زەعفەرانلو
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
هۆزی زەعفەرانلویەکێکە لە هۆزە کوردیەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا کە کۆچەرین و دەکەونە شارستانی ساینقەڵا وە گەرمیان و کوێستان دەکەن لە باکوری ساینقەڵا وە بۆ بەرزاییەکانی سەلیم خان. ئەم هۆزە پێنجەمین هۆزی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لەدوای هۆزەکانی جەلالیان و میلان و هەرکی و مامەش بەگوێرەی خێزان.[١]
نیشتەجێبوون[دەستکاری]
لە باکوری ڕۆژھەڵات و گوندکانی دەورووبەری شاری ساینقەڵا نشتەجێن، بەڵام لەسەردەمی سەلجووقییەکاندا پەڕاگەندەی عێراق و تورکیا کراون لەگەڵ ناوچەی چەمشیگەزەک ، ھەندێک لەم ھۆزە لەسەردەمی سەفەویەکاندا ڕاگوێزراون بۆ ئازەربایجان و خۆراسان.
خۆراسان[دەستکاری]
لە نیشاپور و قۆچان و درگز و چناران و مەشھەد نیشتەجێن.
ڕۆژههڵاتی کوردستان[دەستکاری]
لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا نزیکی ھەزار خێزان دەبن کە لە شارستانی ساینقەڵا نیشتەجێن.[٢]
لەم تیرانە پێکھاتوون سەرابیانی و زاخۆرانی و موسلیانلی کەبە لەھجەی تایبەتی خۆیان دەدوێن دەکەونە گوندەکانی ( قالقانلو و ئۆزانی سەروو و ئۆزانی خواروو و گولی و قەینەرجە و قەرەئۆغڵان و نەورۆزلو و قوزلوی سەروو و قوزلوی خواروو و چەپو و دەمرچغی و کوسە و قەرەقایە و خەلەج و عەلی باڵتا و ئوچ دەرە و ئۆتاخلی و پۆخڵەمیش و ئالەگوێز).
تورکیا[دەستکاری]
لە شارستانی چەمشیگەزەک دا بڵاوبوونەتەوەو لەگەڵ ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و ئیران و تورکیا وە لە پارێزگای ماردین.
عێراق[دەستکاری]
لەسەردەمی عوسمانییەکاندا ھەندێک لەم ھۆزە کۆچیانکرد بۆ ناوچەی زاخۆ کە لەتیرەی موسلیانلیەکان بوون.
ناو[دەستکاری]
- لەسەردەمی سەلجوقیەکاندا لە عێراق و تورکیا ژیاون بە چەمشیگەزەک ناوبراون.
- لە ناوچەی دێرزەعفەران لە شام کە ماردین و قامشلۆی ئێستا دەکات بۆیە ئەوناوەیان وەرگرتووە.
- لوانەیە لە ناوی ظفرەوە وەرگیرابێت بە مانای سەرکەوتوو.
زمان[دەستکاری]
بەزمانی کوردی کورمانجی دەدوێن.
ئاین[دەستکاری]
شیعە مەزهەبی دوانزەئیمامین و لە تورکیا عەلەوین.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ماڵپەڕی سلێمانی
- ماڵپەڕی زانکۆی سلێمانی
- [www.shahindezh.com]