حیشمەت مەنسووری جەمشیدی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| حیشمەت مەنسووری جەمشیدی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ ئیلام |
| زمان | کوردی |
| نەتەوە | کورد |
| بواری کارکردن | شیعر، شێوەکاری، پەیکەرەتاشی |
حیشمەت مەنسووری جەمشیدی (٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٦ لە ئیلام - ) موعەلیم و شاعیری کوردی ناوچەی ئیلام لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە زاراوەی کوردیی باشووری و شێوەزاری کوردیی ئیلامی (فەیلی) ھۆنراوەی ھوێندووەتەوە. ئەو ھەروەھا ھونەرمەندی بەتوانا لە شێوەکاری و پەیکەرەتاشیدا بووە.[١]
ژیان
[دەستکاری]حیشمەت مەنسووری جەمشیدی لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٣٦ لە ئیلام لە دایک بوو، لەو شارە دەستی کرد بە وانە خوێندن و دیپلۆماکەی لە ئیلامدا وەرگرت. پاشان لە ساڵی ١٩٥٨ چوو بە کۆلێژی پەروەردە و لە ساڵی ١٩٥٩دا وەکوو موعەلیم لە دوورکەوتووترین شوێنەکانی پاریزگای ئیلامی سەربە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە وانەدانەوە و فێرکردنی مناڵەکانی کورد و تا ساڵی ١٩٩٤ کە خانەنشین بوو دەستی لە کار نەکیشاو. لە بواری ھەڵبەست و ھۆنراوەی کوردیی باشووری، حیشمەت مەنسووری جەمشیدی ھەم بە چاپی کتێب و ھەم بە دەنگی خۆی کە لە سەری کاسێت توومار دەکراو، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد. ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی کێشەکانی کۆمەڵایەتی و ژیانی خەڵکی بندەستی کورد لە ناوچەکانی ھەژار و ستەملێکراو بووە.[١]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- ھەڵبژاردەیەک لە ھەڵبەستەکانی مەنسووری
- بەیان دە ئاسوو
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 کوردپرێس: سەرجەمی ھۆنراوەکانی حیشمەت مەنسووری جەمشیدی بڵاو دەبێتەوە (فارسی)، نوسراوی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩؛ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردانەوە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |