شارستانی ھلێران
شارستانی ھلێران | |
|---|---|
| بە فارسی: شهرستان ھلیلان بە ئینگلیزی: Holeylan County | |
![]() شارستانی ھلێران | |
جێگەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا جێگە لە ئێراندا | |
| پۆتانەکان: 33°44′00″N 47°09′00″E / 33.73333°N 47.15°Eپۆتانەکان: 33°44′00″N 47°09′00″E / 33.73333°N 47.15°E | |
| وڵات | |
| ھەرێم | |
| پارێزگا | پارێزگای ئیلام |
| ناوەند | تۆحید |
| ژمارەی ناوچەکان | ٢ |
| ژمارەی گوندەوارەکان | ٤ |
| بوون بە شارستان | ٢٠١٩ |
| دەسەڵات | |
| • ڕاژۆر | کۆرش عەیوزی |
| بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ١٥٬٢٧٦[١] |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (لەکی |
| • ئایین | ئیسلام(شیعە) |
| • ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٨١٥[٢] بەرز · ٨مین |
| ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
| • ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
| پۆستاڵکۆد | ٦٩٣١١–٦٩٩٩١ |
| پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن | ٩٨٨٤+ |
| تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
| وێبگە | http://www.portal-il.ir/fa-ir/ |
شارستانی ھلێران،(بە فارسی: شھرستان ھلیلان) لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی تۆحیدە. بەپێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ١٥٬٢٧٦.[٣]
زۆرینەی خەڵکی شارستانی ھولێران کوردە لەکەکانن و بە زمانی کوردیی لەکی دەئاخێڤێنن و زۆربەیان سەربە ئایینی ئیسلامی شیعەن و ھەندێکیشیان یارسانن.
گەشتیاری
[دەستکاری]لە نێو جوانییەکانی ئەم دەڤەرەدا دەتوانین ئاماژە بە ڕووباری سیمرێ، گەرووی تیر، قەڵای سام، پردی دۆختار و سۆن، گۆڕستانی مێژوویی بان لەکان، سێ گۆڕستانی گوندی مەھدیە و گۆڕی ئیمام زادە محەممەدی نزیک ناوچەی ھلێران بکەین. [٤]
تایبەت مەندی
[دەستکاری]ئەم شارستانە یەکێکە لە ناوچە بێبەشەکانی پارێزگاکە، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێوشوێنی تێدا گیراوەتەبەر، بەڵام ھەوڵی زیاتری پێویستە، ناوچەکانی زەردەڵانی بێبەش کردووە، کە پێشتر تێپەڕاندنی قورس بوو، بەڵام ئێستا باشتر بووە و ھاتووچۆی زۆرە ئاسان. لە ڕابردوودا ئەم شارستانە یەکێک بوو لە بەشە سەرەکییەکانی پارێزگای کرماشان (ژەنەڕاڵ ڕاولینسۆن ١٨٣٦)، کە ڕاکێشرا بۆ ناو خاکی پارێزگای کرماشان، بەڵام دواتر لە پارێزگای کرماشان جیاکرایەوە و لکێندرا بە پارێزگای ئیلامەوە، بەجۆرێک کە ئێستا نیوەی دیکەی ئەو شارستانەیە لە کرماشان. ھەروەھا زۆربەی کاروباری ئیداری و سەفەر و کەسوکاری دانیشتوانی ئەم شارستانە لە شاری کرماشانن.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]ناوچەی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٩دا جیابووەوە لە شارستانی چەرداوڕ، بۆ شارستان بەرزکرایەوە و بوو بە یازدەھەمین شارستانی پارێزگای ئیلام.[٦]
دابەشی کارگێڕی
[دەستکاری]شارستانی ھلێران ٢ شارستان و ٤ گوندەوار و ١ شارۆچکە لەخۆدەگرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
| ناوچە | ناوچەی ناوەند | دانیشتوان لە ٢٠١٦ | ناوی گوندەوار | ناوەندی گوندەوار | دانیشتوان لە ٢٠١٦ | شارۆچکە | دانیشتوان لە ٢٠١٦ |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ناوەند | تۆحید | ٩٬٠٥٩ کەس | گۆران | شێراوەن | ٤٬٤٤٤ کەس | تۆحید | ٢٬١٢٨ کەس |
| داجیوەن | سەگڵەوەن | ٢٬٤٨٧ کەس | |||||
| جەزمان | کووانی مایی | ٦٬٢١٧ کەس | داربێد | سەرچەم | ٣٬٧٠٣ کەس | **************** | |
| زەردەڵان | پیازاوا | ٢٬٥١٤ کەس | |||||
دانیشتوان
[دەستکاری]بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی شارستانی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکسان بە ١٥ ھەزار و ٢٧٦ کەس بووە.[٧]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارستانی ھلێران لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. ئەم شارستانە لە باشوورەوە تەنیشت شارستانی کوودەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان و لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە باکوورەوە شارستانی ئارووناوایە. ئەم شارستانە وەھا ھەڵکەوتووە کە درێژ و تەسکە و ئەمەش وایکردووە گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی زۆر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام دوور بن و زۆربەی ھاتوچۆیان لەگەڵ شاری کرماشانە کە کەمتر لێی دوورە.[٨]
ئاوھەوا
[دەستکاری]زۆربەی شارستانی ھلێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە، کە بوونی ڕووباری سیمرێ تا ڕادەیەک وشکییەکەی مامناوەند دەکات. زستانی سووک و ھاوینی گەرمی ھەیە بە شێوەیەک کە بتوانرێت دانەوێڵە و بەرھەمی ھاوینە دووبارە دروێنە بکرێتەوە.[٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
- ↑ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20190327172500/https://azgharbi.mporg.ir/FileSystem/View/File.aspx?FileId=5667c51a-59d4-482f-a804-bfe650b98de0
- ↑ طرح بررسی و سنجش شاخصھای فرھنگ عمومی کشور (شاخصھای غیرثبتی){گزارش}:استان ایلام/بە سفارش شورای فرھنگ عمومی کشور؛ مدیر طرح و مسئول سیاست گذاری:منصور واعظی؛ اجرا:شرکت پژوھشگران خبرە پارس -شابک:۳–۴۰
- ↑ اطلس گیتاشناسی استانھای ایران، تھران: ۱۳۸۳ خ.
- ↑ https://www.irna.ir/news/83613003/استاندار-ایلام-بخش-ھلیلان-بھ-شھرستان-ارتقا-یافت
- ↑ https://web.archive.org/web/20090805171526/http://www.amar.org.ir/portal/faces/public/census85/census85.natayej/census85.abadipage
- ↑ https://rc.majlis.ir/fa/law/show/1408834 ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ https://www.iribnews.ir/fa/news/2608331/بخش-ھلیلان-بھ-شھرستان-ارتقاء-یافت%5B%5D
