ڕەحیم کوژیاگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕەحیم کوژیاگ یەکێک لە دێکانی بەشی کەرفتووی شاری دیواندەرەیە.

مێژوو[دەستکاری]

گوندی ڕەحیم کوژیاگمێژوویەکی درێژی ھەیە. پەیتاپەیتا دوای وێرانبوون ئاوا بووەتەوە. ئەم گوندە لە باشووری گوندی کەرفتوو دایە و تا کوو ساڵی ١٢٨٠ی ھەتاوی بەردەوام ئاوەدان دەبوو و دوای ماوەیەک چۆل دەبوو. ناوچەیەکی بەفرگر و زستانێکی سەخت و سەغلەتی ھەیە. لەو دەمە بەولاوە ئاوەدان بۆتەوە. بە ھۆی تالانکردن و ئازاری گوندەکانی دەوروبەرییەوە تا سالی ١٣٢٨ی ھەتاوی تەنیا چوار یان پنج ماڵیکی تێدا دەمێنیتەوە. لە کاتی ناوبراودا پیاوێک لە بنەمالەی ئایینی و مەزن لە گوندی ئەسحابەوە سەر بە شاری سەقز لەوێ نیشتەجێ دەبێ و دوای ماوەیەک لەوێ دەسەڵات پەیا دەکات و لەگەڵ ئاغای ناوچەی کەرفتوو بڕیار دەدەن گوندەکە نووژەن کرێتەوە و بەرژەوەندی ئاو و خاکەکەی لە پەلامار و داگیرکردنی گوندەکانی دەوروبەر بپارێزێ. چەند ماڵێکی لە خزم و کەسی خۆی لەوێ نیشتەجێ کردووە تا سالی ١٣٤٢ی ھەتاوی پاش دابەشکاری زەوییەکان (تقسیم اراضی) ھەشت ماڵ بوون بە خاوەن موڵک. لەو دەمە تا ئێستا کوڕ و کوڕەزایان لەوێ سەرقالی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین. ئێستاش خاوەنی ڕیگە و قوتابخانە و مزگەوت و کانیاو و مێرگ و پاوان و دار و چلە. سەرجەم دانیشتووەکانی ١٢٠ کەسن کە زۆربەیان کاتی لەوێ دەمێننەوە و زۆربەی خەڵکی ئەوێ خوێندەوارن و ھیچ گرفت و کۆسپێک نەی توانی بەرھەڵستی ھەوڵ و تێکۆشانیان بێت.