گوند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوندی ماسیەر شیخ سەر بە سەقز
گوند

دێ، گوند یان لادێ[١] کۆمەڵێک ماڵە کە لە نزیکی یەک دەژین. دانیشتووانیان لەنێوان سەد بۆ ھەزار کەسدایە، و بەزۆری سەر بە یەک تیرە یان ھۆزن یان یەک بەرەبابن، یان لە چەند بەرەباب و ھۆزێکی جیاواز پێکھاتوون. لەڕووی کارگێڕییەوە لەلایەن ئەنجومەنی دێ (موختار) بەڕێوە دەبرێت. لە کۆندا لەلایەن ئاغا و کوێخاوە بەڕێوەبراوە.

کاتێک مرۆڤ لە سەرەتاکاندا بەرەو شارستانیەتی و کشتوکاڵ پێشکەوتووە یەکەم یەکەی نشتەجێبوونی بە گوند دەستی پێکردووە و پاشان بەرەو شارۆچکە و شار، زیاتر خەڵکی گوند بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن؛ و کلتور و ڕەفتار لە گوندێکەوە بۆ گوندێکی تر جیاوازە یان زۆر لەیەکترەوە نزیکن.

جۆرەکانی گوند[دەستکاری]

بەشێوەیەکی سەرەکی پێکھاتوون لە دوو جۆر:[٢]

  • گوندەبڵاوەکان
  • گوندە کۆکان

کیشوەری ئاسیا[دەستکاری]

ھیند

مەھاتما گاندی دەڵێت (گیانی ڕاستەقینەی ھیندەکان لە دیھاتدایە)، لە ٧٤٪ دانیشتووانی ھیند لە گوندەکاندەکاندا دەژین، ژمارەی گوندەکانی ھیند دەکاتە (٦٣٨٣٦٥) گوند لە سەرژمێری ساڵی (٢٠٠١) وڵاتی ھیند، بەجیاوازی گەورە و بچووکی گوندەکان. لە گوندەکانی ھیندا بەھۆی جیاوازی ئاینییەوە چەند شوێنێکی ئاینی ھەیە لە مزگەوت و دێڕ و کەنیسە.

کۆماری گەلی چین لە وڵاتی چین گوندەکان بەیەکەیەکی بنەڕەتی ڕێکخراوە بۆدانیشتوانی، کە بەنزیکەی دوو ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەی خاکی چینی گرتوەتەوە دەکاتە ٢٠٪ی خاکی ئەم وڵاتە، ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەم وڵاتە دەکاتە پێنج سەد ملیۆن کەس بەپێی سەرژمێری ساڵی (٢٠٠٤)ی چین.

ھەرێمی کوردستان گوندەکان لەم ھەرێمەدا بەرەو چۆڵ بوون و بچووک بوونەوە دەچن، ئەویش بە گوێنەدانی حکوومەتی ھەرێم بە پێشخستنی بواری کشتوکاڵ و ساخ نەبوونەوەی بەرھەمی خۆماڵی، لە حەفتا و ھەشتاکانی سەدەی ڕابووردودا حکوومەتی بەعس نزیکەی چوار ھەزار گوندی ئەم ھەرێمەی وێرانکرد و سەدەھا گوندی بە عەرەب کرد، ئەم ھۆکارانە وەھای کرد کە بارودۆخی گوندەکان نەچنەوە باری ئاسایی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «لادێ»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
  2. ^ https://ar.wikipedia.org