مووسیان
مووسیان | |
|---|---|
| بە فارسی: موسیان بە ئینگلیزی: Musian | |
![]() شارەدێی مووسیان | |
| پۆتانەکان: 32°31′20″N 47°22′31″E / 32.5222°N 47.3753°Eپۆتانەکان: 32°31′20″N 47°22′31″E / 32.5222°N 47.3753°E | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئیلام |
| شارستان | دێلوڕان |
| ناوچە | مووسیان |
| بوون بە شارەدێ | ١٩٦٧ |
| بەرزایی | ١٣٩ مەتر (٤٥٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
| • سەرجەم | ٢،٥٧١ کەس[١] |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (لوڕی، کەڵھوڕی) و عەرەبی |
| • ئایین | ئیسلام(شیعە) |
| کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
مووسیان شارەدێیەکە لە ناوچەی مووسیان لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.[٢]
ئەم شارەدێیە دەکەوێتە ناوچەی دێرینی مووسیان، تەنیشت سنووری عێراق و دوورییەکەی لە شارۆچکەی دێلوڕان کەمترە لە ٢٢ کیلۆمەتر. لەم ناوچەیەدا چەندین شوێنەواری دێرین لە شارستانیەتەکانی ئیلام و ماد و ھەخامەنی و ساسانی ھەن کە تا ئێستا سەرنجیان نەدراوە. ڕووبارێک بە ناوی دۆیرەج بەلای ئەم شارەدا تێدەپەڕێت و لە زستاندا کەشوھەوای سووکە و لە ھاویندا زۆر گەرمە.[٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم شارەدێیە لە ڕابردوودا موسائییان بووە کە بە تێپەڕبوونی کات بوو بە مووسیان.[٤]
ئابووری
[دەستکاری]دەڤەری مووسیان دەوڵەمەندە بە سامانی نەوت و گاز. زۆرێک لەو کێڵگە نەوتیانە لەگەڵ عێراقدا ھاوبەشن. لە ئێستادا کارەکانی دەرھێنانی نەوت لە بەشێک لەو کێڵگانە ئەنجام دەدرێن، لەوانە کێڵگە نەوتییەکانی بەیات، دال پەری، دانان و کانی شیرین.
ناوچەی مووسیان لەڕووی کشتوکاڵیشەوە ناوچەیەکی بەپیتە. کەشوھەوای گەرمی ناوچەکە و بوونی سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی وایکردووە کە بتوانرێت بەرھەمی زۆر بچێنرێت. گرنگترین بەرھەمەکانی ئەم ھەرێمە بریتین لە گەنم، جۆ، گەنمەشامی، کونجی، سۆیا، تۆوی زەیتی، پەتاتە، پیاز، ھەموو جۆرە سەوزەیەک، خورما و میوەی لیمۆ.
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵانی ١٩٧٢ و ١٩٧٣ بەرپرسانی ئەو سەردەمە باڵەخانەیەکیان لە شوێنی ئێستای شارەکە دروست کرد و بەم کارەش ناوکی شارەکە دروست بوو. شارەوانی موسیان لە ساڵی ١٩٦٦ دامەزراوە. ئەم ناوچەیە لە ساڵی ١٩٨٠ لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا داگیرکرا، لە ئاکامدا شارەدێی مووسیان و گوندەکانی دەوروبەری وێران کران. کە بە کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن عێراقەوە ١٠٠٪ لەناوچوو. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕ، ناوچەکە دووبارە ئاوەدان کراوەتەوە و ئاوەدان بووەتەوە.[٥]
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٢،٤٥٩)کەس و (٦٤٢)خێزان بووە.[٦]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی شێوەزاری (کەڵھوڕی و لوڕی) دەدوێن.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.amar.org.ir/english
- ↑ «زبان و گویش مردم ایلام». خبرگزاری برنا (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ https://www.dw.com/fa-ir/عکسھایی-خاطرھانگیز-از-اھالی-موسیان-در-ایلام/g-40195828
- ↑ https://www.dw.com/fa-ir/عکسھایی-خاطرھانگیز-از-اھالی-موسیان-در-ایلام/g-40195828
- ↑ https://archive.today/20141026202044/http://tci.ir/section85/page1.aspx?lang=Fa
- ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦».
- ↑ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
