شەریفاوای چلچەمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

''''شەریفاوای چلچەمە یەکێکە لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. بە پێی ئاماری سەرژمێری ساڵی 2015، ئەم دێیە پێک ھاتووە لە 230 بنەماڵە و ژمارەی دانیشتوانی 1200 کەسە.

خەڵکی شەریفاوا خەڵکێکی قارەمان و دڵسۆز و نیشتمانپەروەرن، هەمیشە حەز و تامەزرۆی ئازادی کورد و کوردستانیان لە دڵ دا بووە، هەمیشە ڕوویان کراوە بووە بە دەم مێوان و خۆشیان خەڵکێکی ڕەنجکێش و ڕووگەشن.

سروشتی تایبەت و چیا سەرکێشەکانی هەوازۆ و چلچەمە وێنایەکی جوانیان بەخشیوەتە ئەم دێیە.

کێوەکانی ئەم دێیە پێک‌دێن لە؛ کەڵکوژ، گاپەی‌کریاو، هەوازۆ، قوڕەوار، دۆڵ‌ڕەوو (دۆڕەوو)، زیارەتەقوتکە و قەبڵانداخی.

دوو کانی سەرەکی لەناو گوند دا هەیە، کانی هەسێڵ و کانی بەرئاوایی.

خوێندەوارانی زۆر لەناو ئەو گوندە دا هەن و چەن دکتۆر و خوێندکاری ئاستی باڵا و چەندین سەرۆکی ئیدارەیشی لێ‌هەڵقوڵیوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

'