موکری
ڕواڵەت
موکری، کۆمەڵە ھۆزێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. موکری یان موکریانییەکان چەند تیرەن: ھۆزی دێبوکری، ھۆزی گەورک، ھۆزی فەیزوڵڵا بەیگی، زەرزا، مامەش، مەنگوڕ، ھۆزی پیران، ئەم کۆمەڵە ھۆزە لە شارەکانی، مەھاباد، بۆکان، قەڵادزێ، سەردەشت، نەغەدە، پیرانشار و شنۆ نیشتەجێن و بە زاراوەی سۆرانی و بنشێوەزاری موکریانی قسە دەکەن، بەم کۆمەڵە ناوچە بە گشتی ناوچەی موکریان دەوترێت.
لە ناوچەکانی تر
[دەستکاری]- دوو ھۆزی تر بەو ناوە لە باکووری کوردستان، (لە وان) و لەناو ھۆز و عەشیرەتی کوردانی خۆراسانیش ھەیە.
- ھۆزێکی تورکەمەنی موکری لە باکووری ڕۆژاوای ئەفغانستانە، ئەگەری ئەوە ھەیە لە سەردەمی شا عەبباسی یەکەم ئەم ھۆزە لەگەڵ کوردەکانی خۆراسان، کۆچیان کردبێت.[١]
- خانەدانێک لە ناوچەی دینەوەری کرماشان کە لە موکریان کۆچیان کردووە و سەریان بە ئایینی یارسان سپاردووەتەوە و ھێشتا ھەر بە ناوی موکری دەناسرێنەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Mukrî, Iranica». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
ې
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |