بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەحمودچغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحمودچغ
محمودآباد
Mahmudabad
Mahmudabad
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١]
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانساینقەڵا
ناوچەناوەندی شارستانی ساینقەڵا
گوندەوارمەحمودچغ
بەرزایی
١٬٣٥٤ مەتر (٤٬٤٤٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
  سەرجەم٧٬٨٩٩
زمان و ئایین
  زمانکوردی (کوردیی باشووری)
  ئایینشیعە دوانزە ئیمامی
تەلەفۆن٠٤٤

مەحمودچغ یان مەحموداوا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

مەحمودچغ ناوەندی گوندستانی مەحمودچغە، مەحمودچغ بە دووری (٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی ساینقەڵاوە، دانیشتوانی ئەم شارەدێیە کوردن لە ئێڵی کەڵھوڕی و بە کوردیی کەڵھوڕی لەھجەی چەوداڕۆیی دەدوێن.

جوگرافیا

[دەستکاری]

مەحمودچغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەباس بڵاغی و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ماماڵی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی داش کەسان.[٤][٥][٦]

مێژوو

[دەستکاری]

تیرەی چەرداوڕۆکان یەکێکن لە تیرەکانی خێڵی ڕیزوەندی و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە، خێڵی ڕیزوەندی لە سێ تیرە پێک ھاتووە: تیرەی ریزوەندی و عالی بەگی و سورمێری. خۆیان بە نەوەی بارامی پێنجەم یان بارامی گوور کە شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیەکان بووە دەزانن، ھەندێک لە ڕیزوەندەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوەڕاستی ئێران و ناوی ناوچەکەیان ناوە چەرداوڕۆ یان چھاردولی، کاتێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ چووە ساری ئەسفەھان بۆماوەی دوو مانگ، سەرانەی لە خێڵی ڕیزوەندی وەگرت و بووە ھۆی ئەوەی ماڵەکان و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە مازندەران و کرماشان. پێش مەرگی ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ سەرۆکی ھۆزی چەرداوڕۆکان، (نەورۆزخان) ھۆزەکەی بەرەو باکووری ڕۆژاوای ئێران کۆچ پێکرد. لە سەدەی نۆزدەدا ئەم ھۆزە جارێکی کە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەی ساینقەڵا و ڕۆخی ڕووباری زرینە (زرینەرود).

دانیشتوان

[دەستکاری]

ناوچەی گەشتیاری

[دەستکاری]
  • حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک).
  • قۆپی.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
  3. http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. http://wikimapia.org/
  5. http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
  7. «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. https://books.google.iq/books?