کوردیی سنجاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردیی سنجاوی سنجاوی لە زۆر ناوچەی باشور و ڕۆژهەڵات هەن، سنجاوی ئەو ناوەیان لەوە وەرگرتووە کە کاتێک دەچوون بۆ شەڕ پێلاوەکانیان لە پێستی سمۆرە بوو. سنجاوی نەک هەر لە کوردستان بەلکو لە پاکستان و ئەفغانستانیش هەن. سنجاویەکان لە هەولێر زیاتر لە دەشتی هەولێر دەژین. هەروەها ژمارەیەکی زۆریشیان لە کەرکوک و خانەقین و سلێمانی دەژین. ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە کوردەکانی ناوچەی سنجاوی قسەی پێ دەکەن. کوردیی سنجاوی ئەوەندە بە بنزاری کوردیی زەنگنەیی نزیکە کە زۆر جار بە ناوی بنزاراوەی سنجاوی-زەنگنەیی دەناسرێتەوە. ھەروەھا ئەم بنزارە لەگەڵ بنزاری زەنگنەیی، نزیکترین بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری بە کوردیی لەکی و کوردیی گۆرانی بە ئەژمار دێن. نزیک بە ٢٠ ھەزار کەس بەم بنزارە دەئاخێوێنن.[١]

ناو[دەستکاری]

"سنجاوی" ناوی عەشیرەتی کوردە لە رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ناوچەی سنجاوی و بە تایبەت دەوەری کۆزەران دەژێن. ئەم عەشیرەتە لە سەدەی نۆزدەھەمی زایینی لە یەکگرتنی چەندەھا ھۆزی کوردی له‌ک و کوردی گۆران لە ڕێبازی شەڕ لەگەڵ پەشتوونەکان لە شەڕی ھەرات پێک ھاوتووە، بەڵام ناوکەکەی لە عەشیرەتی زەنگنە بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "رنجبر چقاکبودی، وحید، زبان‌ها ‌و ‌گویش‌های مردم‌ استان‌ کرمانشاه، دوهفته‌نامۀ شهر من، شمارۀ ٥١، ٢٠ شهریور ١٣٩٧". Archived from the original on 24ی Augustی 2019. Retrieved 6ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)