تیکاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە تەکابەوە)
Jump to navigation Jump to search
تیکاب
Təkab - تکاب - تیکاو - تیکان تەپە
شارۆچکە
Takab
Collage of Takab.jpg
تیکاب is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
تیکاب
تیکاب
جێگەی لە کوردستاندا
تیکاب is located in Iran
تیکاب
تیکاب
جێگەی لە ئێراندا
پۆتانەکان: 36°24′43.5″N 47°06′46.5″E / 36.412083°N 47.112917°E / 36.412083; 47.112917پۆتانەکان: 36°24′43.5″N 47°06′46.5″E / 36.412083°N 47.112917°E / 36.412083; 47.112917
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانتیکاب
ناوچەناوەندی شارستانی تیکاب
دەسەڵات
 • قایمقامخەیڕوڵا ڕەحیمی
ڕووبەر
 • شاری٧٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی١٬٨٠٠ مەتر (٥٬٩٠٠ فووت)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦)
 • شارۆچکە٨١٬٣٦٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیئازەری
 • ئایینشیعە و سوننە و یارسان
تەلەفۆن٠٤٤


تیکاب (بە کوردی:تیکاو)(بەتورکی ئازەربایجانی:Təkab)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ئێران. ناوەندی شارستانی تیکاب. ئەم شارە لە ٥٨ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵایە، ٤٨ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی سەقزە و ٣٤ کیلۆمەتری باکووری دیواندەرە ھەڵکەوتووە.

ئەم شارە لە نێوان ٣٦ پلە و ٢٤ خولەکی پانایی باکووری و ٤٧ پلە و ٢٤ خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا ١٨٠٠ مەترە. ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵی١٣٩٠ی ھەتاوی(٢٠١١ی زایینی)، ٥٨٣٣٩ کەس و بریتییە لە ١٣٠١٤ بنەماڵە. دانیشووانیشی کورد و تورک پێکھاتووە.[٢].[٣]

ناو[دەستکاری]

شارۆچکەی تیکاب دەکەوێتە ناوەندی ناوچەی ھەوشارەوە، (تیکاو) بەواتای ڕووبارێکی تەسک یان کەم ئاو دێت یان بەمانای زەوی کەم ئاو دێت، ناوی تیکاب تاپێش ساڵەکانی (١٩٣٧ و ١٩٤١) (تیکان تەپە) بوو، وە لە پێش ساڵی (١٩٣٧) بە (خارتەپە)ش ناودەھێنرا بەھۆی ئەوەی چوردەوری شرۆچکەکە گردی زۆری لێبوو، پاشان بەگوێرەی پەیمانگای زمانی ئێرانی ناوەکەی گۆڕدرا بە تکاب.

مێژوو[دەستکاری]

  • ناوچەکە لە رۆژگاری ئەمرۆدا بە تیکاب ناودەھێنرێت، ناوچەکە لە نیوەی دووەمی سەدی نۆی پێش زاین سەر بە دەوڵەتی ئاشوورییەکان بووە، بە زاموا ناوبراوە و زۆرینەی کات بەر ھێرشی ئاشووریەکان کەوتووە. ئەم ناوچەیە جێی نیشتەجێی ھۆزەکانی لۆلۆبی و گوتیەکان بووە، دواتر جێگەیەکی گرنگی بازرگانی سەدەی حەوتەمی پێش زاینی دەوڵەتەکانی مانناکان و مادەکان بووە.
  • لەبەرئەوەی ئەم شارۆچکەیە دەکەوێتە ناوچەی ھەوشار وە ئەم ناوچەیە لەسەرەتای دگیرکردنی لەلایەن مەغۆلەکانەوە کە بووە ھۆی ئەوەی کە کۆچی خێڵە زمان تورکەکان بھێنێت بۆ ژێردەسەڵاتیان و بەتایبەت لەم ناوچەیەدا نیشتەجێیان بکات، ناوجەی ھەوشار لە پێش ئەم مێژووەدا تەنھا نەتەوەی کوردی تیادا دەژیا بەڵام لەداوای داگیرکاری مەغۆلەکانەوە پێکاتەی تورک زمانەکان زیادیان کرد بەتایبەت ھۆزی ئەفشاریەکان لەم ناوجەی ھەوسارەدا نیشتەجێبوون، کەلەسەردەمی سەفەوییەکان کۆچیان پێکرا بۆ ئەم ناوچەیە و خۆراسان.

پێکھاتەی دانیشتوان[دەستکاری]

  • ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە (٤٨٩٦٤)کەسن.
  • ئەم شارۆچکەیە لە ڕووی ئیتنیکیەوە لە دوو پێکھاتەی سەرەکی نەتەوەی پێکدێت، ئەوانیش کورد و ئازەرین:
    • کوردەکان کە پێکھاتەی سەرەکی شارۆچکەکەن و لە کوردە موکریەکانن و ژمارەیان لەم شارۆچکەیەدا (٣٦٧٢٣) کەسن و ڕێژەی ٧٥٪ی دانیشتوان پێکدێنن.
    • ئازەریەکان کە دووەم پێکھاتەی شارۆچکەکەن و لە ئازەرییە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان لە شارۆچکەکەدا (١٢٢٤١)کەسن و ڕێژەی ٢٥٪ی دانیشتوان پێکدێنن.


پێکھاتەی شارۆچکەی تیکاو لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
ئازەری
  
٢٥٪
کورد
  
٧٥٪

شوێنەواری مێژووی[دەستکاری]

  • قەڵای سەعید سوڵتان، دروستکراوە لەلایەن حسين عەلی خانی ئەفشار، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٨٨٤ز).
  • مزگەوتی گەورەی شارۆچکەکە، لەسەردەمی قاجاڕەکاندا لە ساڵی (١٩١٤) دروستکراوە.
  • بازاڕی ناو شارۆچکەکە.

ئیشی دەستی[دەستکاری]

سەرچاوەی ئابوری ئەم ناوچەیە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا کاری دەستی دەکرێت لەم ناوچەیەدا و بۆ ھەندێ خانەوادە سەرچاوەی بژێوییە، مافووری ھەوشار یان فەرشی ھەوشار کە بەناوبانگیەکی زۆری ھەیە لە وولات و جیھاندا و بازاڕی ساخکردنەوەی ئەم فەرشە کوردییە بەزۆری ووڵاتی ئەڵمانیایە.[٤] زۆری ئەو نەخش و نیگارانەی کە لەم مافوورانەدا بەکار دەھێنرێت تایبەتە بەناوچەکە، جۆری نەخش و نیگارەکان کە تەونکاران بەکاریدەھێنن ئەمانەن (مەڕان و قشقان و دار و گوڵ و ماسی تێکەڵ و پەنج تورنج ....ھتد).

بارودۆخی سروشتی[دەستکاری]

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە وەک ئاو و ھەوای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، بەھۆی بوونی بەرز و نزمی لە خاکی ئەم ناوچەیەدا و دووری لە دەریاوە، ئاو و ھەوای ئەم شارۆچکەیە لە وەرزی زستاندا سارد و بەفراویە و ھاوینی گەرم و ووشکە کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ ناوجەی ئازەبایجاندا، بەھۆی ئەژمارکردنی تێکڕایی باران بارینی ساڵانەی کە دکاتە (٣٥٠ملم) وەھا دەردەکەوێت کە ناوچەکە نیمچە بیابان یان بەشێکی بەسود بێت بۆ کشتوکاڵ، لە زۆربەی ڕۆژە ساردەکانی ساڵدا ئەم شارۆچکەیە کە سەرما و ساردییەکی توند بەخۆیەوە دەبینێت لەبەرئەوە بەیەکێ لە ساردترین شارەکانی ووڵات دادەنرێت.

ئابوری[دەستکاری]

پێشتر و لە ئێستاشدا دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە بە کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون و کەمتر بە کاری پیشەسازییەوە خەریک بوون، لەڕووی مەروماڵات و کشتوکاڵەوە خزمەتی چاک بەم شارۆچکەیە گەشتووە. لە ئێستادا شارۆچکەی تکاب بەھۆی ئەوەی ناوەندی شارستانە کە یە وە ئەم شارستانە یەکەمە لە ڕووی دەرھێنانی ئاڵتووندا لەسەر ئاستی ووڵاتی ئێران.

خوێندن[دەستکاری]

ھەتاوەکو پێش دروست کردنی خوێندنگە خوێندن لەم شارۆچکەیەدا ھەر لای مەلای مزگەوەتکان بوو لە مزگەوتەکاندا، لە سەردەمی مەشروتیەدا (شێخ ئەبوحەسەن زولمەجدین) کە ئاشنای زمانی فەرەنسی و زانستی تازەببوو لەگەڵ ھاوکارانی ئەم زانستە تازەیەی ھێنایە ئەم شارۆچکەیەوە، خوێندنگەی (محەمەدیە) ئێستا کە پێیدەوترێت (شەھید چەمران) یەکەم خوێندنگە بوو کە دامەزرا لەساڵی (١٩١٧ز) لە شارۆچکەی تیکاو، وە لەساڵی (١٩٤١ز) خوێندنگەی یەکەم خوێندنگەی کچان دامەزرا، ھەروەھا لە سڵی (١٩٥٣) لەم شارۆچکەیەدا یەکەم خوێندنگەی ناوەندی دامەزرا.

دوری[دەستکاری]

دوری ڕێگای شارۆچکەی تیکاو بە شاری ورمێ ناوەندی پارێزگا (٢٨٠کم)ە، وە دوری ڕێگا بۆ شاری تاران پایتەختی ووڵاتی ئێران (٥٢١کم)ە.

  • ئەم خشتەیە دوری شارۆچکەی تیکاو پیشاندەدات بە شارۆچکە دراوسێکانی:
ناوی ڕێگا(جاددە) دوری نێوانیان بە (کم)
تیکاو - تەختی سلێمان ٤٥کم
تیکاو - ئەشکەوتی کەرەفتوو ٤٢کم
تیکاو - ساینقەڵا ۸١کم
تیکاو - بیجاڕ ۸۸کم
تیکاو - سەقز ۱۰۷کم
تیکاو - دیواندەرە ۸۸کم
تیکاو - ماە نشان ۱۱۷کم
تیکاو - دندی ۸۷کم
تیکاو - زەنگان ۱۸۵کم

ناوداران[دەستکاری]

  • سەید شوکرە (بەیت بێژ)
  • جافر سەروی (خۆشنووس)
  • سەعدی فەیزی (ھونەرمەند)
  • حسێن عەلی ئەفشار.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ https://www.youtube.com/watch?v=pScm2bscZlw