لوڕی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لوڕی یەکێک لە زمانی کوردیی، کە لە شاخەی زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە. لوڕی وێراێ زمانی فارسی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوای ئێران بە ئەژمار دێن. زمانی لوڕی لە بەشێکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران قسە دەکرێت. زمانی لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای پارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی زمانی لوڕی دەژێن.

ھەر وەکوو شێخ محەممەدی مەردۆخ کە دەڵێت زمانی لوڕی یەکێک لە بنزارەکانی شێوەزاری کوردیی باشوورییە و بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێووەزارەکانی کەڵھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە.[١][٢] ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی، لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین.

شێوەزارەکانی لوڕی[دەستکاری]

شێوەزارەکانی لوڕی پێکەوە جیاوازییان ھەیە. بەپێی زانستنامەی ئێرانیکا زمانی لوڕی بە شێوەیەکی گشتی بە دوو شاخەی لوڕیی باکووری و لوڕیی باشووری دابەش دەکرێتەوە. بەڵام دابەشکارییەکانی دیکە وەکوو پێڕستی لینگۆییست زمانی لوڕییان بە سێ شاخەی باکووری، بەختیاری و باشووری دەستەبەندی کردووە. سەرەڕای ئەم دابەشکارییانە زمانی لوڕی سێ شاخەی سەرەکیی ھەیە کە ھەر کامیان بۆ خۆی بریتی لە بنزارەکانێکی جیاجیایە.

ھەندێک کەس بە ھەڵە لە لەکی وەکوو شێوەزارێک لە زمانی لوڕی ناو دەبەن.[٣][٤] ئەمە لە حەڵێکدایە کە لەکی وەکوو زمانێکی باکووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە و زمانی لوڕی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوایە، و لەکی ناتوانرێت بەشێک لە زمانی لوڕی بە ئەژمار بێت.

جوگرافیای ئاخێوەرانی زمانی لوڕی[دەستکاری]

ناوچەکانی کە ئاخێوەرانی زمانی لوڕی لەتێدا دەژێن.

نمۆنەیەک لە دەقی لوڕی[دەستکاری]

لە ساڵانی ڕابردوودا لوڕەکان ئەلفوبێ و ڕێنووسێکی تایبەتیان بۆ خۆی ساز کردووە. ئەم دەقە بە بنزاری لوڕی خورمۆوەیی و ڕێنووسی لوڕی نووسراوە. لوڕیی خورمۆوەیی نزیکترین بنزاراوەی لوڕی بە زمانی کوردییە و زۆربەی وشەکانی لەگەڵ کوردیی باشووری ھاوبەشە.

بەڕێنووسی لوڕی

ایما ھوفتیمو نزیکیا سات چوار و چوار و نیم. ڤنو کاْ پا تٱش بؽن و بیار بؽن کولن کرڌناٛ خٱڤٱر و ڤاْ سورئٱت کول خۉشونن آمادٱ کرڌن سی رٱتاٛ ڤیراٛ قولٛٱ. ٱما قرار نؽان کاْ یٱک دۏ کٱس بسن داْ اٛشگٱفت و بٱقیٱ روئن ڤیراٛ قولٛاْ. چۉن ٱساسیا فراٛی داشڌن کاْ نمی‌تۉنسن ڤا خۉشۊ بیارنشۉ، دۏ کٱس مۉئن داْ اٛشگٱفت، کاْ ھٱم بسناٛ تٱک ٱساسیا ھٱم ناشڌا ھازر بٱکٱن کاْ ڤٱختی ینو گلا هٱردن بوھورن.

بە لاتین

Īmā hoft-ī-mo nezīk-yā sāt-e čuār ö čuār ö nīm. vano ke pā taš b-ī-n ö biār b-ī-n kolen kerde_ne xavar ö ve sörat kol xo-šōn-e-n āmāda kerd-en sī rate vir-e qola.

amā qerār nĪā-n ke yak dö kas bē-s-en de ešgaft ö baqia rö-an vīr-e qola. čūn asās-yā fere-ei dāšt-en ke ne-mĪ-tōness-en vā xo-šō biar-enšō, dö kas man-en de ešgaft ke ham bē-Īs-en tak asā-s-yā ham nāštā hāzer bakan ke vaxti ye-no gelā harden bo-hor-en

بە ڕێنووسی کوردی

ئەو دەقە بە ڕێنووسی کوردی ئاوا دەنووسرێتەوە:

ئیما ھوفتیمو نزیکیا سات چوار و چوار و نیم. ڤنۆ کە پا تەش بیێن و بیار بیێن کولن کردن خه‌ڤه‌ر و ڤ سورئەت کول خۆشوونن ئامادە کردن سی رەته ڤیرە قولە. ئاما قرار نێان کە یەک دۆ کەس بسن د ئشگەفت و بەقیە روئن ڤیرە قولە. چون ئه‌ساسیا فره‌ی داشدن کە نمیتونسن ڤا خۆشوو بیارنشۆ، دۆ که‌س مه‌نن د ئشگەفت کە ھەم بسن ته‌ک ئی ئه‌ساسیا ھەم ناشدا ھازر بەکەن کە ڤەختی ینو گلا هه‌ردن بوھورەن.

وەرگێرانی کوردیی سۆرانی

ئێمە خەوتبووین ھەتا نزیکییەکانی ساعەتی چوار و چوار و نێو. ئەوانەی کە پای ئاگر بوون و ھەستابووبوون، ھەموویان خەوەر کردەوە و ھەموو بە گورجی خۆیان ئامادە کرد بۆ ڕویشتن بە ڕەو لووتکە. بەڵام بڕیاریان کرد کە یەک دوو کەس لە ئەشکەوتەکەدا بمینن و ئەوانەی دیکە بەڕەو لووتکە بڕۆن. چۆنکە کەلوپەلێکی زۆریان ھەبوو و نەیانتوانیو لەگەڵ خۆیاندا بیانبەن. دوو کەسیان لە ئەشکەوتەکە ماون تا ھەم چاودێری لە کەلوپەلەکان بکەن و ھەم چاشتێک ئامادە بکەن تا کاتێک ئەوانەی دیکە گەڕاون بیخۆن.

ھەندێک لە وشەکانی شێوەزاری کوردی لوڕ[دەستکاری]

لوڕیی باکووری:

  • دا، دالک= دایک
  • باوه=باوک
  • برا=برا
  • لوچ=لێو، لچ
  • میمی= میمی، میمگ، پوور
  • پت= پت، لووت
  • کلک=کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • می= موو، مۆ
  • گوپ، ده‌م=دەم
  • قوڵ=قوڵ
  • مل=مل
  • کووک=کەڵەکە
  • گیه، گێه= گەیە، زک
  • سی، ئه‌را=بۆ، سا
  • د، ده= دە، لە
  • ئه‌زگل، زخال= زخال، زۆخال
  • چیا، چوقا= چیا
  • ژو= ژان
  • پیا= پیا، پیاو
  • زه‌ن، ژه‌ن= ژن
  • ئسپێ= سپێ
  • سوور= سوور
  • کوڕ= کوڕ
  • گه‌گه، کاکه= برا، کاکه
  • ئیواره= ئیواره
  • شو، شه‌و= شه‌ۆ
  • مونگ= مانگ
  • دۆختر، دت، دوت= کچ، دوت
  • سوز= سه‌وز
  • هالیم، هه‌نی= هێشتا
  • ئیسه= ئیستا


لوڕیی وروگردی:

  • ننە=دایک
  • بوا=باوک
  • برار=برا
  • خوار=خوێشک
  • لو، لوچ=لێو، لچ
  • پِت=پت، لووت
  • کلک=کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • دو=دەم
  • ورە=بۆ، ئەڕا، پەری
  • زنشت=ژان
  • ئژبوژ=سپێ
  • کرجنگ=قرژنگ

لوڕیی باشووری:

  • دی: دایک
  • بوڤ: باوک
  • کوکا، ککا: برا، کاکە

زمانی ئەچۆمی: (ئەم زمانە بەشێک لە لوڕی نییە)

  • چپلاقی: پەس گەردنی
  • کوپ: دەم
  • گه‌پ: مەزن، گەورە
  • لوچ: لێو، لچ
  • خه‌نە: خەنە، پێکەنین
  • نک نک: پەژارە
  • کلیک: کلک، کلگ، ئەنگۆست

لوڕیی بەختیاری:

  • دا=دایک، داڵگ
  • به‌ڤه، بوڤه، بو=باوک، باوە
  • برار، گه‌گه، گو=برا، کاکە
  • چپلاق: سیلی یان په‌س گه‌رده‌نی
  • کچی=میمگ، میمی، پوور
  • نفت، پت=پت، لووت
  • کلک، کلیچ=کلک، کلگ، ئەنگۆست
  • پل=موو
  • قول=قوڵ، پێ
  • مل=مل
  • قه‌ڌ=کەڵەکە
  • گده، ئشکه‌م=گەیە، زک
  • سی=بۆ، ئەڕا، سا
  • من، مین=ناو، نێو
  • ئه‌نگشت=زۆخال
  • چوقا=چیا
  • زنه‌شت=ژان

لوڕیی ڕامھۆرمۆزی:

  • دا، دالکه=دایک، داڵگ
  • بوه=باوک، باوە
  • ئه‌مه=میمی، میمگ، پوور
  • گوو، گیو=برا، کاکە
  • ده‌دی= خوێشک، دادە
  • قفا=په‌س گه‌رده‌نی
  • نوفت=پت، لووت
  • پنجه= کلک، کڵگ، ئەنگۆست
  • کوم=گەیە، زک
  • می=موو
  • پیل=پارە، پوول
  • سی=بۆ، ئەڕا، سا
  • مێن=ناو، نێو
  • تۉ=ژوور، وتاخ، ئۆد
  • کور=کوڕ
  • دوته‌ر=دت، دیوەت، کچ
  • دزی=دزی
  • ھونه=خانە، ماڵ، کێ، یانە
  • خین=خوێن
  • میره=شوی، مێرد
  • پیا= پیا، پیاو، پیاگ
  • به‌ھیگ=بۆک، ویو، وەوی
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە لوڕیی باکووری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کوردستانی, محەممەد مەردۆخ (1379). تاریخی مەردۆخ. تاران: کارنگ. pp. ۱۲۰. ISBN 964-6730-08-6.
  2. ^ مەردۆخ, شێخ محەممەد (1379 ھەتاوی). کوردستان. تاران: کاڕەنگ. pp. ١٢٠. ISBN 964-6730-08-6. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  3. ^ William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN., page. 310.
  4. ^ PeopleGroups.org. "PeopleGroups.org - Laki of Iraq".