قزقۆپی
قزقۆپی
Qız körpü - قیزکرپی | |
|---|---|
| Qiz Korpi | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| شارستان | ساینقەڵا |
| ناوچە | ناوەندی شارستانی ساینقەڵا |
| گوندەوار | ھولەسو |
| بەرزایی | ١٬٣٦٢ مەتر (٤٬٤٦٩ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ٦٤٣ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | کوردی (موکریانی) |
| • ئایین | سوننە (شافعی) |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
قزقۆپی گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ھولەسو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣] بە دووری (٧کم) کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی ساینقەڵا و وە خوێندنگەی سەرەتایی و بنەڕەتی تیادایە.
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم گوندە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پردێکی دێرینی لێیە کە بۆ سەردەمی مەغۆلەکان دەگەڕێتەوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]قزقۆپی لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەقرەبلو و لە باشوور لەگەڵ گوندی تۆمارئاغاج و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی قوچغ لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کانی سنجو.[٤][٥][٦]
مێژوو
[دەستکاری]دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (٦٤٣) کەس و (١٤١) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی کوردن و لە کوردە سوران موکریەکانن.
- بە زمانی کوردی شێوەزاری سوران موکریانی دەدوێن.
کشتوکاڵ
[دەستکاری]خەڵکی ئەم گوندە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن، ئەو بەرھەمانەی لەم گوندە بەرھەم دەھێنرێت بریتین لەمانە (سێو و گوێز و جۆ و گەنم و بەزالیا). ھەروەھا بوونی ڕووباری زەرینە لە رۆژاوای ئەم گوندە بووەت ھۆی ئەوەی کە کشتوکاڵێکی باش و ڕەونەقدار بۆ ئەم گوندە.
گەشتیاری
[دەستکاری]- دەشتی دڵڕفێنی پەلکانە و ڕووباری زەرینە و باخە سەوزەکانی گوندەکە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.iq/books?