شارستانی بەدرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە شارستانی بەدرە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بەدرە (ڕوونکردنەوە).
شارستان
وڵات کوردستان
پارێزگائیلام
شارستانبەدرە
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم۱۶٬۴۷۸
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری)
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن۰۸۴

شارستانی بەدرە یا بەیرە یەکێک لە شارستانەکانی(قەزا) پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بەدرەیە. بەدرە ٣٨ کیلۆمەتر لە شاری دەڕەشار دوورە.

مێژوو[دەستکاری]

بەدرە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی(١٩٦٨ی زایینی) لە ناوچەیەکی گوندیی بۆ بەشی بەدرە و ناوچەی شاری بەدرە گۆڕدرا[١] و تا ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی(٢٠١٣ز) بەپێی دابەشکردنەکانی وڵاتی ئێران بەشێک لە شارستانی دەڕەشار بوو بەڵام لە ٢٠١٣ بەولاوە وەک شارستانێکی سەربەخۆ لە شارستانی دەڕەشار جیا کرایەوە.

جوگرافیا[دەستکاری]

ناوچەی جوگرافیی بەدرە بە درێژیی و پانایی نزیک ٧٠ لە ٩ کیلۆمەتر و ڕووبەری ٦٢٥ کیلۆمەتری دووجێ، سروشتێکی کوێستانی و دارستانی هەیە و نزیکەی ٨٠ لە سەدی ناوچەکە بە لێڕە چڕەکانی بەڕوو داپۆشراوە.[٢] بڵیندترین خاڵی بەرزایی ئەم شارستانە لوتکەی وەرزەڕین بە بەرزایی ٣٢٠٠ مەتر لە ئاستی دەریایە. مەودای نێوان بەدرە تا ناوەندی پارێزگە واتە ئیلام ٧٠ کیلۆمەترە.

دابەشکاری[دەستکاری]

  • بەشەکانی شارستانی بەدرە:
    • بەشی ناوەندی
    • بەشی هندەمینی
    • به شی عه لیشروان

ناوەندی شار: بەدرە

  • کۆمەڵە گوندەکانی بەشی ناوەندی:
    • کۆمەڵە گوندی دووسان

زمان[دەستکاری]

زمانی دانیشتووانی شارستانی بەدرە کوردییە و بە دیالێکتی کوردیی باشووری و زاری فەیلی(ئیلامی) قسە دەکەن.[٣]

ژمارەی دانیشتووان[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی شارستانی بەدرە لە ساڵی ٢٠٠٦، ١٦٥١٧ کەس بووە[٤]

دیمەنی گەشتیاری[دەستکاری]

دیمەنی مێژوویی[دەستکاری]

تەپەکانی لارت[دەستکاری]

تەپەی لارت

تەپەکانی لارت هی سەردەمی ساسانی - سەردەمانی پاش ئیسلامن و لە شارستانی بەدرە، بەشی ناوەندی شارستانی بەدرە، گوندی ئاوهەری خواری هەڵکەوتوون و وەک ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراوە.[٥]

ئاسەواری دۆڵی دەربەند[دەستکاری]

ئاسەواری دۆڵی دەربەند هی سەردەمانی ساسانی- سەدەکانی سەرەتایی پاش ئیسلامین و لە شارستانی بەدرە بەشی هندەمینی، گوندی گەچ کۆبان و ٣ کیلۆمەتری گەرووی دەربەند هەڵکەوتوون و وەک ئاسەواری نەتەوەیی ئێران تۆمار کراون.[٦]

دیمەنی سروشتی[دەستکاری]

لە ناوچە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم هەرێمە گوندی کەم، دۆڵی ڕازیانە و تاڤگەی دەربەند و کوێستانی کەڤەرە کە لە زستانەوە تا کۆتایی وەرزی بەهار بەفری پێوەیە.[٧]

دەریاچەی بەنداوی سەیمەڕەش لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی شارستانی بەدرەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ غەفور، عەبدوڵڵا, فەرهەنگی جوگرافیایی کوردستان, (دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم, ٢٠٠٢), ل٢٣.
  2. ^ اطلس گیتاشناسی استان‌های ایران، تهران: ۱۳۸۳ خ.
  3. ^ کریمی دوستان، غلامحسین, کردی ایلامی: بررسی گویش بدره , (انتشارات دانشگاه کردستان, ١٣٨٠), شابک : 964-7425-01-5.
  4. ^ «سرشماری عمومی نفوس و مسکن سال ۱۳۸۵، جمعیت تا سطح آبادی‌ها بر حسب سواد» ‎(فارسی)‎.
  5. ^ «سازمان میراث فرهنگی و صنایع‌دستی و گردشگری» ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  6. ^ «دانشنامهٔ تاریخ معماری ایران‌شهر»[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی].
  7. ^ «با پیگیری‌های مصرانه دکتر احمدی، بخش بدره به شهرستان ارتقاء یافت/هندمینی به بخش مستقل» ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..