شاھۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 35°00′N 46°30′E / 35.0°N 46.5°E / 35.0; 46.5

وێنەیێک لە کەژی شاھۆ

چیای شاھۆ ناوچەیەکی شاخاوییە لە نێوان دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان ھەڵکەوتووە و بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس. لە بەرزترین شوێندا ٣٣٩٠ مەتر[١] لە ئاستی دەریا بەرزە. کێوسانی شاھۆ ژینگەی سروشتیی کۆمەڵێک گیانەوەر وەکوو پڵنگ، ورچ، ڕێوی، چەقەڵ، گورگ، کەو، کەڵەکێوی و ئاسکە و لە لایەن ڕێکخراوی ژینگەپارێزی حکوومەتی ئێرانەوە دەپارێزێت.[٢] ئەشکەوتی قوڕەقەڵا یەکێک لە ئەشکەوتەکانی شاھۆیە.

چیای شاھۆ - یەکێک لە بەرزترین چیاکانی کوێستانی زاگرۆسە بە درێژایی ٥٥ کیلۆمەتر و پانایی ١٠ تا ١٥ کیلۆمەتر. بەرزترین لووتکەی بە ناوی شاھۆ (شاکر) کەوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی شمشێرەوە. ئەم چیایە لە باکووری ڕۆژئاواوە گەیشتووەتە چیای گاول ٢٤٢٥ مەتر، لە ڕۆژھەڵاتەوە چیای قەڵا گۆڕ ٢٧٥٠ مەتر. ڕووباری تەنگور یاخۆد تەنگەبەر، لە دامێنی ئەم چیایە سەرچاوە دەگرێت، پاشان تێکەڵ بە ئاوی سیروان دەبێت. شاھۆ پێکھاتووە لە چەندین چیای جیاواز ھەر بەو ھۆیەش دەکرێ ناوی کوێستانی لێ بنرێت چیاکانی شاھۆ وەک، گاوڵ، قەڵاگور، نانەوێژە ٢٠٢٠ مەتر، ھۆڵ ئاوەر ١٨٩٩ مەتر، تاقە سەفید ٢٠٥٠ مەتر، شور ٢٠٢٠ مەتر. ڕووبەرەکەی ٨٠٠ کیلۆمەتری چوار گۆشەیە. پلەی گەرمای لە نێوان ١٠–١٥ سانتیگرادە، بارانی ساڵانەی لە بەشەکانی باکووریدا ٨٠٠ ملیمەتر و لە بەشەکانی باشووریش لە نێوان ٥٠٠–٦٠٠ ملیمەتر دەبێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Februaryی 2016. Retrieved 10ی Novemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٠ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ منطقە حفاظت شدە کوسالان و شاھو[بەستەری مردوو] (فارسی)
  3. ^ جوگرافیای کوردستان، دوکتۆر عەبدوڵا غەفوور

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]