قزل قەور
ڕواڵەت
قزل قەور
Qızılqəbr - قزلقبر | |
|---|---|
| Qezel Qabr | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| شارستان | ساینقەڵا |
| ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
| گوندەوار | ھولەسو |
| بەرزایی | ١٬٦٦٥ مەتر (٥٬٤٦٣ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٤٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (موکریانی) |
| • ئایین | سوننە (شافعی) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
قزل قەور گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ھولەسو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم گوندە لە دوو وشە پێکھاتووە (قزل) بە زمانی تورکی واتای (زێڕ - ئاڵتوون) و وشەی (قەور یان قەبر) بە واتای (گۆڕ) بەسەریەکەوە واتای گۆڕی ئاڵتوون، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەوارانەی کە لەم گوندەدا ھەیە.
جوگرافیا
[دەستکاری]قزل قەور لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی تورک وێران و لە باشوور لەگەڵ گوندی حەسەنلو و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی گەیزەولە لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاغاجاری.[٤][٥][٦]
مێژوو
[دەستکاری]شوێنەوار
[دەستکاری]بەپێی وتەی خەڵکی گوندەکە شوێنەوارێکی زۆر لە گوندەکەدا ھەیەو تەنانەت بووەت ھۆی سەر لێتێکدان لە زانایانی شوێنەوار ناس.
- پیرمەحمود شوێنەوارێکە دەکەوێتە باکووری گوندەکەوە و چەند شوێنەوارناسێکی نەناسراو کاری پشکنینیان تیاکرد و چاڵیان ھەڵکەند کە بەشێوەیەکی سەر سوڕھێنەرانە بووە ھۆی ھاتنی ئاوێکی زۆر کە لە ئێستادا سەرچاوەی ئاوی گوندەکەیە.
- کونە ھەنگ یان قەڵای ھەنگ قەڵایەکە کەوتوەتە ئەم گوندەوە و زۆرێک ھەنگی تیایە بەڵام بەھۆی سەختی شوێنەکەی تا ئێستا کەمێک ھەنگوینی لێدەرھاتووە.
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٤٦) کەس و (٢٦) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە موکریەکانن.
- بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «وڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.iq/books?