عەلیدۆست فەلاحەتی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
عەلیدۆست فەلاحەتی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٣١ |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | ژەنیاری دووزەلە |
عەلیدۆست فەلاحەتی ناسراو بە خاڵۆ عەلیدۆست (١٩٣١ لە ئیلام - ) مۆسیقازانی کورد، ئامێرساز و ژەنیاری بەتوانای ئامێری دووزەلە خەڵکی شاری ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ژیان
[دەستکاری]عەلیدۆست فەلاحەتی لە ساڵی ١٣١٠ لە شاری ئیلام لە دایک بوو. بە ھۆی ئەوە کە وازی لە ڕاو بوو، ھەموو کێوەکان و دارستانەکانی ناوچەی ئیلامی دەیناسی و بەم ھۆیە لە مەزرینەگی ژینگەپارێزیی ئیلام وەکوو ژینگەپارێز دەستیکرد بە کار کردن.[١]
ئامێرسازی
[دەستکاری]عەلیدۆست فەلاحەتی لە چێکردنی ئامێری دووزەلە زۆر بەتوانایە. ئەو لە ھەموو تەمەنی دووزەلەی چێ کردووە و ھیچ ناو و نیشانەیەکیش لە سەری ئامێرەکانی دانەناوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو لە سەری ئامێرەکانی مۆری (ع.فلاحتی) دەنووسێتەوە. یەکێک لە دووزەلەکانی لە مۆزەخانەی مرۆڤناسیی ئیلام دەپارێزرێت.[١]
فیلم
[دەستکاری]فیلمێکی دێکۆمانتەر لە لایەن فیلمسازێکی کوردی خەڵکی ئیلام میلاد شەماڵی سەبارەت بۆ ژیان و ھونەری عەلیدۆست فەلاحەتی سازراوەتەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 کوردپرێس: چیرۆکی ژیانی ژەنیارێکی پیر لەگەڵ ئامێرە ئەستوورەییەکەی (بە فارسی)، نووسراو لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩.