قەرەومەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەرەومەر
Qara Ömər - قرەعمر
Qarah Omar
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانتیکاب
ناوچەتەختی سڵێمان
گوندەوارسارۆخ
بەرزایی
١٬٨٨٤ مەتر (٦٬١٨١ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
 • سەرجەم٤٠٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (موکریانی)
 • ئایینسوننە (شافعی)
تەلەفۆن٠٤٤

قەرەومەر گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی سارۆخ، ناوچەی تەختی سڵێمان، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

ناو[دەستکاری]

جوگرافیا[دەستکاری]

قەرەومەر لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چۆپلی و لە باشوور لەگەڵ گوندی تاسەکەند و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی کەریم ئاوا لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خارخار.[٤][٥][٦]

مێژوو[دەستکاری]

ئەم گوندە ئاوەدان کراوەتەوە لەلایەن کەسێک بەناوی قولی کە لە بنەچەدا خەڵکی شارۆچکەی بانە بووە و لەگەڵ ئاغادا شەڕی بووە و ئاغای کوشتووە و ھەڵھاتووە و ئەم گوندەی ئاوەدان کردووەتەوە، کاری سەرەکی خەڵکی گوند کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بوو بە مێژوویەکی نزیک خەڵکی ئەم گوندە دەستیان کردووە بە کاری باخداری. ڕێگای ئەم گوندە خۆڵە و خزمەت گوزاری تێدا نیە و بۆتە ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆکردن.

دانیشتوان[دەستکاری]

شوێنی گەشتیاری[دەستکاری]

  • کانی چاوانە
  • باخەکانی کانی چەرمۆ
  • ناوبەرد
  • گوێزان
  • بەرکەمەر
  • ئەحمەو کوژیاو
  • بان قوڕاوە
  • گوڵ سەبانجە
  • چەم یونجە
  • کیچایی
  • دەشتی قەرەباوا
  • دەشتی کەریماوا
  • شیوە زەمان
  • پای سەخت
  • چەمی ساری باخ
  • قوڵوخانە
  • دەشتی خارخار

سروشتی گوند[دەستکاری]

ئەم گوندە چوار وەرزی ساڵی ھەیە وەک ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کەژ و کێوی سەوز و بەھارە دەست پێ دەکات بە جەژنی نەورۆز، جۆزەردان و ھاوین خۆیان دەردەخەن بە پێگەیشتنی گێلاس و قەیسی ... پاشان سەرما دەست پێدەکات بە ھەواشی لە مانگی ئەیلولدا و بەتایبەت شەو ئەویش بەدەرکەوتنی گەلاوێژ (کەوتنی گەلاوێژ) و نیشانەی دەرکەوتنی وەرزی پایزە، ساردی زستان بە بارینی بەفر دەست پێدەکات، ھەندێ زستان ھەندە سەختە وەھا لەدانیشتوانی گوند دەکات بمێننەوە لە مالەکانیاندا. لە ساڵەکانی پێشوودا لە وەرزی زستاندا خەڵکی گوند لە ناو ماڵەکاندا بۆ بەسەربردنی کات یاری خۆماڵیان دەکرد، بە پێشکەووتنی تەکنەلۆجیا و ھاتنی مۆبایل و ئەنتەرنێت ئەم بارە کۆمەڵایەتی و یارییە میللیانە ووردە ووردە کاڵبووەوە و بەرەو نەمان چوو.[٨]

میوە[دەستکاری]

لەم گوندەدا لەوەرزی ھاوین و پایزدا میوەیەکی زۆر ھەیە وەک گێلاس و قەیسی و باوى و گوێز.

گیانداران[دەستکاری]

لە ژینگەی ئەم گوندەدا جۆرەھا گیاندار تیایدا دەژی وەک (بەراز و گورگ و ڕێوی و کەو) کە بەشێوەیەکی زۆر ھەیە.

بەرھەمی کشتوکاڵی[دەستکاری]

زۆری بەرھەمی کشتوکاڵی ئەم گوندە (گەن و جۆ و نۆک و نیسکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]


پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG.
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  7. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  8. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D8%B9%D9%85%D8%B1
  9. ^ https://books.google.iq/books?