ئەشکەوتی دووئەشکەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

دوو ئەشکەفتە لە لای باکووری شاری کرماشانەوەیە و نزیکە ی ١٦٠٠ میتری لە پلەی دەریاوە بەرزە و لە داوێنی باشووری کێوی مەیوەلە یە و نیزیکە ی ٣٠٠ میتری لە دەشتەکە بەرزترە و لە دوورەوە دەبیندرێ. ئە م شوینگە لە لایە ن شوینە وار ناسی کورد فرەیدوون بەگلەری لە ساڵی ١٩٩٦ دۆزییەوە و لێکۆڵینەوە لە سە ر کرا.

کەرەسەگەلێکی زۆری بەردین لێ وەدەست ھێناوە. داڵانی ئەسلی و سەرەکی ئەشکەوتەکە ٢٣ میتر قووڵە و ١٥ میتر بەرینە. تەرکی ئەشکەوتەکە پرە لە شوێنەوار و کەرەسە و شوێنەواری ئەو ئینسانانەی کە لەوێ ژیاون. کانیەکی گچکە لە سەروەی ئەشکەوتەکە دا ھەیە کە تەنانت دە ھاوینی ویشک و گەرمیش دا، ئاوی ھەیە و بێ‌ئاو نابێ. ئەو کانییە لە بواری زەویناسی و شوینە وارناسی ئەشکەوتەکە دا ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە. لە زارکی ئەشکەوتەکە دا ڕسووباتی بە بەردبوو دەبیندرێ و نیشانی‌دەدا کە جەریانی ئاوەکە توانیویە نێو ئەشکەوتەکە بشواتەوە و بخزێتە نێو ڕسووباتەکە. لە چەندین شوێنی دیواری ئەشکەوتەکە، تەنانت لە بەرزایی دوو میتریش دا، ئاسەواری ڕسووبات دەبیندرێ. ئاسورای ڕسووباتە کە نیشان دەدات کە جەریانی ئاوەکە، زۆربەی ڕسووباتەکەی بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە بردووە.

ڕسووباتە ڕەق و ویشک ھەلگەراوە کە، پڕە لە وردەئێسکی ماڵات، ڕەژی وردەکەرەسەی بەرد و بەردە چەخماغ، کە تەنانت لە پێش داوێنی ئەشکەوتەکە ش‌دا بەدی دەکرێن. لە نێو ڕسووباتەکەی دەرەوەدا چەندین کەرەسەی چاخی کۆن بەردی وەک داڕووشێنەر و پونتی مۆستری دە بیندرێن. ئیسکی گیانلەبەرانێکی کە لێیەتی زۆر ورد بوون. لە چەند دانەیەکان دا، ئاسەواری سووتمان ھە یە. ئەوانە نیشانی دەدەن کە ئینسان‌گەلێکی کە لەو ئەشکەوتە دا ژیاون، لە چاخی مۆستری دا ھاتونە وێ. لە ئیسکی چەنەگەیەکی جێماو دەردەکەوێ کە پێوندی بە نەوعی گیانلەبەرێکی باڵغ و پێگەیشتوو ھەیە. ئەوەش بە جوانی لە چەنەگەی خوارەوی لای ڕاستی دەردەکەوێ. ددانی سێھەم لە چەنەگەی سەرەوە -لای ڕاستی- نیشانی دەدا کە بوونەوەرە کە کاۆیژ کار بووە. دە توانین بوونەوەرە کان بە مەڕسانان یا بزن و مەڕ لە قەڵەم بدەین.

چاوپێداخشانێکی کورت بە سەر کەرەسەکان لە بەرد و کوچکی ناوچەکە دروست‌کراون. بەردەکان سوور و کەسکێکی ماتن و تۆێژێکی ترووسکداریان ھەیە وا دەردەکەوێ لە تیرەی بردی ژاسپ بن. ئیمە لە توێژەوانێکی میدانی‌دا، چەندین کۆمەڵگای بەردی تۆقیومان لەو بەردانە لە داوێنی باکووری کێوی مەیوەلە دا دیتەوە. کەرەسەگەلیکی بەردی کە لە دوو ئەشکەفتەدا بە دەست ھاتوون بریتین لە: کەرەستەی ئیش‌وکار، تراشە، تراشەی جێماو لە سازکردنی کەرەسەی کاروئیش، وردەبەرد و گاشە بەرد.

دوو ئەشکەفتە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Fereidoun Biglari and Saman Heydari (2001) Do-Ashkaft: a recently discovered Mousterian cave site in the Kermanshah Plain, Iran, Antiquity, Vol 75, No: 289, Page: 487–488

Biglari, F.(2007) Approvisionnement et utilisation des matières premières au Paléolithique moyen dans la plaine de Kermanshah Iran): le cas de la Grotte Do-Ashkaft, M. H. Moncel, A. Moigne, M. Arzarello, C. Peretto (eds), Aires 'approvisionnement en matières premières et aires d'approvisionnement en resources alimentaires Approche intégrée des comportements, Workshop 23, XV Congrès UISPP, Lisbonne, Vol. 5, BAR International Series 172

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]