ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 34°57′28″N 46°22′46″E / 34.9578575°N 46.3795065°E / 34.9578575; 46.3795065

ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن

ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن (بە فارسی: غار سنگی خالو حسین کوھکن)، ئەشکەوتێکی بەردینە لە ناوچەی گەشتیاریی مەیگۆڕێ سەر بە شاری بانەوڕێ لە شارستانی پاوەی پارێزگای کرماشانە کە لە لایەن خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە ماوەی نزیک بە ٢٠ ساڵ، تەنانەت بە یەک پێ و یەک قووڵنگی دەستی، ئەو کێوێ ھەڵکەندووە.

ئەم ئەشکەوتە چوار یان شەش ماڵ جیا و ٩ تا ١١ ژووری ھەیە. بەرزایی ھۆدەکان ١، ٢ تا ١، ٧ میترە و لە ژوور بۆ خواری ھۆدەکان ٢ تا ٣ میترە. خاڵۆ حوسێن ئەم ئەشکەوتێ واھینە دروست کردووە کە زۆر بە ئەندازە و دەقیقە و حەتتا لە ناو ئەشکەوتەکە ئاشپەزخانە، حمام، ئاڤدەست، پەنجەرە و... لێ ھەڵکەندووە. ھەر وەھا خاڵۆ حوسێن لە یەکێک لە ژوورەکان، گۆڕێکی تایبەتی ھەڵکەندووە و تا لەوێش بنێژرێ، بەڵام دوای مردنی بە وسییەتی گوێ نادرێت و لەوێ نەنێژرا.

ئێستا ئەو شوێنەی خاڵە حوسێن بۆتە شوێنێکی گەشتیاریی و خەڵکێکی زۆر لە ناوە و دەوەری کوردستانی ئێران سەردانی دەکەن. ئەویش بە چاندنی دارو درەخت ھێندەی دیکە شوێنەکەی ڕازاندۆتەوە.

داھاتی گەشتیاریی شوێنەکەی خاڵە حوسێن لە سەر داوای خۆی تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی مزگەوت کە تا ئێستا چوار مزگەوتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران پێ دروست کراوە و مزگەوتی پێنجەم بەڕێوەیە.

وێنەیێکی سەرانسەری لە ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە مەیگۆڕێ
وێنەیێکی سەرانسەری لە ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە مەیگۆڕێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «غار سنگی حسین کوهکن»، ویکیپیدیای فارسی (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).
  • بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «حسین کوهکن»، ویکیپیدیای فارسی (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).