ئارووناوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئاروینیاواەوە)
Jump to navigation Jump to search
ئارووناوا
ئارۊناوا
شار
وڵات  ئێران
پارێزگا پارێزگای کرماشان
شارستان شارستانی ئارووناوا
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)
 • سەرجەم ٩٠،٥٥٩

ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا، بە فارسی: اسلام‌آباد غرب، ھەروەھا: ئیسلاماوا، ئیسلاماباد، شاباد) شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی ئارووناوایە. ئارووناوا دووەمین گەورەشاری پارێزگای کرماشانە دوای شاری کرماشان[١]. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ٩٠،٥٥٩ کەس بووە و بە زمانی کوردی و شێوەزاری کەڵھوڕی قسە دەکەن.

ناو[دەستکاری]

ناوی سەرەکی ئەم شارە بەبنەڕەت ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا) بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٣٥دا (١٣١٤ی ھەتاوی) لە لایەن حکوومەتەوە ناوی شاەآباد یان شابادی لێ نرا و دواتر لە ١٩٧٩دا ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی ئیسلامابادی ڕۆژاوایان لێ نا.[٢] ئەمڕۆکە ڕیشسپی و گەورەپیاوان ھەر بە ئارووناوا ناوی لێ دەبەن. لە درێژەی مێژوودا لەلایەن حکوومەتەکانەوە ناوی زۆری لێ نراوە بەڵام خەڵکی خودی شارەکە زۆرجار ئەم ناوانەیان ڕەد کردۆتەوە. ناوی ئیسلامابادی غەرب بەدەستی محەممەد یەزدی لەم شارە نرا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ آیت محمدی، سیری در تاریخ کردھا،انتشارات پرس
  2. ^ کتاب سبز (بانک اطلاعات استان کرمانشاە)، سید ضیاء الدین خرمشاھی، کانون تبلیغاتی دالاھو، دی ۱۳۷۵، صفحۀ ۱۶۵
  3. ^ "اسلام‌آبد غرب". ویکیپیدیای فارسی. لە ڕێکەوتی 14ی ئایاری 2018 ھێنراوە.