فەراتاش

فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرھاد تراش) ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی لە کێوی بێستوون. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی ٣٦ مەترە و پانییەکەی نزیکەی ٢٠٠ مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.[١] ھێشتا بە تەواوی ھۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە. ھەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.[٢]
فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا
[دەستکاری]لە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرھاد ھاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەھێڵێت کە فەرھاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرھاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو. پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو ھەواڵ دەدات کە شیرین مردووە. فەرھاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی ھەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت.
وێنەکان
[دەستکاری]- وێنەی فەراتاش لە ڕۆژئاوایەوە
- کەسێک لە خواری وێنەکەدا وەستاوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ایسنا : از فرھادتراش چە میدانید؟
- ↑ «سازسفر: کوە بیستون (شیرین و فرھاد)». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |