بەدرلو
ڕواڵەت
بەدرلو
Padarlı - بدرلو | |
|---|---|
| Badarlu | |
| وڵات | |
| پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
| شارستان | تیکاب |
| ناوچە | ناوەندی شارستانی تیکاب |
| گوندەوار | ھەوشار |
| بەرزایی | ٢٬٣٩٩ مەتر (٧٬٨٧١ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | ١٤٦ |
| زمان و ئایین | |
| • زمان | ئازەری |
| • ئایین | شیعە دواانزە ئیمامی |
| تەلەفۆن | ٠٤٤ |
بەدرلو گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ھەوشار، ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب، شارستانی تیکاب، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]
ناو
[دەستکاری]جوگرافیا
[دەستکاری]بەدرلو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی ئاغبوڵاغی ھەمەدانی و لە باشوور لەگەڵ گوندی قەڵاجیق و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی چھارتاق لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئۆغل بەگ.[٤][٥][٦]
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (١٤٦) کەس و (٣٠) خێزان بووە.[٧]
- پێکھاتەی دانیشتوانی ئەم گوندە تەواوی ئازەرین و لە ئازەرییە ئەفشاریەکانن.
- بە ئازەری دەدوێن.
بەرھەم
[دەستکاری]ئەم گوندە لەبەرئەوەی بە کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییەوە خەریکن، بەرھەمیان دانەوێڵە و بادام و ڕۆن گەرچەکە لەگەڵ بەخێوکردنی ئاژەڵ.
گەشت و گوزاری
[دەستکاری]یەکێکە لە گوندە گەشتیاریەکانی شارستانی تیکاب.
- چیمەنی جوڵاوی چەملی دەکەوێتە دوری (١٧کم) لە باکوری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی تیکاب و (٣کم) لە ڕۆژھەڵاتی گوندی بەدرلوەوە. ئەم شوێنە گەشتیارییە گۆمێکە کە لە ناوەندیا دورگەیەکی بچوک ھەیە کە ھەمووی ھەرێزە و ئەم دوورگەی دەجوڵێت بە پێی ڕۆژەکان و دیمەنێکی جوانی ھەیە.
- کانزای دۆلومیت کە دەکەوێتە (٢٠٠م)ی گوندی بەدرلوەوە و سەرچاوەی چالاککردن و گەرمکردنی ئاوی ئەو کانیاوەیە کە بە کانی جانگوتاران ناسراوە.
مێژوو
[دەستکاری]- دانیشتوانی ئەم گوندە لە ئێستادا لە تورکە ئازەرییەکان پێکدێت لە ھۆزی ئەفشار، ئەم ھۆزە نیشتەجێ بوون لە ناوەڕاستی ئەنادۆڵ لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا و لەسەردەمی شا ئیسماعیلی سەفەویدا کۆچیان پێکرا بۆ ئێران و نیشتە جێکران لە دەوری گۆلی ورمێ و ناوچەی موکریان و خۆراسان، بە پێی مێژوو ئەم ھۆزە دامەزرێنەری خانەدانی ئەفشارن و لەو سەردەمەوە لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بوون و ئەم گوندانەی ئەم ناوەیان ئاوەدان کردووەتەوە.
- سەرنجێک ئەمە مێژووی ئەم گوندەو ھۆزەکەیانە لە ناوجەکەدا پێش لەمان ئەم ناوچەیە ناوچەی کوردان بووە و لە لایەن ئەم ھۆزە ئازەریانەوە داگیر کراوە و بووەتە بەشێک لە خاکی ئازەربایجان.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
- ↑ http://wikimapia.org/
- ↑ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ https://books.google.iq/books?