بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پۆرناک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆرناک
Pörnək - پورناک - پورنە - پرنک
Purnak
وڵات کوردستان[١]
 ئێران
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانپۆلدەشت
ناوچەناوەندی شارستانی پۆلدەشت
گوندەوارزەنگەبار
بەرزایی
٨٤٣ مەتر (٢٬٧٦٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠٠٦)
  سەرجەم٥٩٩
زمان و ئایین
  زمانکوردی (کرمانجیئازەری
  ئایینموسڵمان (شیعە و سونی)
تەلەفۆن٠٤٤

پۆرناک گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی زەنگەبار، ناوچەی ناوەندی شارستانی پۆلدەشت، شارستانی پۆلدەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣] (٥٠) ساڵ لە مەوپێش ئەم گوندە یەکێک بوو لە گوندە بازرگانیەکانی ھەرێمەکە و لەڕووی بەرھەم ھێنانی لۆکە و دانەوێڵە بەرھەمیان زۆر بوو کە دەنێردرا بۆ شارەکان و ووڵاتانی دراوسێ، ئەم گوندە خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە و وە کەسایەتی گەورەی تیا ھەڵکەوتووە، دانیشتوانە ئازەرییەکەی لە ووڵاتی تورکیاوە ھاتوون. ئەم گوندە لە چوار گەڕەک پێکھاتووە (گەڕەکی حاجی ڕەزا و گەڕەکی خواروو و گەڕەکی دیک و گەڕەکی مزگەوتی قابانی.

جوگرافیا

[دەستکاری]

پۆرناک لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی مورادلوی خواروو و لە باشوور لەگەڵ گوندی تەپەباشی پۆرناک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی پەناھکەندی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی ئاغامیرکەندی.[٤][٥][٦]

  • زۆرینەی دانیشتوانی ئەم گوندە بە کشتوکاڵەوە خەریکن.
  • ھەندێک لەدانیشتوانی ئەم گوندە بە ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.

بەرھەمی کشتوکاڵی

[دەستکاری]

بەتایبەت لە وەرزی ھاویندا بەرھەمەکانی گەنم و جۆ و گەنمەشامی و چەوەندەری شەکر و وێنجەی ھەیە بەڵام خاوەنی کێڵگەی زۆر گەورەیە لە گەنم و گەنمەشامی.

شوێنی مێژوویی

[دەستکاری]

شوێنی دێرینی ئەم گوندە لە مزگەوتی گوندەکەو گەرماوەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قاجارەکان.

ناوەندی خوێندن

[دەستکاری]

لەم گوندەدا خوێندن ھەتا قۆناغی ئامادەییە، لە قۆناغی سەرەتاییدا کچ و کوڕ تێکەڵە بەڵام دوای ئەوە ئەبێت کچان بۆ خوێندن بچنە گوندی ئۆروج محەمەدکەندی.

ناوەندی تەندروستی

[دەستکاری]

لەم گوندەدا بینای نەخۆشخانە ھەیە لەگەڵ نۆڕینگە و لە گوندەکانی چواردەورەوە خەڵکی دین بۆ چارەسەر.

دانیشتوان

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
  3. http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. http://wikimapia.org/
  5. http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
  7. «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  8. https://books.google.iq/books?