بەنداوی داریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەنداوی داریان، بەنداوێکی خاکییە کە لە ھەوراماندا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر چۆمی سیروان بەستراوە.

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

پرۆژەی بەنداوەکە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەسەر ڕووباری سیروان و لە نزیکی گوندەکانی وڕا و داریان لە ھەوراماندا دەستی پێکردووە. ئەم بەنداوە لە شارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشاندایە و بۆ چێکردنی وزەی کارەبا و کۆکردنەوەی ئاوی خواردنەوە دروست دەکرێت. بەنداوی داریان بەنداوێکی خاکییە و بەرزایییەکەی ١٥٥ مەتر دەبێت.

زیانەکانی بەنداوی داریان[دەستکاری]

ئەم بەنداوە دەبێ بە ھۆی چوونە ژێر ئاوی کانی بڵەوە کە کانییەکی مێژووییە لە کوردستاندا. ھەروەھا چەن ھەکتار جەنگەڵ و چەند گوندێکی ناوچەی ھەورامانیش دەباتە ژێر ئاو.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]