری ئەم سەردەمە، قەڵاکانی والییە فەیلییەکانی لە ئیلام و دەورووبەری کەنجاچەمی مێھرانە. چەندی قەڵا و قەنات و بەردەنووسیش لەلایەن والییە فەیلییەکانەوە ساز کراون کە بە ناوبانگترینیان بەردەنووسی تەختی خان لە ساڵح ئاوایە و پیشاندەری شێوەی حکوومەتی والییەکانە کە کۆچبەری بووە. بە داخەوە ھێندێ لە ئاسەواری والییەکان لە بەر بەرەوپێدرانی ژیانی شارنشینی تێدا چوون. لە خاڵە بەرچاوەکانی ئەم سەردەمە سەربەخۆیی سلسلەی میرە «حاکمەکان»ی خۆجییی دەڕەشار بوو کە لە ناوچە لوڕنشینەکانی پارێزگەیان لەژێر دەسەڵاتی خۆدا بووە و وێرای ئەوەی کە لەلایەن والی پیشکوھ (لوڕستان) و بڕیاریان وەردەگرت بەڵام باجی بە والی پۆشتکوھ (فەیلی) دەدا. ئەم مەسەلە وەبیرھێنەرەوەی، دابەش کرانی پارێزگە بە دووئەیالەت لە سەردەمی ساسانی- ئیسلامییە. ھەرێمی دەسەڵاتی والییەکان لە باشوورەوە تا شووش، لە ڕۆژھەڵاتەوە تا لوڕستان و لە ڕۆژاواوە تا ناوچەی کووت و عەمارە لە باشوور و تا خانەقین و مەندەلی لە باکووری عێراق بووە.

سەردەمی ھاوچەرخ

پینج ساڵ پاش دەسەڵات بە دەسگرتنی ڕەزاخان، ئەو سوپای والی ئەو سەردەمەی ئیلام «غولامڕەزا خانی فەیلی» وەکوو دوایین حاکمی مولوکوتەوایوفی ئێران تێکشکاندو والی ھەڵات بۆ ئێراق ولە شاری نەجەفی ئەشرەف مایەوە. ئێستا گۆڕی والی لە گۆڕستانی نەجەفی ئەشڕەف دایە. بە فەرمانی ڕژێمی بەعس و لە پێناو جێ بەجێ کردنی سیاسەتی تەعریبی (بەعەرەب کردن) کوردە فەیلییەکان، کێلی سەرگۆڕی ئەو و کوردەکانی دیکە کە بە فارسی یان کوردی لە سەریان نووسرا بوو، تێداچوون و بەپێی بڕیاری ڕژێمی بەعس کێلێک لە سەرگۆڕی ھەموویان دانرا کە بە عەرەبی ناونیشانی مردووەکانی لە سەردا نووسرا بوو. لە ساڵی ١٩٣٧ ی کۆچی ھەتاوی وپاش دەسەڵات بە دەست گرتنی ڕەزاخانی پالەوی، پارێزگەی ئیلام بوو بە بەشێک لە پارێزگای کرماشان (پارێزگەی پەنجەم) و پاشان لە ساڵی ١٩٦٤ بوو بە فەرمانداریی گشتی و گوندی حسێن ئاوای فەیلیش بە پێشنیاری ناوەندی فەرھەنگستانی ئێران، ناوی ئیلامی لەسەر دانراو لە ساڵی ١٩٧٤ ئەم ناوچەیە، لە کرماشان جیا بووە و بوو بە پارێزگای ئیلام.

ڕاپەرینی ئیلام لە سەردەمی ڕەزاشادا

یەکێک لە کارەساتە بەرچاوەکانی مێژووی ھاوچەرخی کوردستان و ئێران کە لە ساڵی ١٩٢٩ زایینی (١٩٢٩ی ھەتاوی) ڕووی داوە، داگیرکردنی ئیلام بەدەستی ڕەزاشا و ڕاپەرینی ھۆزەکانی کورد بە سەرۆکایەتی شامحەمەدی یاریە. ڕەزاخان دەیەویست بە شەڕ و مڵھوڕی تاکەفەرھەنگی نەتەوەیەک بەسەر ھەموو گەلانی ئێرانیدا داسەپێنێ، بەڵام بە بەرگری و ڕاپەڕینی ئیلام ڕووبەورو دەبێ ڕەزاخان بە ھێزی سەربازی و بۆمبارانکردن دەتوانێ ڕاپەرین سەرکوت بکات و ھەندێکیان زیندانی و ھەندێکیان لە سێدارە بدات.

مرۆڤناسی

زمان

زۆربەی خەڵکی ئیلام بە زمانی کوردی و شێوەزاری باشووری دەدوێن.

ئایین

زۆرینەی خەڵکی ئیلام موسڵمانن و لە ئایینی ئیسلام و مەزھەبی شیعە پەیڕەوی دەکەن.

فەرھەنگ

خەڵکی شاری ئیلام جلی کوردی لەبەر دەکەن.[١٣][١٤][١٥][١٦][١٧]

کەسانی ناودار

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
  2. ^ https://www.isna.ir/news/1400083023853/اولین-استاندار-ایلام-در-دولت-سیزدھم-انتخاب-شد-ھمھ-ی-استانداران
  3. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ Ilam in a sight[بەستەری مردوو] kojaro.com Retrieved 12 May 2018
  5. ^ «Ilam, Iran | The Kurdish Project». The Kurdish Project (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2018-09-15 ھێنراوە.
  6. ^ Ilam yjc.ir Retrieved 12 May 2018
  7. ^ All Shia province of Ilam absorbed in the morning of the Kufa oppressed. irna.ir Retrieved 12 May 2018
  8. ^ «www.amar.org.ir» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  9. ^ «زبان و گویش مردم ایلام». خبرگزاری برنا (بە فارسی). لە 2018-09-15 ھێنراوە.
  10. ^ «زبان و گویش مردم ایلام». تیشینھ (بە فارسی). لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «زبان وگویش ھای مردم استان ایلام 2». ایلام ساتراپ مھر. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  12. ^ «ایلام». manesht.persiangig.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  13. ^ «لباس محلی استان ایلام | جاهای دیدنی ایران». جاهای دیدنی ایران (بە فارسی). 2016-11-10. لە 2018-09-18 ھێنراوە.
  14. ^ «لباس سنتی مردم ایلام (1)». seemorgh.com (بە فارسی). لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  15. ^ «لباس سنتی ایلامی، تن پوشی که خاطره ای از آن باقی است». خبرگزاری جمهوری اسلامی (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2018-09-18 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  16. ^ «پارچه لباس کردی ایلام | مرجع خرید و فروش انواع پارچه کردی- پارچه کردی». مرجع خرید و فروش انواع پارچه کردی- پارچه کردی (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  17. ^ تبیان، موسسه فرهنگی و اطلاع رسانی. «لباس مردم ایلام(2)» (بە فارسی). لە 2018-09-18 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان