دورباش
ڕواڵەت
دورباش
Durbaş - دورباش | |
|---|---|
| Dur Bash | |
گۆڕی ئەیوب ئەنساری | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| شارستان | تیکاب |
| ناوچە | ناوەندی شارستانی تیکاب |
| گوندەوار | ئەنسار |
| بەرزایی | ٢٬٠٤٧ مەتر (٦٬٧١٦ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٬٠٦٧ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | ئازەری |
| • ئایین | شیعە دواانزە ئیمامی |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
دورباش گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ئەنسار، ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
دورباش ناوەندی گوندستانی ئەنسارە. کەوتوەتە ناوجەیەکی شاخاویەوە، جاددەی قیری بۆ چووە، خوێندنگەی سەرەتایی و ناوەندی تیادایە وە دوو مزگەوتی تیادایە بەناوەکانی (رەسولی ئەکرەم و جامع)، پێنج تەکیە و بنکەی تەندروستی و دەرمانخانە و ئاش و پۆستی نامە و فرۆسگای ھەرەوەزی و دوکانی ووردە واڵە و گۆشت فرۆش و کۆمپانیای ھەرەوەزی گوند و پڕۆژەی ئاو و کارەبا و غاز لەم گوندەدا ھەیە.
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]دورباش لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قەڵاجیق و لە باشوور لەگەڵ گوندی سەبیل و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ئەی قەڵاسی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی گەزەدرە.[٤][٥][٦]
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٠٦٧) کەس و (٢٣١) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی ئازەرین و لە ئازەرییە ئەفشاریەکانن.
- بە ئازەری دەدوێن.
شوێنەوار
[دەستکاری]- یەکێک لەو جێگا گرنگانەی کە سەرنجی گەشتیار بۆخۆی ڕادەکێشێت بەتایبەت لە مانگی حوزەیراندا ئەویش گۆڕی ئەیوب ئەنسارە.
- قەڵای مێژووی گوندەکە و گەرماوی ژێرزەمینی.
کار
[دەستکاری]کاری سەرەکی دانیشتوانی ئەم گوندە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە.
خوو و ڕەوشت
[دەستکاری]- یەکێک لە خووەکانی ئەم گوندە ئەوەیە کە پیاوێکیان تەمەنی بگاتە سەروو (٥٠)ساڵ وەک ڕێزێک بۆ ئەو کەسە بەتەمەنە لەکۆتایی ناوەکەیەوە بڕگەی (کا) دەخەنە پاڵی وە (حسێن کا و ئەحمەدکا و جەعفەرکا ..... .
- خەڵکی ئەم گوندە ھەموو ساڵێک لە کۆتا ھەینی مانگی (٧)دا بە خێزانی سەردەکەونە سەر چیا و سەردانی گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەکەن.
- لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەدا ڕیش سپیانی ئەم گوندە لە بڵندگۆی مزگەوتەوە خەڵکی ئاگادار دەکەنەوە تا وەکو سەربکەون بەسەر کێوی ئەیوب ئەنساردا، ژنانی ئەم گوندە لەڕۆژی پێنچ شەممەدا سوکە ژەمێک حازردەکەن و جلی تازە دەپۆشن، زۆری خەڵکەکە بە پێخواسی(پێی پەتی) ئاپۆڕادەبەستن و دەچنە سەر ئەیوب ئەنساری وە ھەندێکیان بە ئوتومبێل دەچن تاوەکو نزیک گوندی عەرەبشا. لە ھەمان رۆژدا کە سەردانی ئەیوب ئەنساریان کرد ئیتر لەو دەشت و کێوە دەمێننەوەو سەیران لەگەڵ خەزانەکانیان دەکەن، وە لەڕۆژی دوایدا ھەرکەس دەگەڕێتەوە سەر کاری خۆی.[٨]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «مراسم سالگرد ایوب انصار در روستای دورباش به روایت تصویر». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.iq/books?