ئەشکەوت

ئەشکەوت کونێکی گەورە یان دەلاقەیەکە لە چیادا، کە مرۆڤ یان گیانداری تر دەتوانن وەکوو شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە، بۆ خۆپاراستن لە بەفر و باران و سەرما و گەرما بە کاری بھێنن.[١] ئەشکەوت لە ئەنجامی گۆڕانە جیۆلۆجییەکانی بۆشایییەک لەنێو کەڤرەکاندا بەھۆی کرداری توانەوەوە دروست دەبێت.[٢]
ناوەکانی دیکە
[دەستکاری]لە زمانی کوردی ئەشکەوت ئەم ناوانەشی ھەیە: ئەشکەفت، شکەفت، کەورگ، مەڕ، کاچ، کەڵۆز، خار، زاخوور، زایەند، ژڤنگ، کۆڤ، و گەوڕا.
دابەشبوونی جوگرافی
[دەستکاری]


ئەشکەوتەکان لە ھەموو جیھاندا دەدۆزرێنەوە، ھەرچەندە دابەشبوونی سیستمە بەڵگەکراوەکانی ئەشکەوت بە توندی مەیلی بەلای ئەو وڵاتانەدایە کە ئەشکەوتگەڕی بۆ چەندین ساڵ تێیاندا باو بووە (وەک فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئوسترالیا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھتد). لە ئەنجامدا، ئەشکەوتە گەڕاوەکان بە فراوانی لە ئەورووپا، ئاسیا، ئەمریکای باکوور و ئۆقیانووسیا دەدۆزرێنەوە، بەڵام لە ئەمریکای باشوور، ئەفریقا، و جەمسەری باشوور کەم و دەگمەنن.
ئەمە گشتاندنێکی سەرپێیییە، چونکە پانتایییە گەورەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا ھیچ ئەشکەوتێکی بەڵگەکراویان تێدا نییە، لە کاتێکدا ناوچەکانی وەک دارستانە وشکە وەریوەکانی ماداگاسکار و بەشەکانی بەڕازیل چەندین ئەشکەوتی بەڵگەکراویان تێدایە. لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ئەشکەوتگەڕەکان لەسەر پانتایییەکانی بەردی بنەڕەتیی تواوەی جیھان، پێدەچێت دابەشبوونی ئەشکەوتە بەڵگەکراوەکان بگۆڕێت. بۆ نموونە، چین، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی نیوەی بەردی کلسینی دەرکەوتووی جیھانی تێدایە—زیاتر لە ١٬٠٠٠٬٠٠٠ square kilometre (٣٩٠٬٠٠٠ sq mi)—بەڵام تا ڕادەیەک ئەشکەوتی بەڵگەکراوی کەمی ھەیە.
پێشانگا
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.
- ↑ «ئەشکەوت»، فەرھەنگی ئەناھیتا - فەرھەنگی زمانی یەکگرتووی کوردیی ھاوچەرخ، یووسف ڕەشید.