تاڤگەی پیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 34°30′N 45°58′E / 34.500°N 45.967°E / 34.500; 45.967

تاڤگەی پیران

تاڤگەی پیران یان تاڤگەی ڕێژاو، تاڤگەیێکە لە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕێژاو و گوندی ژالکە سەربە قەزای سەرپێڵ زەھاو لە پارێزگای کرماشان، کە بە بەرزایی نزیک بە ١٠٠ مەتر دەکەوێتە ڕیزی یەک لە بەرزترین تاڤگەکانی ئێران. سەرەوەی ئەم تاڤگەیە گوندێکە بە نێوی ژالکە و خوارەوەشی پاش تێپەڕاندنی دۆڵی هۆنە دەگاتە گوندی پیران. بەرامبەر بەم تاڤگەیە، تاڤگەیەکی جوانی دیکەش هەیە. تاڤگەی پیران بەرزترین و تاقە ئاوهەڵدێری ئاپارتمانیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.[١]

ناوچەی پیران دەکەوێتە 10 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی سەرپێڵی زەهاو و ئاوهەڵدێری پیران لە پشتەوەی باخەکان و دۆڵێکی پان و بەریندایە. بەهۆی بەرزایی زۆرەوە و هەروەها چونکە تاشەبەردەکانی وەک دیوار هەڵکەوتوون، چوونەسەرەوە لەو تاڤگەیە ڕێپێنەدراوە.

ئەم تاڤگەیە یەک لە بەرزترین ئاوهەڵدێرەکانی ئێرانە. جیاوازیی بەرزایی ئاوهەڵدێرەکە لە سەرەوە و خاڵی خوارەوەی قاتی سێهەمی، بەپێی پێوانەی GPS نزیکەی 180 مەترە.

ئاوهەڵدێری ڕێژاو سێ قات یان نهۆمی هەیە کە دوو نهۆمی سەرەوەی زۆر بەرزترن و نهۆمی خوارەوە کەمێ نزمترە. نهۆمی سێهەمی ئاوهەڵدێری ڕێژاو دەکەوێتە ژێر دار و دەوەن و لەسەرەوە نابینرێت.[٢]

ڕێژاو لە هۆنراوە و ئەدەبییاتی کوردیدا[دەستکاری]

مەولەوی کورد لە دێڕە شیعرێکیدا ئاماژەیەکی جوانی کردۆتە پیران و ڕێژاو و دەفەرمێ:

دیدەم رێژاوە ڕوخسارم زەردەن

جە داخی «یاران»، «پیران»م کەردەن[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەسکەندەری, مەجید (1389). آبشارهای ایران. ئێران: ایرانشناسی. p. 182.
  2. ^ "تنها آبشار آپارتماني جهان در ايران+تصاوير".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "دیدەم رێژاوە ڕوخسارم زەردەن".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  • بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا، وتاری «آبشار پیران»، ویکیپیدیای فارسی (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧).