ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئاماژە بە سەرچاوە هێڵێک دەقە کە سەڕچاوەیەکی زانیاریی دەناسێنێت. کاتێک شتێک دەنووسیت کە هەڵسەنگاندنی لەگەڵدایە، یا ئەگەری ئەوە هەیە، کاتێک شتێک لە زمانی کەسێکی دیکە دەگێڕیتەوە، کاتێک کورتەیەک زیاد دەکەیت بۆ سەر ژیاننامەی کەساییەتیەکی زیندوو یا تەنانەت کاتێک وێنەیەک بار دەکەیت، پێویستە ئاماژە بکەیت بە ژێدەری وەرگرتنی ئەو زانیارییە. شێوازی ئەو ئاماژەکردنە، ئەگەرچی گرنگە، بەڵام لە پلەی دوووهەم‌دایە؛ لە پلەی یەکەم‌دا هاوردنی ناونیشانی ئەو سەرچاوەیەیە؛ ھەروا بەخشینی ئەو توانایەیە بە خوێنەر کە هەڵسەنگاندنی نووسراوەکان بکات. بەڵام لەیادت بێت ئەگەر لە وتارێکدا بۆ ئاماژە بە سەرچاوەکان لە پێشدا شێوازێک بەکارهێنراوە، کاتی زیادکردنی سەرچاوەی دیکە هەر لەو شێوازە پەیڕەوی بکرێت.

لە سەرجەم ویکیپیدیاکاندا، شێوازێکی یەکگرتوو نییە بۆ ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان، هەربۆیە ئەگەر تا ئێستا شێوازێکی تایبەتت بەکارهێناوە بۆ ناردنەوە بۆ سەڕچاوەکان، درێژە بدە بەوە، دەنا، فەرموو ئەم ڕێنماییانە بەسوود دەبێت.


کەی دەبێت ناردنەوە بکرێت بۆ سەرچاوەکان؟[دەستکاری]

لەبەر تایبەتمەندییەکانی ویکیپیدیا، هەموو کەس هاوکاری نووسینی دەکات. بە هەموو پلەی زانین و زەوقێکەوە. خوێنەر دەبێ ئەرخەیان بێت کە چی دەخوێنێتەوە تاکوو بڕوای پێ‌بکات و بەسوود بێت بۆی. بۆیە هۆکارەکانی ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان ئەمانەی خوارەوەن:

  • بۆ ئەرخەیان بوون لەوە کە نووسراوەکانی وتارەکە لە لایەن خوێنەرانەوە، توانای هەڵسەنگاندی هەیە
  • بۆ ئەوەی نیشان بدەیت نووسراوەکانت بیر و ڕای خۆت نییە
  • بۆ بەرگری لەوەی «کۆپی‌کردنی بێ‌بەڵێن»ی پێ دەوترێ
  • بۆ یارمەتی‌دانی خوێنەران تاکوو زانیاریی زیاتریان دەست کەوێت
  • بۆ باشترکردنی جێ‌متمانە‌بوونی ویکیپیدیا

'دەقی تۆخ'===ئەو بابەتانەی هەڵسەنگاندن دەکرێن=== پێویستیی ئاماژە بە سەرچاوە کاتێ زیاتر دەر دەکەوەێ کە شتێک بنووسیت کە هەڵسەنگاندنی بکرێت. بۆ نموونە، کاتێ دەنووسیت «هێندێ کەس دەڵێن ...»، ئەگەر بتوانی کەسایەتییەک یان گرووپێک بدۆزیتەوە کە ئەوە بڕوایان بێت و بەستەر بدەی بەو شوێنەی وا ئەوان ئەو بیر و ڕا تایبەتەیان تێدا باس کردوو، ئەوە ئەبێتە هۆی جێ‌متمانەبوونی نووسراوەکەت. ئاگادار ببنەوە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی پێ‌گەیشتووەکانی کەسایەتی خۆت نییە و هەر بە پێی ئەوە هاوردنی داتا و ئامارەکانی وا ئەنجامی لێکدانەوای تاکەکەس بێت، گونجاو نییە و نابێ بەکار بهێندرێت.

گێڕانەوە لە زمانی کەسی دیکەوە[دەستکاری]

کاتێ شتێک لە زمانی کەسێک نەقل دەکەی یان دەیگێڕیتەوە، دەبێ هەوڵ بدەی ڕێک دوای ئەو وتە، بە نووسینی کودی تایبەت ئاماژە بکەی بە شوێنێک ئەو وتەی تێدا ھاتووە:

مامۆستا ھەژار دەڵێ « ... »[١]

کاتی پەرەپێدانی ژیاننامەی کەساییەتیەکی زیندوو[دەستکاری]

یاساکانی ویکیپیدیا سەبارەت بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووکان توند و تیژە. هەرجۆرە نووسراوەیەک سەبارەت بە کەسایەتی دەبێ لەگەڵ سرچاوەی بڕواپێ‌کراو‌دا بێت. ئەگەر وتارێکت دی کە تێیدا شتێک نووسرابوو بەڵام سەرچاوەی نەبوو، تەنانەت لە لاپەڕەی لێدوان (سەبارەت بە کەساییەتی زیندوو) ڕێگەت پێ‌دراوە بیسرێتەوە.

زیادکردنی سەرچاوە بۆ نووسراوەکانی دیکە[دەستکاری]

ئەگەر لە وتارێکدا، سەرچاوە باس نەکراوە بۆ زانیارییەکە، و تۆ دەزانی سەرچاوەی ئەو زانیارییە کوێیە، دەتوانی لە دامێندا، زیادی بکەیتە سەر وتارەکە. بەو جۆرە یارمەتی هەردوو ویکیپیدیا و نووسەری وتارەکە دەدەیت.

کاتێ وێنەیەک باردەکەی[دەستکاری]

هەرکات وێنەیەک بار دەکەی، دەبێ لەگەڵ ئەوەدا زانیارییەکانیشی بنێریت. وەک سەرچاوەی وێنەکە، واتە ئەو شوێنەی وێنەکەت لێ وەرگرتووە و تاگی تایبەت مافی بڵاوکردنەوەی. ئەوە زۆر گرینگە خاوەنی ئەو وێنەیە بناسێنیت. هێندێ‌ جار ناوبردنی سەرچاوی وێنەکە بەسە بۆ ئەوە، بەڵام هێندێ جار دەبێ هەم ناوی خاوەن بنووسیت و هەم سەرچاوەی وەرگرتنی وێنەکە.

  • ئەگەر وێنەکەت لە شوێنێک لەسەر تۆڕی ئینتەرنەت وەرگرتووە، دەبێ ناونیشانەکەی بهێنیت:
سەرچاوە: وەرگیراوە لە http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/europe/4280841.stm


شیوەزاری ئاماژە بە سەرچاوەکان[دەستکاری]

لەم بەشەدا باسی ئەوە دەکەین کە چۆن دەقی ناردنەوە بخەینە سەریەک بۆ ئەوەی کاتی بەرچاوخستن شێوەیەکی جوان و گونجاوی ھەبێت. ھەر بۆیە کاتی دانانی سەرچاوەکان لە وتارەکاندا لە داڕێژەی تایبەت سوودوەردەگرین.

پێداویستییەکانی ئاماژە[دەستکاری]

ژمارەیەک زۆر داڕێژە ھەن بۆ بەردەستخستنی سەرچاوەکان، کە تەنھا لە شێوەی بەرچاوخستنی زانیارییەکان جیاوازییان ھەیە و جاری واشە لە پاش و پێشی نووسینی زانیارییەکان. ئەگەر لە وتارێکدا، شێوەیەکی تایبەت بۆ ئاماژەکردن بە سەرچاوکان بەکارھاتووە، دەبێ تا کۆتایی ھەر لەسەر ئەو شێوە بنووسرێت؛ بەو مانای کە ٢جۆرە ئاماژەکردنی بە سەرچاوەکان لە وتاردا نەگونجاوە. لەخوارەوە بۆ ھەرجۆرە سەرچاوەیەک شێوازێکی پیشنیارکراو ھاتووە:


ئاماژەی تەواو، بۆ کتێب:

  • ناوی نووسەری کتێب
  • ساڵی لەچاپدان و بڵاوبوونەوەی (لەناو جووتێ تیژکەوانە [])
  • سەردێڕی کتێب بە شێوەی لار
  • شاری لەچاپدانی (دڵخوازانە)
  • ناوی دەستگای بڵاوکردنەوە
  • ژمارەی ئەو لاپەڕەی زانیارییەکەی لێ وەرگیراوە
  • ژمارەی ISBN (دڵخوازانە)


ئاماژەی تەواو، بۆ وتارێک لە گۆڤار:

  • ناوی نووسەر
  • ساڵ یا مانگی بڵاوبوونەوە
  • سەردێڕی ئەو وتارەی زانیارییەکی لێ وەرگیراوە-لەنێو نێشانی گێرانەوە
  • ناوی گۆڤارەکە بە شێوەی لار


ئاماژەی تەواو، بۆ وتارێک لە ڕۆژنامە:

  • ناوی ڕۆژنامەکە
  • ڕێکەوتی بڵاوبونەوە
  • ناوی نووسەری وتارەکە
  • سەردێڕی وتارەکە-لەنێو نێشانی گێرانەوە
  • شاری بڵاوبووەنەوی ڕۆژنامەکە(ئەگەر لە ناوی ڕۆژنامەکەدا ئاماژە بە شارەکە نەکراوە)
  • ژمارەی لاپەڕەی مەبەست


ناردنەوە بۆ وتارێک لەسەر تۆڕی جیھانی، ئینتەرنەت:

  • ناوی نووسەری وتار
  • سەردێڕ یا ناوی وتار-لەنێو نێشانی گێرانەوە
  • ناوی ماڵپەڕ (بە شێوەی بەستەر)
  • ڕێکەوەتی بڵاوبوونەوە
  • کات و ڕێکەوتی وەرگرتنی ئەوە زانیارییە لەو ماڵپەڕە (زۆر گرنگ)


ڕوونکردنەوەی زانیاری[دەستکاری]

دەبێ بە وردی ڕوونکرێتەوە کە زانیارییەکە لە چ بەشێک لە سەرچاوەکە وەرگیراوە. لە نموونەی کتێبدا، زۆر گرنگە دیاری بکەین زانیارییەکە لە چ بەشێک لە کتیبەکە و تەنانەت لە چ لاپەڕەیەک (بە ژمارە) وەرگیراوە. ھەڵبەت دیارە ئەمە بۆ کاتێکە کە زانیاری لە بەشێک لە کتێبەکە وەرگیراوە؛ لەو کاتانەی کە وتارەکە بە گشتیی سەبارەت بە کتێبێک نووسرابێت، لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان تەنھا ئاماژەیەک بۆ کتێبەکە بەستە.

کاتێک وتارێک دەنووسیت سەبارەت بە کتێبێک و زانیارییەکان سەبارەت بەو کتێبە لە ماڵپەڕێکی دیکەو وەردەگری و خۆت کتێبەکەت نخوێندووتەوە، دەبێ کاتی ئاماژەکردن بە سەرچاوەکە، بە وردی باسی بکەی کە زانیارییکەت لە ماڵپەڕەکە وەرگرتووە، نەک کتێبەکە.

ئەگەر سەرچاوەکان لەسەرھێڵ (online) بن، زۆرباشترە؛ لەبەر ئەوەی خوێنەر بە کرتەیەک دەیگاتێ. بەڵام ئەگەر سەرچاوکە لەسەرھیڵدا نەبوو دەبێ سەرچاوەیەک بەکاربێت کە لە ژێدەرگە یا ئەرشیڤەکاندا لەبەردەستی ھەموان بێت، دەنا وتارەکە وەک بێ سەرچاوە دەبێ.

سەرچاوە غەیرەکوردییەکان[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی کە ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، ھەتا دەکرێ دەبێ سەرچاوەی وتارەکانیش کوردی بێت و ھەمیشە لە سەرچاوە بە زمانەکانی دیکە بە باشتر بزانرێت. لەگەڵ ئەمەش، ئەگەر بۆ وتارێک سەرچاوەی کوردی لەبەردەست نەبوو، دەکرێ سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش بەکاربێن. کاتێ نەقلێک دەکەی (گێرانەوەی ڕاستەوەخۆ) لە سەرچاوەیەکی غەیری کوردی، باشتر وایە بەھەردوو زمانی ژێدەر و کوردی، لەپاڵ یەکەوە بنووسرێن؛ ئەوە ڕێگەدەدات ئەو خوێنەرانە ناتوانن زمانی سەرچاوە تێبگەن، بتوانن متمانە بکەن بە نووسراوەکە.


شێوازی بەشی سەرچاوەکان[دەستکاری]

لە بەشی سەرچاوەدا و بۆ رێزکردنی سەرچاوەکان، بەکارھێنەران دڵخوازانە لە داڕێژەکان سوود وەردەگرن. بۆ بەکارھێنانی ئەم جۆرە داڕێژانە، لەلایەن ویکیپیدیاوە، نە ھاندان دەکرێ و نە بەرگری؛ تەنھا چەن خاڵ ھەیە دەبێ بەرچاو بگیرێت:

  • لە بەشی سەرچاوەکانی ھەر وتارێک، تەنھا یەک شێوەی نووسینی ژێدەرەکان (واتە یەک جۆر داڕێژە) بەکاردێت. بەو مانای ئەگەر پێش تۆ کەسێک سەرچاوەی داناوە بۆ وتارێک و شێوەیەکی تایبەتی بەکارھێناوە، تۆش دەبێ لەو شێوازە پێرەوی بکەی. ئەگەر لەسەر شیوەی ڕیزکردنی سەرچاوەکان تووشی ناکۆکی بوون، دەبێ ھەموان وەک یەکەم دەستکاریکەری سەرەکیی وتارەکە سەرچاوەکان بنووسن.
  • دانانی بەشی پەراوێزەکان و بەشی تایبەتی سەرچاوەکان، ئەگەرچی ھەردوو شێوەیەکن بۆ ئاماژە بە سەرچاوەکان، بەڵام ھەریەکە دەبێ لە شوێنی خۆیان بەکاربێن. نووسەری ھەر وتار، ئەو وتارە بە تێکەڵ کردنی زانیارییەکانی وا لە چەن سەرچاوە وەریگرتووە دەینووسێت. بەڵام وتارەکە لە زاری خۆیەوە و بە وشەکانی خۆی دەنووسێت؛ لە ھێندێ شوێندا، لە ناوەڕۆکی وتاردا ڕستەیەک ڕاستەوەخۆ، لە سەرچاوەکان دەنووسێت؛ ئەمەیە کاتی بەکارھێنانی پەراوێز. ھەروا کە لە پیش ئەمە باسی کرا، پەراوێز دەبێ بەوردی لەسەر شوێنی وەرگیرانی زانیاریی باس بکات. ئینجا لەکۆتایی وتارەکەدا بەشێک بۆ سەرچاوەکان دادەنرێت کە تێیدا ئاماژەدەکرێت بە ژێدەرەکان (بە شێوەی گشتیی، نەک بە وردی).
  • بەشی سەرچاوەکان ھەمیشە دەبێ دوای بەشی «بەستەرە دەرەکییەکان» و بەشی «ئەمانەش ببینە» بێت.



ئاماژەی ناوەکی بە سەرچاوە[دەستکاری]

ئەم جۆرە لە ئاماژە بە سەرچاوە کە «ئاماژەی ڕاستەوخۆ»شی پێدەڵێن، یەکێکە لە باشترین شێوەکانی ئاماژە، لەبەرئەوەی کە لەم شێوەدا بە پێچەوانەی شێوەی گشتیی ئاماژە بە سەرچاوەکان، ھەر لە درێژەی دەقەکەدا و لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا ئاماژەکراوە بە سەرچاوەی وەرگرتنی ئەوە زانیارییە. ئاوەھا خوێنەر بە ئاسانی و بە خێرایی دەگاتە سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری و بەوشێوە ئاستی جێ متمانەبوونی وتارەکە بەرزدەبێتەوە.

وردەکارییەکانی بەکارھێنانی ئاماژەی ناوەکی[دەستکاری]

بۆ ئاماژەی ناوەکی لە پەراوێز سوود وەردەگرین و بە پیێ شوێن، لە یەکێک لەم چەن ڕەوشتە کەڵک وەردەگرین:

  • بەکارھێنانی تاگی <ref>؛ ئەم تاگە دەخەیتە پێش دەقەکە و پاش دەقەکە کۆدی داخستنی تاگەکە دەنووسیت. بەم شێوە دەقی نێوان دوو تاگەکە دەبێتە سەردێڕی پەراوێز کە دوای پاشەکەوتکردن، ئاماژەیەک بە ژمارە، لە جێگەی دەردەکەوێ.

بەم شێوە:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە<ref>زیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێهەم</ref>


دوای پاشەکەوت ئەمە دەبینی:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە[١]


  • لەوانەیە لە درێژەی وتارێکدا بە چەندین جار ئاماژەبکرێت بە سەرچاوەیەک (چەن جار زانیاریی لە پەڕەیەک لە کتێبک ھێنرابێت)، لە جێگەی دووپاتکردنەوەی ئاماژە بۆ چەن جار، لەم تاگە کەڵک وەر دەگرین: ‎
    <ref name="X">ئاماژە بە سەرچاوە</ref> ‎
    . لە جێگەی X سەردێڕێک بۆ پەراوێزەکە ھەڵدەبژێرین و لەمە بەدوا لە ھەرکوێدا پێویست بە ئاماژە بەو سەرچاوە بوو، ئەم تاگە بەکاردێنی: ‎
    <ref name="X"/>‎
    بەم شێوە، بۆ ھەموو ئاماژەکان بە سەرچاوەیەک، ژامارەیەکی یەکسان دادەنرێت.

نموونە:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە،<ref name="پەراویزی یەکەم"/>زیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێهەم</ref> واتە تەنها پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە، بەڵام هەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێڕوونکاری زیاتری پێویستە<ref name="پەراوێزی یەکەم"/>

بەرچاوکەوتن:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە،[١] واتە تەنها پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە، بەڵام هەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]

*ئاگاداری گۆرانکارییەکانی ڕاست بۆ چەپ نووسینی دەقە لاتینەکان ببن


کۆتایی: دوای بەکارھێنای ھەریەک لەم شێوانە و بۆ بە ئاکام گەیشتنی بەکارھێنانی پەراوێزەکان، دەبێ بە دانانی تاگی </references> یا {{reflist}} شوێنێک بۆ دەرخستنی پەراوێزەکان دیاری بکەی. بێ ئەوە، کاتی بەرچاو کەوتن ئاگادریی ھەڵە نیشان دەدات.

نموونەیەکی گشتی:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە،<ref name="پەراویزی یەکەم"/>زیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێهەم</ref> واتە تەنها پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە<ref>گۆڤاری دەروونناسی، وتاری فرۆید و خەو</ref>، بەڵام هەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێڕوونکاری زیاتری پێویستە<ref name="پەراوێزی یەکەم"/>
==پەراوێزەکان==
{{reflist}}

بەرچاو کەوتنی ئاوا دەبێت:

فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە،[١] واتە تەنها پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە[٢]، بەڵام هەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]
پەراوێزەکان

١.a،bزیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێهەم
٢.گۆڤاری دەروونناسی، وتاری فرۆید و خەو


تایبەتمەندییەکانی پەراوێز وەک ئاماژە[دەستکاری]

دەقی پەراوێزەکان زۆربەی کات کورتە و زانیاریی ورد لەخۆ دەگرن(ساڵی لەچاپدان، ژمارەی پەڕە)؛ پەراوێزەکان زۆربەی کات بەستەر نیین، ناردنەوە ناکەن، بەڵکوو تەنھا زانیاریی دەدەن؛ کاتێ لە چەند بەشی جیاواز یا چەن پەڕەی جیاواز لە سەرچاوەیەک سوود وەردەگیرێت بۆ نووسینی وتارێک، ئاماژە بەو سەرچاوە بە چەندین جار، بە پەراوێزەکان ساکارترە بەڵام ھەر ئەوە لە بەشی سەرچاوەکاندا جوان نییە.


جیاوزییەکانی بەشی ئاماژە بە سەرچاوە و بەشی پەراوێزەکان[دەستکاری]

  • پەراوێزەکان بۆ ئاماژە بە شوێنی وەرگرتنی زانیاریی بەکاردێت، بەڵام لە بەشی سەرچاوەکاندا بەستەر ھەیە و خوێنەر دەباتە ژێدەری وەرگرتنی زانیاریی
  • پەراویز بە وردی و کورتی باسی شوێنی وەرگرتنی زانیاری دەکات(گۆڤاری...وتاری...ڕێکەوتی...پەڕەی....)؛ بەڵام لە بەشی سەرچاوەکاندا بە شێوەیەکی گشتیی باس دەکرێت(وتاری...گۆڤاری....).
فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنها ڕووداوەیەکی زەینییە،[١] واتە تەنها پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە هەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە[٢]، بەڵام هەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]
پەراوێزەکان

١.a،bزیگموند فرۆید،[١٩٧٠]، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێهەم، پەڕەکانی ٢٥٠و٢٥٧
٢.لەکان، [١٩٩٠]، [فرۆید و خەو]، گۆڤاری دەروونناسی، ژمارەی ٣٤٢١
سەرچاوەکان

  1. گرینگترین ڕاپۆرتەکانی لێکدانەوەی دەروون، زیگموند فرۆیدبە شێوەی pdf
  2. لێکدانەوەی خەو، زیگمۆند فرۆید بە شێوەی pdf
  3. گۆڤاری دەروونناسی


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

بۆ دانانی بەستەر بۆ ماڵپەڕێکی دەرەکی (لاپەڕەیەک لە دەرۆی ویکیپیدیا)، تەنھا پێویستە ناونیشانەکە بخەیتە نێو جووتێک تیژکەوانە؛ بەم شێوە دوای پاشەکەوتکردن (یا کاتی پێشبینین)، ژمارەیەک دەبینی کە بەستەرە دەبێت بۆ پەڕەی مەبەست.

نموونە:[http://google.com]
ئەنجام:[١]

ئەم شێوە بەکارھێنانەی بەستەر نابێ لە ناوەڕۆکی وتاردا بەکاربێت، بەڵکوو تەنھا دەبێ لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بەکاریان بێنن(یا بەشی سەرچاوەکان).

بەستەری نێوان-ویکی(بەستەر بۆ پەڕەیەک لە ویکیپیدیای زمانێکی دیکە)، ئەگەر لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بەکاربێت، دەبێ ھەروەک بەستەری دەرەکی، بە ناونیشانی تەواو بە http و لە نێوان جووتێ تیژکەوانە بنووسرێت (نەک لە ناو ٢جووت)، واتە دەبێ وەک بەستەرێکی دەرەکی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەڵام ئەگەر لە ناوەڕۆکی وتاردا بەکارھات، دەبێ وەک بەستەرێکی نێوان ویکی لە نێوان ٢جووت تیژکەوانە بنووسێت. کاتی بەکارھێنای ئەم جۆرە بەستەرە دەبێ وریا بێت کە پێش بەستەرەکە جووت-خاڵێک بنووسیت؛ وەک [[:en:wikipedia]]. ئەمە بەستەرە بۆ وتاری wikipeida لە ویکی ئینگلیزی. ئەگەر ئەو جووت-خاڵە لەیادبکەی و وەک [[en:wikipedia]] بینووسیت، ئەوە وەک بەستەری زمان بۆ ئەم وتارە لەقەڵەم دەدرێت(بە ھەڵە) و دەڕواتە بەرپاڵەوە.

وتارە بێ سەرچاوەکان[دەستکاری]

ئەگەر وتارێک سەرچاوەی نەبوو و خۆت نەتتوانی سەرچاوە گونجاوی بۆ زیاد بکەیت، مادامێ وتارەکە ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندوو نەبێ یا سووکایەتی تێدا نەکرابوو، دەتوانی تاگی {{بێ سەرچاوە}} ی لێبدەی، لەبەر ئەوەی بەکارھێنەرانی دیکە ئاگاداری بکەیتەوە بۆ یارمەتی لە دۆزینەوە سەرچاوە بۆی؛ ھەروا خوێنەران ئاگادار بکەی کە ئەگەرچی ھەوڵ دراوە، بەڵام ئەم وتارە بێ سەرچاوەیە و جێگەی متمانە نییە. ئەگەر بڕگە یا ڕستەیەک لە وتارەکەدایە بەڵام سەرچاویەکەی بۆ نەھێنراوەتەوە و جێگەی گومان و کێشە دەبێت، بە زیادکردنی تاگی {{سەلماندن}}، داوای ھێنانەوەی سەرچاوەی دەکەی (تەنھا بۆ ئەو بڕگە).

ئەمە دەتوانێ ڕێنومات بێ بۆ بڕیاردانت سەبارەت بە وتارە بێ سەرچاوەکان:

  • ئەگەر لە وتارێکدا باسێک کراوە کە جێگەی گۆمانە، بەڵام بە گشتیی زیانی نییە بۆ وتارەکە و ھەروەھا بۆ ویکیپیدیا، تەنھا دانانی تاگی {{سەلماندن}} بەستە.
  • ئەگەر لە وتارێکدا باسێک کرابوو کە جێگەی گومان بوو و ئاستی وتارەکەی تێکدا و بۆ ویکیپیدیا زیانی بوو، ئەوە دەبێ ئەو بەشە بسڕیەوە. ئەتوانی گواستنەوەی بکەی بۆ پەڕەی لێدوانی وتارەکە تا لەسەری باس و لێدوان بکرێت، سەرچاوەی بۆ بدۆزرێتەوە و بڕیاری بۆ بدرێت. بەڵام ئەگەر دەزانی کە باسەکە ناماقوڵی یا سووکایەتی تێداکراوە، بیسڕەوە و گواستنەوەی مەکە بۆ پەڕەی لێدوان. ھەموو باسە بێ سەرچاوەکان یا باسەکان بە سەرچاوەی لاوازەوە سەبارەت بە کەسایەتییە زیندووەکان دەبێ بە خێڕایی بسڕێنەوە؛ لێدوانی ناوێت، نابێ تاگ لێبدرێن. بۆ زانیاری زیاتر بروانە: ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان

بەستەرە مردووەکان[دەستکاری]

ھەبوونی بەشی سەرچاوە بۆ وتارێک زۆرگرینگە، ھەربۆیە زۆربەی وتارەکان وەھا بەشێک لەخۆدەگرن. ھێندێ لە سەرچاوەکان سەرھێڵن (online) و لەوانەیە تووشی گۆڕان بن. وەک وتارێکی ڕۆژنامە یان گۆڤارێکی سەر ئینتەرنەت کە چی دیکە لەو ئەدرەسەی لە وتارەکەی ویکیپیدیا ئاماژەی پێکراوە، نەماوە؛ بەم جۆرە بەستەرە دەڵێن «بەستەری مردوو». ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم جۆرە بەستەرە دەبێ تایبەتی بێت؛ لەگەڵ ئەوەی کە بەستەری وا سوودێکی نییە بۆ وتار و بۆ خوێنەر، بەڵام ئەوانە ئاماژەن بە سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەو وتارە و بێ ئەوانە وتارەکە پایەی خۆی لەدەست ئەدات؛ ھەربۆیە دەبێ چاکسازی بکرێن، یا بە یەکی دیکە جێگۆڕ بکرێن(ئەگەر ڕێگە بوو). ئەم ڕێنوێنییە دەتوانێت بەسوودبێت:

  • بەستەرەکە تاقی بکەوە تا دڵنیابیت کە بەستەرێکی مردووە. ھێندێ جار ماڵپەڕەکان(سەر ئینتەرنەت) بۆ ماوەیەکی کورت خایەن(کاتی) لەکاردەکەون.
  • ئەگەر ئەو بەڵگە یان وتارە، چی دیکە لەو شوێنەوە نەماوە (لە سەرچاوەکە)، لەوانەیە کۆپییەک ھەرلەو بەڵگە لە شوێنێکی دیکە ئەرشیڤ کرابێت. ئەرشیڤی ئینتەرنەت (archive.org) دەتوانێ شوێنێکی باش بێت بۆ گەڕان بۆی.
  • دەتوانی ئەو بەشە لە نووسراوەکە وا لە سەرچاوە مردووکە وەرگیرابوو، جارێکی دیکە و بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەیەکی دیکە (کە لە بەردەستدایە) بنووسیتەوە.
  • ئەگەر کۆپی یا کەشکراوی (cach) بەڵگەکە چی دیکە لەسەر تۆڕی جیھانی نەمابوو، دەبێ بەستەرەکە ناچالاک بکەیتەوە. ئەوە بەو مانایە کە ئاماژە بە سەرچاوە وەک دەقێکی ئاسایی بێت (نەک وەک بەستەر). لەبەر ئەوەی کە، ئەگەرچی ئەو بەڵگە چی دیکە لەبەردەست نەماوە، بەڵام دەبی دیاربێت کە بۆ نووسینی ئەم وتارە زانیارییەکان لەکوێ وەرگیراون.

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

لێرەدا و لە کۆتایی ئەم وتارە، پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بکرێت. ئاستی جێ متمانەبوونی وتارەکان بە پێی ئاماژە بە سەرچاوەکانیان بەم شێوەیە:

  1. ئەو وتارانەی لە بەشی سەرچاوەکانیاندا ئاماژەیان کردووە بە سەرچاوەیەکی سەرھێڵ بە زمانی کوردی(ماڵپەڕ، گۆڤار، ڕۆژنامە، کتێب ...)
  2. ئەو وتارانەی لە بەشی سەرچاوەکانیاندا ئاماژەیان کردووە بە سەرچاوەیەکی سەرھێڵ بە زمانێکی غەیری کوردی (لە زمانە گرینگەکان)
  3. ئەو وتارانەی لە بەشی سەرچاوەکانیاندا ئاماژەیان کردووە بە سەرچاوەیەکی کوردی کە لەسەرھێڵ نییە (کتێب، ڕۆژنامە ...)
  4. ئەو وتارانەی لە بەشی سەرچاوەکانیاندا ئاماژەیان کردووە بە سەرچاوەیەک بە زمانێکی غەیری کوردی کە لەسەرھێڵ نییە

تێبینی ١: ئەو وتارانەی کە دەکەونە پۆلەکانی ٣ و ٤، ئەگەرچی ئاماژەیان تێداکراوە بە سەرچاوە، بەڵام سەرچاوەکانیان سەرھێڵ نییە و خوێنەر ناباتە ژێدەری وەرگرتنی زانیاری (تاگی بێ سەرچاوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران و خوێنەران)
تێبینی ٢:ئەو وتارانەی سەرچاوەکانیان بلاگ و مەکۆیە، لە بەشی سەرچاوەدا تا ڕادەیەکی زۆر لاوازن و بە شێوەیەک بێ سەرچاوە لە قەڵەم دەدرێن. لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە سەرچاوانە بە دژواری دەبنە ھۆی پشت ڕاستکردنەوە.
تێبینی ٣:ئەو وتارانەی وەک وەرگێرانێک لە وتاری زمانەکانی دیکە ویکی نووسراون و لە بەشی سەرچاوەدا ئاماژەیان کردووە بەوە، وەک بێ سەرچاوە یا بە سەرچاوەی لاواز لەقەڵەم دەدرێن. بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری بۆ نووسینی وتارێکی دیکە لە ویکیپیدیا وتراوە کە نەکرێت (لە ویکی ئینگلیزی). ھەرچەند ئەم کیشەیە بە ئاسانی چارەسەر دەبێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

...